خهبات: هەمزە سەرحان:-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ تەها قادر بەمنزیكانە نوێترین گۆرانی بە ناوی “ئازیزتر لە گیانمی” بڵاودەكاتەوە. لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام تەها قادر پرۆمۆی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردەوە و لەگەڵیدا نوسیوویەتی، “بە زوویی ئەیبینن، بەرهەمێكی تەواو جیاوازی من ئەبێ و دڵنیام بە دڵی هەمووتان ئەبێت.”تەها قادر دانیشتووی شاری هەولێرە، لە سەرەتادا لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا گۆرانی وتووە، یەكەم كاری هونەریی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ گۆرانی “دەنگی دڵ” بووە، كە لە ساڵی 2014دا بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستاشدا چەندین بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ كلیپی هەیە.









