یانەی مان سیتی توانی نازناوی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلیزی بەدەست بهینیت دوای ئەوەی بەلێدانی یەكلاكەرەوە 5-4 گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوولی بردەوە، كاتێك لەكاتی یاساییدا 1-1 گۆڵ بەرامبەر بوون.
گواردیۆلا لە خولی ئینگلیزی هەڵەی بەرامبەر لیڤەرپوول هەبوو، بەڵام ئەو راهێنەرە زیرەكانە یارییەكەی خویندەوە و ئەو هۆكارانەی بۆ دەركەوتن كە یاریزانانی ناوەراستی یانەكەی پێشتر وەك پیویست نەیاندەتوانی پارێزگاری و بەرگری لە یاریزانانی هێلی دواوه بكەن، ئەمجارە یاریزانانی ناوەراست تەكتیكی گواردیۆلایان بەدروستی جێبەجیكرد و زیرەكانە هێرشەكانی لیڤەرپوولیان بەسەركردایەتی محەمەد سەلاح بەرپەرچ دەدایەوە بەتایبەتیش گۆڵچی مان سیتی.
جێی باسە پێشتر یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەر رایگەیاندبوو كە یارییەكە بۆ ئەوان هیندە ئاسان نابێت و دانی بەوەشدانا كە ئەوان وەك پیویست ئامادەكاریان بۆ ئەو یارییە نەكردبوو.










