خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تا دێت فراوانتر ده‌بن و دوێنێ رۆژێكی خوێناوی بوو بۆ عێراقییه‌كان و ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 31 كه‌س.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران داوای رۆیشتن و به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له “گه‌نده‌ڵكاران” ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن ژیانێكی “شایسته” بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت.
دوێنێ له به‌غدا هێزه ئه‌منییه‌كان زرێپۆش و چه‌كیان دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار هێنا.
دوای رووداوه خوێناوییه‌كان، شه‌وی رابردوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتیان كرد و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاكسازی و دابینكردنی مووچه بۆ هه‌ژاران و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان، بڕوایان وایه په‌یامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له “ئاستی پێویست”دا نه‌بووه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران قسه‌ی نه‌كردووه و زیاتر باسی چالاكی و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی كردووه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئاینی نه‌چووه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
هەرچەند باس لەوە دەکرێت کە لە خۆپیشاندانەکاندا ٣١ کەس کوژراون، بەڵام ئاژانسی CNNی ئەمریکی بڵاوی کردووەتە کە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ٣٤ کەس و زیاتر لە ٦٥٠ کەسیش بریندار بوون.
له‌و 31 كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه دووانیان پۆلیسن و 18یان له پارێزگای زیقار و ئه‌وانی دیكه‌ش له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه بوون.
هه‌ر دوێنێ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی عێراق گرت و داوای كرد، ده‌ست له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبگرێت و هێڵی ئینته‌رنێت كارا بكاته‌وه.
له به‌غدا خۆپیشانده‌ره‌كان له گۆڕه‌پانی “ته‌حریر” كۆ بوونه‌وه و ویستیان روو بكه‌نه ناوچه‌ی “سه‌وز”، كه ته‌نیا پردی “كۆماری” له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و رێگه‌یان نه‌دا خۆپیشانده‌ران بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز.









