رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
هەشتەمین كابینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬،لە رۆژگارێكدا هاتە مەیدانی‮ ‬خەباتەوە،‮ ‬كە ناوچەكە بە گشتی‮ ‬و عێراق بە تایبەتی‮ ‬كەوتنە بارێكی‮ ‬نائاسایی،شەڕ‮ ‬وقەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كە راستەوخۆ ئاڕاستەكان كاریگەرییان لە سەر رەوشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دانا،‮ ‬بە دڵنییاییەوە ئەگەر حیكمەتی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سەرۆك بارزانیی،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش بە گشتی،‮ ‬قارەمانی‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و فەرمانبەران و تەواوی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان نەبووایە،‮ ‬ئەستەم بوو كوردستان بگاتە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم و پیلانگێری‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و هەڵبژاردنەكانی‮ ‬2018 ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق ـ‮ ‬كوردستان،‮ ‬نۆهەمین كابینە لە دایكبوو،‮ ‬ئەمەش واتای‮ ‬ئەوەیە،‮ ‬كە ئەم حكوومەتە ئەركی‮ ‬زیاتری‮ ‬لەئەستۆدایە‮.‬ ئەو لە دەروازەی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمدایە،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬بەدیهێنانی‮ ‬مەرجی‮ ‬هاوبەش لەنێوان خۆی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬ناوەند،‮ ‬هەروەها گواستنەوەی‮ ‬وڵات لە حاڵەتی‮ ‬نادەستوورییەوە بۆ حاڵەتی‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬بەندەكانی‮ ‬دەستوور،‮ ‬ئەمەش نەك بۆ رەوشی‮ ‬كوردستان بە ئەرێنی‮ ‬رەنگدانەوەی‮ ‬دەبێت،‮ ‬بەڵكو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی‮ ‬عێراقیش‮. ‬لەگەڵ دامەزراندنی،‮ ‬دەمودەست سەرۆكەكەی‮ ‬هەر لەدوای‮ ‬سوێندخواردن،‮ ‬دەستبەكار بوو،‮ ‬پلانی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬حكوومەتیشی‮ ‬روون كردەوە،‮ ‬پاشان هەشت بنەمایەكە بەدەر كەوتن،‮ ‬ئەمەش وای‮ ‬لە خەڵك كرد گەشبین بن،‮ ‬پتر پەیوەست بەوەش بوون كە دەرفەتی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لەنێوان مافی‮ ‬حكوومەت و مافی‮ ‬خەڵك لەكیس خۆیان نەدەن‮. ‬دوای‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬مەسروور بارزانیی‮ ‬،‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬نوێ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەست پێ دەكات و ئیدی‮ ‬هەناگاوەكان بە ئاراستەی‮ ‬ئاسۆیەكی‮ ‬گەشتر دەچێتە واری‮ ‬جێبەجێكردنەوە‮. ‬چونكە لە ماوەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە كۆمەڵێك قەیران و بەربەستی‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەك گوزەری‮ ‬كرد و مخابن كەسانێكی‮ ‬زۆر كەشوهەوای‮ ‬نالەباریان قۆستەوە و خۆویستانە زیانی‮ ‬زۆریان بە موڵك و ماڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان گەیاند‮. ‬هەروەها بە هۆی‮ ‬ئەو بارودۆخە نەخوازراوەوە‮ ‬،‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان نەیتوانیی‮ ‬پلان و بەرنامەكانی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و گەشەسەندن جێبەجێ بكات‮ . ‬سیاسەت و ستراتیژی‮ ‬بۆ سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬دوور لە گەندەڵیی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەموو دەوڵەتێكدا سەرچاوەی‮ ‬سەرەكییە بۆ ناسەقامگیریی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬لەناو ژینگەی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬سیاسیشدا،‮ ‬توانای‮ ‬كاری‮ ‬پێكەوەی‮ ‬وەك‮ ‬یەك تیم دابەش دەبێت و دژایەتی‮ ‬و ئاستەنگ دروستكردن لە پرۆسەی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامەكانی‮ ‬حكومەتدا بەدەر دەكەوێت،‮ ‬بەڵام بەپێچەوانەوە لە پرۆسەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬سەقامگیریدا،‮ ‬توانا جیاوازەكان لە دەوری‮ ‬یەك ئیرادە كۆدەبنەوە،‮ ‬كە ئەویش ویستی‮ ‬فەرمانڕەواییە،‮ ‬لەم حاڵەتەدا كێشە و ئاستەنگەكان چەند زۆر و قورسیش بن،‮ ‬بەڵام لەە بەردەم ئەو ویستە خۆی‮ ‬ناگرێت كە دڵسۆزی‮ ‬بۆ پیادەكردنی‮ ‬حوكمڕانییەكی‮ ‬باش هەموو لایەنە جیاوازەكان پێكەوە كۆدەكاتەوە‮. ‬مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان