سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی لە وتاری دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن کە لە قوتابخانەیەکی دهۆکدا رۆژی شەممە پێشکەشیکرد گوتی ” بە پێی بەداواچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 35000 پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت.“ بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک سایت ژمارەکەیان بە هەڵە نووسیوە سێ هەزار و پێنجسەد (3500) پۆل. لە کاتێکدا راستییەکەی سیوپێنج هەزار (35000) پۆلە .