واین رۆنی یاریزانی پێشووی یانەی مان یونایتد و ئێستای یانەی واشنتۆن دی سی لە خولی ئەمریكی خۆشحالی خۆی بەوەی دەربڕی كە یتوانێت جاریكی تر دوای ماوە پیشەگەرییەكەی جارێكی تر بگەڕێتەوە و یاری بۆ یانەی مان یونایتد بكات.
رۆژنامەی دایلی مایلی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە واین رۆنی هیوای ئەوە دەخوازێ كە ناوی لەنێو پلانەكانی سۆلسكایەری راهێنەری مان یونایتد هەبێت، چونكە ئەو یاریزانە مێژووییەكیان لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە تۆمار كردووە و لەهەمان كاتیش خێزان و منداڵەكانی پەرۆشن بگەڕێنەوە بەریتانیا و لای ئەوان ساڵێكی تر مانەوە لە ئەمریكا زیاتر نیگەرانیان دەكات.










