مستەفا قایتەوەنی- لەندەن
پارتی بوونم لە ویست و ئیرادەی خۆم نەبوو، وەك چۆن زۆر بەی خۆشی و ناخۆشیەكان ویستی خۆمان نیە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو خێزانە گەورە یە بوو لە دوای خانە وادەكەم بووم بە ئە ندامێكی و هەست ناكە م تەمەنی ئەندامێتیم لە ناو پارتی بۆ چی مێژووەیەك دەگەڕێتەوە بەڵام دڵنیام، كە مێژووەكە لە تەمەنی من زیاترە كە خەونەكانی منداڵی و لاوێتیمانكرد بە قوربانی بەردەوام بوون بە ڕێبواری ئەم ڕێگایە. هتد.
پارتی فێری سەربەستی وخۆڕاگری و فەلسەفەی ژیانی خۆ بەختكاری كردین، فێری ئەزمونێكی خەبات و تێكۆشانی كردین، كە خزمەت كردن گران بێ ، خیانەت نەكردن ئاسانە، لە مێژووی پارتی هەورازونشێوی زۆر بووە ئە وە ندە ی من بیرم بێ، بەڵام سەركەوتن و بەرەو پێش چوونی زۆریشی هەبووە لە هە ردوو ئاڕاستەكە من و بنەماڵەكەم شەرەفی بەشداربوونمان هەیە و خۆمانی لێناشارینە وە و شانازیمان وەبەر دەكەوێ ، وە ك ئە ندامێكی سادەی پارتی خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە هە ر ئاڕاستەیەك كە پارتی بیگرێتەبەر ، هە ر بۆیەش ئە مڕۆ 73 ساڵ تێ دەپەڕێ بەسەر دامەزراندنی پ د ك وێڕای پیرۆزبای لە جەنابی سە رۆك و خانە وادە ی شەهیدان و ئە ندامانی پارتی هیوادارم خەونە گەورەكەی كورد لە سەر دە ستی پارتی بێتە دی چونكە (پارتی بوونمان زۆر شتی پێ بە خشین و زۆر شتی تریشی لێ سە ندینەوە )!.
پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای تەمەنێكی مەزن وپڕ ئەزموونی هێشتا پتەوەو هێزی تیا ماوە بەئاڕاستەی نوێ بوونەوەو دادپەروەری و پێكەوە ژیان هەنگاو دەنێت، پارتی ئەو هێزەیە توانای گۆڕینی شكستی بۆ سەركەوتن هەیە.
لە دوو ڕێیانی سەركەوتن و كۆتایش نزیكین بۆیە پارتی پێویستە خۆی بۆ ئەو قۆناغە ئامادە بكات كە بۆ ئەم مەبەستەش لە ئامادەباشیدایە، قۆناغێكی تری پڕ لە هەوراز و نشێوی لە پیشە مەرجیشە لەمەوپاش بارودۆخێكی نوێ بێتە پێشەوە پارتی هەمان رێزی سیحراوی هەبێت بە ئاڕاستەی گۆڕینیڕێڕەوەكان چونكە پارتی لە نوێبوونەوەی بەردەوامدایە.
باشترین هەنگاوی بەپەلەی پارتی ئەوەیە ناوخۆی خۆی ڕێك و كۆ بكاتەوەو بەتۆكمەی لەگۆڕەپانی كوردستان ڕابوەستێ تا بتوانێ لەگەڵ هێزو لایەنەكانی تر پشتیوانی حكومەتی تازە دروست بوی كوردستان بێت و بۆ ئەو قۆناغە ئامادەتربین، كە پڕە لە شەپۆلی بەهێز بەهێز بۆ ئەم مەبەستەش ئەم كەشتییە بە ئەزموونەی ناوی پارتییە هێشتاپێویستی بە نۆژەنكردنەوەیەكی سەردەمییانە هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سوود لە ئەزموونی دەوڵەمەندی رابردووی وەربگرێت.









