سەربەست مەنمی
لە چركە ساتێكدا‮ ‬یادی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول دەكەینەوە،‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بە جیهانی‮ ‬بووە و ئەدەبیات و بیروباوەڕەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول زیندوو و بەردەوامن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬گەورە لە ئامانجە باڵاكانی‮ ‬شۆڕش بەدیهاتوون،‮ ‬پەیڕەوانی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە خەبات و فیداكاری‮ ‬بەردەوامن‮. ‬مێژووی‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬كورد بە ئەندێشەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەست پێدەكات،‮ ‬لە شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزانەوە بۆ شێخ عوبەیدوڵای‮ ‬نەهری‮ ‬و شێخ محمودی‮ ‬حەفید و پێشەوا قازی‮ ‬محمد و مستەفا بارزانی‮.‬ كاروانی‮ ‬خەبات لەپێناو كوردبووندا بەردەوامی‮ ‬هەیە،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول وێستگەیەكی‮ ‬گرنگە لە ژیاندنەوەی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و بە قەزیەكردنەوەی‮ ‬كیشەی‮ ‬كورددا،‮ ‬دووبارە بەبیرهێنانەوەی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬داگیركاری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و زلهێزەكانی‮ ‬جیهان‮.‬ نزیكەی‮ ‬هەموو ئەو خوێندنەوە و شیكاریانەی‮ ‬بۆ رێكەوتنامەی‮ ‬سایكس-بیكۆ كراوە،‮ ‬كۆك و تەبان لەسەر ئەوەی‮ ‬رێكەوتنێك بووە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬براوەكانی‮ ‬یەكەم گەورە جەنگی‮ ‬جیهانی،‮ ‬بێ گوێدانە خواست ویستی‮ ‬گەلانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بێ رەچاوكردنی‮ ‬ماف ویستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮.‬ گەلی‮ ‬كوردستان سەرباری‮ ‬پەرتەوازەی‮ ‬و نەهامەتیەكانی‮ ‬بەردەوامبوە لە خەبات و تێكۆشان،‮ ‬لە هەردەرفەتێكدا هەوڵەكانی‮ ‬چڕكردۆتەوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬یەكەم گەورە جەنگی‮ ‬جیهانی،‮ ‬شۆرشی‮ ‬شێخ مەحمود و سەرهەڵدانەكانی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬لە دوای‮ ‬دووەم گەورە جەنگی‮ ‬جیهانی،‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و شۆرشكردن بۆ سەلماندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلێكی‮ ‬نكوڵی‮ ‬لێكراو،‮ ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن و دەستكەوتەكانی‮ ‬11‮ ‬ئادار و گەلەكۆمەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و رێكەوتنامەی‮ ‬شومی‮ ‬جەزائیر،‮ ‬كۆڵنەدان و خەبات‮.‬ گرتنەبەری‮ ‬شێوازە جیاواز و رەواكانی‮ ‬خەبات و تێكۆشان،‮ ‬لە هەوڵەكانی‮ ‬بەدرخان پاشاوە بۆ شەریف پاشای‮ ‬خەندان و لە پەیوەندیكردنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلوول بە جیهانی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لە بوون و مافی‮ ‬گەلێكی‮ ‬دێرین بێ خەبەربوون‮! ‬یان دروستتر بڵێن دەرگاو دەروازەو دەلاقەكانین بەرووی‮ ‬كوردو دۆزە رەواكەیدا داخستبوو‮.