دیمانە: هاوار مورتكەیی
ماریا ئیدواردا ئەو كچە شەترەنجزانە تازەپێگەیشتووەی وڵاتی بەرازیلە و لەبەر لێهاتوویی چاوەڕوانی داهاتوویەكی گەشی لێدەكرێت، ئەو ئێستا هەڵگری نازناوی پاڵەوانێتی شەترەنجی قوتابخانەكانە لەسەر ئاستی بەرازیل، ماریا لە لێدوانێكی بۆ لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات رایدەگەینێت كە بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی بروانامەی گراند ماستەری ئافرەتان بەدەست دەهینێت.
بڕیارەكەی چ بوو لەبارەی شەترەنج
ماریا لە ساڵی 2007 لە وڵاتی بەڕازیل لەدایك بووە و سەبارەت بە چوونە نێو دونیای شەترەنج گوتی: بەوپێیەی باوكم ناوبژیوانی شەترەنجە هەمیشە شەترەنج لەماڵمان بوو، قسەی سەر زاری باوكم بەردەوام ناوی شەترەنج بوو، كاتێكیش فێری ئەو یارییەبووم هەستم بەبەختەوەری دەكرد، بۆیە بڕیارمدا كە ئەو وەرزشە بكەم، تا تەمەنی 8 ساڵی هەر خۆم فێردەكرد، لە یەكەمین بەشداریشم لە پاڵەوانێتی میركۆسێر بوو كە توانیم پلەی سێیەم بەدەست بهینم، دواتر ساڵی 2017 بەشداری پاڵەوانێتی جیهانم كرد بۆ خوار 8 ساڵی لە بەرازیل وەك باشترین سییەمی بەرازیل لەو پاڵەوانێتییە دەركەوتم، ئەم سەرەتایەم هانی دام كە خۆم ماندووبكەم، لەگەڵ ئەوەش خوێندنەكەشم دەكرد، لە پاڵەوانێتی پارانا بەشداریم كرد و توانیم خەڵەكان هەمووی بەدەستبهێنم بەبێ دۆڕاندن.
خەونی داهاتووی
هەورەها ماریای یەرازیلی زیاتر باش لە دەسكەوتەكانی دەكات و دەڵێت: لە ساڵی 2018 بەشداری پاڵەوانێتی قوتابخانەكانم كرد و لەخوار 12 ساڵی توانیم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم و ببمە پاڵەوانی قوتابخانەكانی بەرازیل، هەر هەمان ساڵ بەشداری پاڵەوانێتییەكانی ئەمریكای باشوورم كرد و توانیم پلەی دووەم لە خوار 12 ساڵان بەدەست بهێنم، ئەمانە سەرەتایەك بوو بۆ من كە هانم بدات بەردەوامییان پی بدەم، لەو هەولەشم بەردەوام دەبم تا دەگەمە لووتكەی شەترەنج و بەدەستهینانی نازناوی گراندماستەری ئافرەتان.
شەترەنج چییە لای ئەو؟
لە كۆتاییدا ئەو كچە شەترەنجزانە تازەپیگەیشتووەی بەرازیل سەبارەت بە خۆشەویستی خۆی بۆ شەترەنج گۆتی: شەترەنج یارییەكی زۆر خۆشە و زۆریش بەسوودە، وەرزشێكە بەمێشك و جەستە یاری دەكەی، كاتێك شەترەنج دەكەیت وادەزانی بەرامبەرەكەت قورساییت بۆ دەهاوێژی، یارییەكە فێری بەڕەنگاری و دان بەخۆداگرتنت دەكات، دەتوانم بڵێم ئەم وەرزشە ژیانی بەتەوای گۆڕیوم و زۆرجار بیردەكەمەوە ئەگەر شەترەنجزان نەبوومایە دەبوایە ئێستا چ كەسێك بوومایە.