لەسەر بنەمای‮ ‬ئەو ژینگە سیاسییە تازەیەی‮ ‬لە كوردستان هاتۆتەئاراوە لە وتارەكەیدا كە رۆژی‮ ‬18ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬2019 لە واشنتۆن پۆست بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬زۆر بە ئومێدەوە هەنگاو هەڵگرتنەكانی‮ ‬حكومەت بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬كابینەكەی‮ ‬ئاماژە پێ كردووەو،‮ ‬پشتئەستوریی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سەركەوتنی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬ئەم پەیامە ئەوەمان پێ دەڵێت كە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان كۆی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬حكومەتەكەی‮ ‬وەك‮ ‬یەك پاكێج سەیردەكات و هەوڵی‮ ‬هەمەلایەنە دەخاتەگەڕ‮ ‬تاوەكو هەموو سێكتەرەكان پێكەوە رێكبخاتەوە،‮ ‬ئەم پێكەوە گرێدانەوەیە كە لە رووی‮ ‬تیۆرییەوە لەوانەیە هەندێك بە قورس ئاڵۆز سەیر بكرێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر كابینەی‮ ‬حكومەت هەموو پێكەوە وەك‮ ‬یەك تیم بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬حكومەت كاربكەن،‮ ‬ئەوا ئەو هەماهەنگی‮ ‬و هاوكارییەی‮ ‬لەنێوان سێكتەرە جیاوازەكان دروست دەبێت،‮ ‬خۆی‮ ‬لە خۆیدا دەبێتە فاكتەرێك بۆ سەركەوتنی‮ ‬كۆی‮ ‬بەرنامەكە وەك پاكێجێك لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا.ئەو سەركەوتنە گەورەیەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق لە ئایاری‮ ‬2018? بووە هاندەرێكی‮ ‬دیكە بۆ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بەرنامە بۆ كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و قۆناغێكی‮ ‬تازەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە كوردستاندا دابڕێژێت،‮ ‬هەر لەسەر ئەم نەخشە رێگەی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2018 بەشداری‮ ‬كردو،‮ ‬لەكۆی‮ ‬100 كورسیی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬45 كورسی‮ ‬بەدەستهێنا‮. ‬بەمەش ئەو بەرنامەیەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ بونیادنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز دایڕشتبوو،‮ ‬لە میانەی‮ ‬سندوقەكانی‮ ‬دەنگدانەوە بووە ئەمری‮ ‬واقیع و بنەمای‮ ‬وتووێژەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬تازەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستی‮ ‬پێكرد و هەر لەسەر ئەم بنەمایەش كابینەی‮ ‬نۆیەم دامەزرا و متمانەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬لەو ماوە كورتەشدا كابینەی‮ ‬نۆیەم دەست بەكاربووە،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬بەو ئاراستەیە دەركەوتوون كە ئەولەوییەتی‮ ‬كارەكانی‮ ‬بە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و بەهێزكردنی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت دەست پێدەكات هەموو ئەو هەنگاوانە پشتیوانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و گشت هێز ولایەنە سیاسییەكان دەخوازێ چ ئەوانەی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬بەشدارن‮ ‬یانیش وەك ئۆپۆزسیۆن چاودێرن‮ ‬،‮ ‬ئەو هەوڵانەش وا دەكات ئاڕاستەی‮ ‬بەرنامە وكارەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان زیاتر پێشكەوتن و سەركەوتنی‮ ‬زیاتر بە خۆیەوە ببینێ‮.‬ مەسروور بارزانی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬كاریگەر و بەتوانایە و ئەزموونێكی‮ ‬باشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیداری‮ ‬و ئەمنیی‮ ‬هەیە لە ئەركەكانی‮ ‬ڕابردوویدا سەركەوتوو بووە و لە كاركردندا كەسایەتیەكی‮ ‬جددییە‮. ‬پاشان لایەنە براوەكانی‮ ‬هەڵبژاردن كە بەشداری‮ ‬لەكابینەكەدا دەكەن پێشتر لەسەر بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬حكوومەت‮ ‬ڕێك كەوتوون،‮ ‬ئەمەش زۆر گرنگە،‮ ‬لەوانیش گرنگتر،‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێوان لایەنەكانی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬حكوومەتدا واژۆ كراوە،‮ ‬كە پێكەوە كار بۆ سەرخستنی‮ ‬كارنامەكەی‮ ‬حكوومەت بكەن و دروشمی‮ ‬كابینەكەش بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بە واتای‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز‮ ‬و دامەزراوەیی‮ ‬و خزمەتگوزار‮.‬