خەبات: ئارام شێركۆ – كهركووك:-
لە مێژووی وەرزشی شاری كەركووك بۆ یەكەمجار پاڵەوانێتی بەرزدنەوەی قورسایی ئافرەتان لە هۆڵی ئیمپراتۆریەتی قووەی یەكێتی هێزی لەشی كەركووك و بە هاوكاری گرووپی نەهرۆ، پاڵەوانێتی كراوەی كلاسیكی پێنج پرێسی خانمان بۆ هۆڵەكانی كەركوك رێكخست، دوای ملاملانێیەكی بەهێز ئەنجامەكان بەمشێوەیەی خوارەوەبوو:
❊ئاستی هۆڵەكان:
هۆڵی عالەمی پلەی یەكەم 56 خاڵ
هۆڵی ئیمپراتۆریەتی قووە پلەی دووەم 47 خاڵ
هۆڵی ئیمام قاسم پلەی سێهەم 30 خاڵ
❊ ئاستی تاك:
كێشی 57 كگم تاژان عیزەت
كێشی 63 كگم شیرین حمە فەرەج
كێشی 72 كگم ساریا بەكر
كێشی 84 كگم كنێر مەحموود
كێشی +84كگم نازەنین ئەبوبەكر
سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكەش جەنگیز رەشید سەرۆكی یەكێتی هێزی لەشی كەركوك لە لێدوانێكی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند و گوتی: ئەمە یەكەمین پاڵەوانێتیە بۆ هێزی لەشی خانمان لە كەركووك ئەنجام دەدرێت و بەشێوەیەكی سەركەوتو بەرێوە چوو، سەرەڕای كەمی رێژەی بەشداربووان، بەڵام دەستپێكێكی زۆر باش بوو بۆ داهاتووی بۆ ئەوەی ئافرەتی زیاتر بێنە نێو یارییەكە و بتوانن بەشداری پالەوانێتییەكان بكەن.










