خه‌بات: هێرش بەكر گۆمەشینی:-‮ ‬
ئەو كچە كوردە ناوی‮ ‬شیلان ئەمیر عوسمان ساڵی1985 ‮ ‬لە دایك و باوكێكی‮ ‬كورد لە هەولێر دایك بووەو لە1986 ‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو بارودۆخە سیاسیەی‮ ‬ئەوكات لە كوردستان هەبوو،‮ ‬و‮ ‬34‮ ‬ساڵە بەخێزانەوە روویان لە هەندەران كردووە و دوای‮ ‬دوو ساڵ لە نەرویج گیرساونەتەوە لە بنەڕەتدا خەڵكی‮ ‬گوندی‮ ‬گۆمەشینی‮ ‬سەر بە شارەكەی‮ ‬حاجی‮ ‬قادری‮ ‬كۆیەیە‮- ‬شیلان لە وڵاتی‮ ‬نەرویج دەخرێتە بەر خوێندن و لە كۆتایی‮ ‬دەبێتە‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬پزیشكی‮ ‬ددان لە نەرویج و بەڵام هەر لەمنداڵیەوە ئارەزووی‮ ‬لە فرۆكەوانی‮ ‬بووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬2017‮ ‬چۆتە پەیمانگەی‮ ‬فڕۆكەوانی‮ ‬و دوای‮ ‬3‮ ‬ساڵی‮ ‬خوێندن لە رێكەوتی‮ ‬2019/7/23‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬فڕۆكەوانی‮ ‬پێدەدرێت،‮ ‬توانیویەتی‮ ‬مۆڵەت لێخوڕینی‮ ‬فڕۆكە وەربگرێت و‮ ‬یەكەمین كاری‮ ‬تاقی‮ ‬كردنەوەشی‮ ‬ئەوەبوو كە داوایان لێكردووە لە ئیرلەنداوە فڕۆكەیەك بهێنێتەوە و لەبەر بچووكی‮ ‬تانكی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬فڕۆكەكە ناچار بووە لە‮ ‬6‮ ‬شوێنی‮ ‬جیا جیا وەك‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬فەڕەنسا،‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬بەلجیكا،‮ ‬سوید،‮ ‬دانیمارك‮ ‬بنیشێتەوە بۆ وەرگرتنی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬و لەئێستا سەرقاڵی‮ ‬خوێندنی‮ ‬زیاترە تابتوانی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬گەورە وەربگرێت‮ -‬جێگای‮ ‬شانازییە بۆ كورد كچێك ببێتە فڕۆكەوان،‮ ‬بەهیوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد سوود لەبەهرە و توانا و شارەزاییەكانی‮ ‬وەربگری‮ ‬و بانگهێشتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بكاتەوە رێز لەتوانا و لێهاتوویی‮ ‬ئەو كچە كوردە بگرێت‮.‬