سوورە مەرگەیی
وا راهاتووم و وا فێركراوم لە هەڵوێستی‮ ‬دوژمنكارانەی‮ ‬داگیركارانی‮ ‬كوردستانەوە بۆ ویستگە گرنگەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد و وەرچەرخانە سیاسییەكانی‮ ‬بڕوانم،‮ ‬ئەوە‮ ‬یاسایەكی‮ ‬چەسپاوە كە هەر رووداوێك دوژمنانی‮ ‬تەنگاو كردبن،‮ ‬ئەوا ئەو رووداوە لە بەرژەوەندیی‮ ‬كورد و خەباتە رەواكەی‮ ‬بووە،‮ ‬هەر هەڵوێستێكیش لەسەر مێزی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬كۆی‮ ‬كردبنەوە،‮ ‬ئەوا ئەو هەڵوێستە كوردانە و شۆڕشگێڕانە بووە و دژی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬داگیرخوازیی‮ ‬ئەوان بووە،‮ ‬جا ئەگەر بۆ سەلماندی‮ ‬ئەو راستییە دوو نموونە وەربگرین هەموو گومانەكانی‮ ‬سەر ئەو‮ ‬یاسایە دەڕەونەوە‮.‬
شۆڕشی‮ ‬ئەیلول وەك‮ ‬یەكێك لە گرنگترین وێستگەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد،‮ ‬بە گۆڕینی‮ ‬ئامانجە سیاسییەكانی‮ ‬كورد لە ئامانجی‮ ‬پرش و بڵاوی‮ ‬ناوچەگەراییەوە بۆ ئامانجی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬توانی‮ ‬شۆڕش بە كوردستانی‮ ‬بكات،‮ ‬بە كوردستانی‮ ‬كردنی‮ ‬شۆڕش و بە ستراتیجی‮ ‬كردنی‮ ‬ئامانجە نەتەوەییەكان بەلای‮ ‬دوژمنان و داگیركارانی‮ ‬كوردستانەوە قبووڵكراو نەبوو،‮ ‬بۆیە بەردەوام لەژێر چاودێری‮ ‬دوژمناندا بوو،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دەستكەوتی‮ ‬بۆ كورد بەدەست هێنا،‮ ‬یەكێك لەو دەستكەوتانە رێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1970‮ ‬بوو كە تا ئێستاش كورد و شۆڕشگێڕان شانازی‮ ‬پێوە دەكەن‮.‬
25ی‮ ‬ئەیلولیش وەك گەڕانەوە بۆ دەنگ و بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گەورەترین وەرچەرخان بوو لە میژووی‮ ‬دوور و نزیكی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬كورد لەو وەرچەرخانەدا هێڵە سوورەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬بەزاندن و‮ ‬یەكدەنگ و‮ ‬یەكرەنگ و‮ ‬یەك ئیرادە لە دەوری‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكان كۆبوونەوە،‮ ‬ئەوەش نەك هەر رژێمە شیعەگەراكەی‮ ‬عێراقی‮ ‬تەنگاو كرد،‮ ‬بەڵكو رژێمەكانی‮ ‬ئێران و توركیا و بەكرێگیراو و نۆكەرەكانیشیانی‮ ‬هێنایە سەرخەت،‮ ‬راستە داگیركارانی‮ ‬كوردستان بەو پلانگێڕییە فرە جەمسەرە توانییان پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دوا بخەن،‮ ‬بەڵام نەیانتوانی‮ ‬پێش بە ئیرادەی‮ ‬سەربەخۆخوازان بگرن‮.‬
كورد دەبێ لە‮ ‬11ی‮ ‬ئەیلول و‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلولەوە خوێندنەوە بۆ رووداو و پێشهاتەكان بكات،‮ ‬لە ئەگەری‮ ‬روودانی‮ ‬هەر رووداوێك ئەگەر داگیركارانی‮ ‬تورك و فارس و عەرەب بە هەندیان وەرنەگرت و لێی‮ ‬بێدەنگ بوون،‮ ‬ئەوا ئەو رووداوە لە زەرەری‮ ‬كوردە و كورد دەبێ دژی‮ ‬ئەو رووداوە بوەستێتەوە،‮ ‬بە پێچەوانەوە ئەگەر رووداوێك‮ ‬یان هەڵوێستێك ئەو داگیركارانەی‮ ‬تەنگاو كرد،‮ ‬دەبێ كورد چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بەو رووداو و هەڵوێستەوە گرێ بدا و لە پێناویدا قوربانی‮ ‬بدات‮.‬