خه‌بات: هەمزە سەرحان:-
هونەرمەندی‮ ‬گۆرانیبێژی‮ ‬لاو‮ “‬ئاگرین دڵشاد‮” ‬كاتی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬بەرهەمە نوێیەكی‮ ‬ئاشكرادەكات‮. ‬ئاگرین لەهەژماری‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبوك‮‬،‮ ‬كاتی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬بەرهەمە نوێیەكەی‮ ‬ئاشكراكردوەو نوسیویەتی‮”‬بەرواری‮ ‬2019/8/10 كاتژمێر‮ ‬21:00 بە كاتی‮ ‬كوردستان بەرهەمی‮ ‬ئەڤین‮ ‬بڵاو دەبێتەوە،‮ ‬ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كەركووكە،‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 پەیمانگای‮ ‬هونەرەجوانەكانی‮ ‬تەواو كردووە،‮ ‬قووتابی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬هونەرەجوانەكانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەڵاحەدینە،‮ ‬یەكێكە لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە گەنجەكانی‮ ‬ئێستا،‮ ‬چەندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی‮ ‬تۆماركراوی‮ ‬هەیە‮.‬