‮كۆمەڵە چیرۆكێكی‮ ‬چیرۆكنووس و‮ ‬شاعیری‮ ‬ئامریكایی‮ ‬ریچارد‮ ‬ڕایت‮ 0691-0891 ‮‬ كە وە رگێڕ‮ ‬و چیرۆكنووس‮ ‬ئەحمەد سەید عەلی‮ ‬بەرزنجی‮ ‬لە عەرەبییەوە‮ ‬وەریگێڕاوە ودە زگەی‮ ‬سەردەم بۆچاپ وبڵاوكردنەوە‮ ‬لەم‮ ‬ڕۆژانەدا‮ ‬،‮ ‬لەبەرگ و دیزاینێكی‮ ‬جوان و شیاو بەقەبارەی‮ ‬231 ‮ ‬لاپەڕە‮ ‬خستوویەتییە كتێبخانەكانەوە‮. ‬ریچارد‮ ‬ڕایت‮ ‬یەك لەو چیرۆكنووسە‮ ‬ڕەشپێستە بەتوانایانەی‮ ‬ئامریكایە كەبەرهەمەكانی‮ ‬تەرخان كردوە بۆ پیشاندانی‮ ‬ئەو ژیانە نالەبارە پڕمەینەتی‮ ‬وچەرمەسەرییەی‮ ‬كە هاوڕەگەزە‮ ‬پێستڕەشەكانی‮ ‬لە وڵاتەیەكگرتووەكانی‮ ‬ئامریكا لەژێر سایەی‮ ‬سیستەم و نەریتێكی‮ ‬چەپەڵی‮ ‬سپی‮ ‬پێستە‮ ‬ڕەگەزپەرستە توندڕەوەكاندا بەسەریان دەبرد‮.

‬بەتایبەت لەهەرێمەكانی‮ ‬خوارووی‮ ‬ئەو وڵاتە‮ ‬دالاس‮ ‬،‮ ‬ئۆكلاهۆما‮ ‬،‮ ‬میسیسیپی‮ ‬،‮ ‬ئەلەباما‮ ‬،‮ ‬كارۆلاینا وئەركەنساس‮ ‬ئەو هەرێمانەی‮ ‬كە زیاتر لەوانیدی‮ ‬خەڵكە سپیەكانیان هەوای‮ ‬لووتبەرزی‮ ‬وڕەگەزایەتی‮ ‬كوێری‮ ‬كردبوون و خۆیان لەگشت بوارەكانی‮ ‬ژیاندا بەلەپێشترو باڵاتر دەزانی‮ ‬لەبەرامبەر‮ ‬پێستڕەشەكان‮ … ‬بۆغراییەكی‮ ‬ڕەگەزیی‮ ‬بێویژدانانە‮ . ‬ئەمە لەساڵەكانی‮ ‬نیوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستدا‮ ‬،‮ ‬كەدرێژەی‮ ‬ئەو كۆیلایەتیەبوو سەدان ساڵ لەوەبەر بۆیان مابووەوە‮ ‬،‮ ‬ڕەشپێستەكانیان وەك‮ ‬ئاژەڵ لەمەزراو كێڵگەو ناوماڵ و كۆشك و كارخانەكانیاندا كاریان پێدەكردن و دەیانڕەتاندنەوە‮. ‬چیرۆكەكانی‮ ‬ئەم كتێبە شایەدحاڵێكی‮ ‬ڕاستی‮ ‬ئەو ژیانە سەختەی‮ ‬بەشێك لەگەلانی‮ ‬ناو‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئامریكا دەخاتە‮ ‬ڕوو‮ . ‬كتێبەكە بە پێشەكییەكی‮ ‬وەرگێڕ‮ ‬دەستپێدەكات لەتەك‮ ‬كورتەیەك سەبارەت بەكۆیلایەتی‮ ‬وچەمكی‮ ‬ئەم دیاردە ناهەموارەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆیی‮ ‬،‮ ‬بە پێنووسی‮ ‬خوالێخۆشبوو‮ ‬د‮. ‬فازل قەفتان‮ ‬كە كاتیخۆی‮ ‬لەتەك وەرگێڕانەكەیدا بۆڕۆمانی‮ ‬كووخەكەی‮ ‬مام تۆم‮ ‬نووسیویە‮ ‬،‮ ‬وەرگێر لە پاینی‮ ‬چیرۆكەكانەوە‮ ‬فەرهەنگۆك‮ ‬ێكی‮ ‬بۆ بڕێ لەو‮ ‬وشەو زاراوانە‮ ‬ڕێكخستووە كەدەشێ لە كاتی‮ ‬خوێندنەوەدا بێنە بەر چاوی‮ ‬خوێنەر و ئەو مەبەستانەی‮ ‬وەرگێڕ‮ ‬مەبەستی‮ ‬بووە لێیان‮ ‬ڕوونتریان‮ ‬بكاتەوە‮.‬