لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ بەشی‮ ‬كوردی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان جەخت دەكاتەوە كە پارتی‮ ‬پابەندە بە رێككەوتن لەگەڵ‮ ‬یەكێتی،‮ ‬سەبارەت بە پۆستی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬هەروەها باس لە پێدانی‮ ‬دەسەڵات بە قوباد تاڵەبانی‮ ‬وەك جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دەكات بەپێی‮ ‬یاسا‮.‬
لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬هیچ كێشەمان نییە
لە سەرەتای‮ ‬گفتوگۆكەیدا كاكەمین نەجاڕ‮ ‬لەبارەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬دەستبەكارنەبوونی‮ ‬كاندیدی‮ ‬كوردەكان لە پۆستی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئێمە لەگەڵ‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستان رێككەوتین لەسەر كاندیدێك بۆ پارێزگاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬بەڵام وەك دەزانرێت پارێزگار دەبێت لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا دەنگی‮ ‬لەسەر بدرێت،‮ ‬ئەنجوومەنیش بە تەنیا كوردی‮ ‬تێدا نییە،‮ ‬بەڵكوو توركمان و عەرەبی‮ ‬تێدایە،‮ ‬دەبێت هەماهەنگی‮ ‬هەبێت لەو‮ ‬ڕووەوە،‮ ‬دەبێت ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا دەنگی‮ ‬لەسەر بدات و بەغدایش پەسەندی‮ ‬بكات،‮ ‬ئێمە لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬هیچ كێشەمان نییە و‮ ‬ڕێككەوتووین بەڵام ماوەتەوە سەر ئەنجوومەن كە دەنگی‮ ‬لەسەر بدات و بەغدا پەسەندی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەگەرنا كێشە نەماوە لە دانانی‮ ‬پارێزگارەكە‮. ‬
پابەندی‮ ‬رێككەوتنین لەگەڵ‮ ‬یەكێتی
كاكەمین نەجاڕ‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئەگەر بڕواننە مێژوو،‮ ‬پارتی‮ ‬هەمیشە پابەندی‮ ‬هەموو ئەو‮ ‬ڕێككەوتنانە بووە كە لەگەڵ لایەنەكان كردوویەتی‮ ‬و ئێستاش پابەندی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتنەیە كە لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬كردوویەتی،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬ماوەتەوە تەنیا ئیشە ئیدارییەكەیە كە لای‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگایە دەستبكات بە گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بۆ رێككەوتن،‮ ‬ئەگەرنا ئێمە وەك پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هیچ پەشیمان نەبووینەتەوە و بەردەوامین لە رێككەوتنەكان‮.‬
سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی‮ ‬قوباد تاڵەبانی‮ ‬وەك جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایەی‮ ‬كە لە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران هەیە،‮ ‬كاكەمین نەجاڕ‮ ‬گوتی‮: ‬هیچ‮ ‬ڕێگریەك لە كاك قوباد و وەزیرەكان نەكراوە،‮ ‬بەڵام وەك دەزانرێت حكوومەت‮ ‬یاسا و‮ ‬ڕێسای‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە بۆ كاركردن،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران جیاوازە و دەسەڵاتی‮ ‬جێگرەكەشی‮ ‬جیاوازە،‮ ‬ئەو دەسەڵاتانەی‮ ‬كە بەپێی‮ ‬یاسا كاك قوباد وەك جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت هەیەتی،‮ ‬هیچ‮ ‬ڕێگریەك نییە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەپێچەوانەوە هاوكاری‮ ‬تەواویشی‮ ‬دەكەین،‮ ‬بەڵام بەپێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایەی‮ ‬كە لە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران هەیە،‮ ‬دەسەڵاتەكان دیاریكراون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬یاسا بەدەر بێت،‮ ‬ئەوە شتێكی‮ ‬ترە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬بێت پارتی‮ ‬پابەندە بە هەموو دەسەڵاتەكانی‮ ‬كاك قوبادەوە‮.‬
كاكەمین نەجار ئەوەشی‮ ‬ڕوونكردەوە وەك دەزانرێت حكوومەتی‮ ‬هەرێم حكوومەتی‮ ‬ئیئتلافییە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانە لە زاخۆ تا خانەقین و جێگرەكەشی‮ ‬بە هەمان شێوە،‮ ‬وەزیرەكانیش بە هەمان شێوە ئازادن لە مومارەسەكردنی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران هەیە كە پێویستە هەموو لایەك پابەند بن پێوەی‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوتووە‮: ‬خۆ هەر ئێمە و‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەو حكوومەتەدا بەشدارنین‮ ‬،‮ ‬گۆڕان و پێكهاتەكانی‮ ‬تریش بەشدارن،‮ ‬حكوومەت‮ ‬یاسا و‮ ‬ڕێسای‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دەبێت دەسەڵاتی‮ ‬لە هەموو سنووری‮ ‬كوردستاندا هەبێت و جێگرەكەشی‮ ‬هەروا،‮ ‬ئێمە بەوە‮ ‬ڕازی‮ ‬نابین سەرۆكی‮ ‬حكوومەت بەس لە دهۆك و هەولێر دەسەڵاتی‮ ‬هەبێت و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتیش بە تەنها لە سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە دەسەڵاتی‮ ‬هەبێت،‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك حكوومەت و‮ ‬یەك كابینە و‮ ‬یەك پەرلەمانی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەموومان پێكەوە كار دەكەین وە دەسەڵاتەكانیش بەپێی‮ ‬یاسا دابەشكراون بۆ سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و جێگر و وەزیرەكانیش‮.‬
كاكەمین نەجاڕ‮ ‬لە كۆتایی‮ ‬قسەكانیدا گوتیشی‮ ‬ئەگەر قوباد تاڵەبانی‮ ‬نیگەران بێت،‮ ‬ئەوا ئێمە دانیشتن لەگەڵ مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكەین تا بزانین لە كوێ خەلەل هەیە چارەسەری‮ ‬دەكەین،‮ ‬هیچ خەلەلێك ناهێڵینەوە بەبێ چارەسەركردن و ئێمە و‮ ‬یەكێتیش لەو حكوومەتە تەواوكەری‮ ‬یەكترین پێكەوە حكوومەت بەڕێوە دەبەین،‮ ‬لەگەڵ گۆڕان و لایەنەكانی‮ ‬تر ئەوانەی‮ ‬بەشدارن لە حكوومەت،‮ ‬هیچ نیگەرانییەك نابێت‮.‬