یوسف هەورامی‮ ‬
بەدرێژایی‮ ‬مێژوو هەرلەسەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە ئەوە سەلمێنراوە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬دژ بە رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراقەوە خەباتیان كردووە و جەنگاون بۆبەدیهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و هەرلەو پێناوەشدا هەزاران شەهید و بریندار و بێ سەر و شوێن و كەم ئەندامیان داوە جگە لەزیندەبەچاڵ و ئەنفال و‮.. ‬هتد
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان خەباتی‮ ‬چەندین ساڵەی‮ ‬كردووە بۆئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ببێتە خاوەنی‮ ‬مافە بنەرەتی‮ ‬و نەتەوایەتییەكانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد وەك هاووڵاتییەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت لەعێراقدا‮.‬
لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول هەر لەزاخۆوە تا ئەگاتە خانەقین تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان وەك پێشمەرگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یەك دەنگ و بە‮ ‬یەك ریز و بەیەك هێز رووبەڕووی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس بوونەوە و تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان سەقامگیر و ئاسایش و لەژێرسایەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرهەر ئەو‮ ‬یەكریزی‮ ‬و تەباییەی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كوردستان وایكرد كە رژێمی‮ ‬عێراق بیر لەوە بكاتەوە و ناچار بوو كە رێكەوتننامەی‮ ‬جەزائیر لەنێوان سەدام‮ ‬و شای‮ ‬ئێران و سەرۆكی‮ ‬جەزائیر هەواری‮ ‬بومیدیەن واژۆ‮ ‬بكات و لەبەرامبەر بەشكست هێنانی‮ ‬شۆرش‮ ‬بەشێكی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق بدات بە ئێران‮. ‬
دواتر لە سەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬شۆرشی‮ ‬گوڵان هەرپێشمەرگە و كادیران و لایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوون دەستیان كردەوە بەشۆڕش و بەرامبەر بە رژێمی‮ ‬بەعس وەستانەوە و بەرگرییان لەخاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كرد و لە ساڵی‮ ‬1991 لەراپەرینە مەزنەكەی‮ ‬كورددا توانییان تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لە بەعسییەكان پاك بكەنەوە وكۆتاییان بەرژێمی‮ ‬بەعس و رژێمی‮ ‬سەدامی‮ ‬دیكتاتۆر هێنا و لەكۆبوونەوە جەماوەرییەكەی‮ ‬شاری‮ ‬كۆیە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پێشنیاری‮ ‬كرد كە هەڵبژاردن بكرێت و پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دابمەزرێت‮. ‬
لەساڵی‮ ‬2003 و لەدوای‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانی‮ ‬و عێراق بۆدروستبوونی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬فیدراڵ دوور لەتوندوتیژی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تایفی،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەوەی‮ ‬روویدا لەلایەن سەرۆك هۆزو عەشیرەت و دەسەڵاتدارانی‮ ‬باشوور و ناوەڕاستی‮ ‬عێراق بە شیعە و سوننەوە بەرامبەر بەكورد هەمان هەڵوێست و بیروبۆچوونی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬بگرە خراپتریش مامەڵەیان لەگەڵ كورد دەكرد و هاووڵاتی‮ ‬كوردیان بەپلە دوو و سێ حساب دەكرد،‮ ‬هەرئەو عەقڵییەت و تێگەیشتنەی‮ ‬ئەوان بوو وایكرد كە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بیری‮ ‬لەوەكردەوە كە هیچ چارەسەرێكی‮ ‬تر نیە بۆئەوەی‮ ‬لەگەڵ عێراقێكی‮ ‬وادا بمێنینەوە و گەیشتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە لەگەڵ حیزب و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان كۆبوونەوەیەك بكرێت و بریاری‮ ‬ریفراندۆم درا بۆئەوەی‮ ‬ببینە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام بەداخەوە‮…‬
ئەوەبوو لە16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەهۆی‮ ‬ئەو خیانەتەی‮ ‬كە كرا ئەو ئامانجەی‮ ‬بۆ ریفراندوم دانرابوو نەگەیشتە ئەنجام و بووە هۆی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم‮. ‬ئەمە لەكاتێكدا بوو بەهۆی‮ ‬ئەو خیانەتەوە مەبەستیان ئەوە بوو كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لاوازبكەن و بە هۆیەوە كوردستانیش لاوازبێت و تەواوی‮ ‬كوردستان داگیربكەنەوە،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە ئەو پلانەشیان سەری‮ ‬نەگرت و بەهۆی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و خۆراگری‮ ‬پیشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان توانرا لەداستانی‮ ‬پردێ،‮ ‬سحێلا و مەحموودیە و تەلسقۆف وانەیەك بدەنە داگیركەران و ئەوانەی‮ ‬لەپشتی‮ ‬ئەو پیلانەوە بوون بۆهەتاهەتایە خەونەكانیان لەگۆڕ‮ ‬نێن و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە بەهێزی‮ ‬دەركەوتەوە وهەرئەوەش سەلماندوویەتی‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو هەركاتێك پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەهێز بووبێت كوردستانیش بەهێزبووە‮.‬