‬ لەمەڕ‮ ‬پرسی‮ ‬پەیوەندیكردن بە جیهانی‮ ‬دەرەوە و گەیاندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە جیهان،‮ ‬خەبات و بەردەوامبوە و گەلێك كۆششكراوەو ئەنجامەكان نائومێد كەربوون‮!. ‬لە‮ ‬یەكێك لە بەڵگەنامە نهێنیەكانی‮ ‬بەریتانیادا،‮ ‬كونسوڵی‮ ‬بەریتانیا بروسكە دەكات و دەڵێت‮: (‬لە ساڵانی‮ ‬1960‮ ‬دا جاروبار وەفدی‮ ‬كوردی‮ ‬لەلایەن ئەندامانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوە و كۆمۆنوێڵزەوە لە لەندەن لە دەروەی‮ ‬وەزارەت و بەشێوازی‮ ‬نافەرمی‮ ‬پێشوازییان لێ كراوە‮!). ‬یان دەنوسێت‮ (‬ئەگەر كوردەكان داوای‮ ‬چاوپێكەوتنیان كردبێت‮ ‬یاخود نامەیەكیان بۆ سەرۆك وەزیران‮ ‬یاخود بۆ وەزیرەكانی‮ ‬دیكە هەبوبێت لێیان وەرگیراوەو رەوانەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوە و كۆمۆنوێڵز كراوە،‮ ‬بەڵام وا باو بووە كە پێزانینی‮ ‬نوسراویان نە درێتێ‮ ‬یاخود وەڵامی‮ ‬نامەكانیان نەدرێتەوە‮!). ‬هەر لەم بەڵگەنامانەدا لە چەند شوێنی‮ ‬جیاواز ئاماژە بە خۆپارستن كراوە لە بینینی‮ ‬نوێنەری‮ ‬كوردەكان و وەرگرتنی‮ ‬داواكاریەكانی‮ ‬كورد و وەڵامنەدانەوەیان و خۆپارستن لەوە كەبە هیچ بەڵگە و نووسراوێك وەڵامی‮ ‬داواكاریەكان نەدەنەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەبێت بە بەڵگەیەك بە دەست نوێنەرانی‮ ‬كوردەوە‮. ‬هەر لە بارەی‮ ‬هەوڵە چڕوپڕەكانی‮ ‬شۆرشی‮ ‬كوردیەوە بۆ پەیوەندیكردن بە دەوڵەتانی‮ ‬جیهانەوە،‮ ‬لە داواكاریەكی‮ ‬د.شەفیق قەزاز‮ ‬وتەبێژی‮ ‬شۆرشی‮ ‬كورد‮ (‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتوەكان،‮ ‬قەزازا نامەیەك ئاراستەی‮ ‬جەنابی‮ ‬لۆرد كارادۆن وەزیری‮ ‬دەوڵەت بۆ كاروباری‮ ‬دەرەوە و كۆمۆنوێڵزی‮ ‬نوێنەری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكان دەكات و پوختەی‮ ‬كێشەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان روون دەكاتەوە و بەتكاوە كۆتایی‮ ‬بە نوسراوەكەی‮ ‬دەهێنێت و دەنوسێت‮ (‬بەرێز،‮ ‬من زۆر خۆشحاڵ دەبم و پێزانینم دەبێت ئەگەر دەرفەتێك هەبێت رووبەروو بارودۆخی‮ ‬كوردستان بۆت باس بكەم‮. ‬تكایە بەرێز ئەوپەڕی‮ ‬رێزم قبوڵ بفەرموون‮).‬ شۆرشە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كوردستان هەوڵ وكۆششی‮ ‬زۆریانكرد تا دەنگیان بە جیهان بگات و پشتیوانی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬دەوڵەتان بە دەست بهێنن،‮ ‬لێ بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزەكان لەگەڵ خواست و داواكاری‮ ‬و مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان تەبا نەبوو،‮ ‬بگرە بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزەكان لەگەڵ داگیركارانی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان دا بووە‮.‬ شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول وێستگەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬لە زیندوكردنەوەی‮ ‬گوتاری‮ ‬ناسیۆنالیزمی‮ ‬كوردی‮ ‬و ناساندنی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و پەیوەندیكردن بە جیهانی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬هاوكاتیش بەردەوامی‮ ‬دان بە دۆزەكە و گواستنەوەی‮ ‬بۆ قۆناغێكی‮ ‬پێشكەوتوو‮.‬