خەبات‮: ‬هەمزە سەرحان:-
پاش ئەو سەركەوتنانەی‮ ‬كە هەردوو كورتە فیلمی‮ ‬UNDER BLACK و‮ ‬THE ORANGE MAN DREAMS كە ئەو كارەساتانەی‮ ‬داعش بە سەر ئێزدی‮ ‬و خەڵكی‮ ‬سڤیلی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬هێنابووی‮ ‬باس دەكات،‮ ‬شیرین جیهانی‮ ‬بە فیلمی‮ “‬یادێ‮” ‬ركابەری‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬چەند خەڵاتێك لە ئیسرائیل دەكات‮.‬
‮(‬لە ژێر رەشیدا‮) ‬و‮ (‬خەونەكانی‮ ‬پیاوێكی‮ ‬پرتەقاڵی‮)‬،‮ ‬لە ساڵەكانی‮ ‬رابردوو بەشداری‮ ‬چەندین نێوەند و فێستیڤاڵی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬لە ئەمەریكا و كەنەدا و هندستان و ئەفریقا و ئەوروپا كرد،‮ ‬توانی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬بوێری‮ ‬لە كەنەدا و چەندین خەڵاتی‮ ‬جیهانی‮ ‬بە دەست بهێنێت‮.‬

‮(‬خەونەكانی‮ ‬پیاوە پرتەقالیەكە‮) ‬خەڵاتی‮ ‬باشترین كورتە فیلمی‮ ‬لە فێستیڤاڵێ دژە تیرۆری‮ ‬هەولێر و دیداری‮ ‬ئافرەتان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا.فیلمی‮ (‬یــادێ‮) ‬كە بە واتای‮ ‬دایكە بەرهەمێكی‮ ‬نویێ دەرهێنەر،‮ ‬شیرین جیهانیە،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار بەشداری‮ ‬فێستیڤاڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل كرد،‮ ‬ئەم فیلمە باس لە قوربانی‮ ‬منداڵ و خێزان بە گشتی‮ ‬دەكات.فیلمەكە لە ناو زەلكاوی‮ ‬شەڕ،‮ ‬چیرۆكی‮ ‬منداڵێك دەگێڕێتەوە كە دایك و باوكی‮ ‬لە شەڕ‮ ‬لەدەستداوە‮. ‬منداڵەكە لەگەڵ باپیر و داپیری،‮ ‬ئاوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت و لەوێشەوە رێگای‮ ‬هەندەران دەگرێتەبەر.ئێستا ئەو فیلمە هاوشێوەی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬شیرین جیهانی،‮ ‬ركابەری‮ ‬بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬چەند خەڵاتێكی‮ ‬نێوەدەوڵەتی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەسەر نیشانی‮ ‬داعشیش وەكو خۆی،‮ ‬لە لایەن هەندێك كەس دژایەتی‮ ‬دەكرێت‮.‬