خه‌بات: ‬سەید فاتیح بەرزنجی – هه‌ولێر:-
هەر كەوەرزی‮ ‬هاوین داهات و دەرگای‮ ‬خوێندن داخرا رۆژانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتیان بەمەبەستی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬روو لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬رەگەزنامەی‮ ‬هەولێر دەكەن و لەوێدا لەلایەن ئەفسەران و كارمەندانەوە كارەكانیان بۆ راییدەكرێت‮. ‬ئەوەی‮ ‬كە لەوێدا بەرچاوم كەوت‮ ‬خێرایی‮ ‬بوو لەكارەكان و جەنجاڵی‮ ‬هاووڵاتیانیش تا رادەیەك هەبوو،‮ ‬لەو راپورتەدا ئیش و كارەكانی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەخەینە روو‮.‬

هاووڵاتیان‮: ‬ئەگەر نووسینگەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەبێت ئەوا جەنجاڵی‮ ‬هاووڵاتیان دروست نابێت‮.‬
هاووڵاتی‮ “‬تەحسین محەمەد‮”: ‬لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا،‮ ‬وێڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬هاووڵاتیان ئەفسەران و كارمەندان كاروباری‮ ‬خەڵكی‮ ‬بەڕێك و پێكی‮ ‬كارەكان‮ ‬رایی‮ ‬دەكەن‮.‬
‮”‬مام ساڵح‮” ‬هاووڵاتیەكی‮ ‬تەمەن‮ ‬63 ‮ ‬ساڵان بوو گوتی‮: ‬كارەكان بەخێرایی‮ ‬ئەنجامدەدرێن،‮ ‬خۆزگە هەوڵدەدرا بۆ كردنەوەی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬تا كارەكان زووتر تەواو دەبوون‮.‬

‮”‬كەریم عەلی‮” ‬هاووڵاتیەكی‮ ‬دیكەبوو گوتی‮: ‬لەدەوروبەری‮ ‬هەولێر‮ ‬هەق وایە چەندین نووسینگەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بكرابووایەوە،‮ ‬تا بەئاسانی‮ ‬هەموو كەسێك كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەردەهێنا،‮ ‬چونكە جەنجاڵییەكی‮ ‬زۆر هەیە و ئیشوكارەكان زۆر بەسستی‮ ‬بەڕێوەدەچن‮.‬

‮ “‬خاتوو نوخشە‮” ‬گوتی‮: ‬لەترسی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬نەمدەوێرا بێم بۆ دەرهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬هەرچەندە لەوەرزی‮ ‬هاویندا جەنجاڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام كارەكان‮ ‬بەخێرایی‮ ‬راییدەكرێن‮.‬
دەرهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬رۆژانە بەردەوامە
دەربارەی‮ ‬ئیش و كارەكانیان و گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬هاووڵاتیان‮ ‬سەردانیمان كردن،‮ ‬لەوێدا عەمیدی‮ ‬پۆلیس‮ “‬عەبدولڕەحمان ئیسماعیل گەردی‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬رەگەزنامەو باری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەولێر‮ ‬لە راپۆرتكێدا بۆ خەبات روونیكردەوە‮: ‬لەرۆژی‮ ‬28/3ی‮ ‬ساڵی2016 ‮ ‬یەكەمین فەرمانگەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لە هەولێر كردایەوە،‮ ‬ئێمە خەریكی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانین،‮ ‬لە‮ ‬25%ی‮ ‬هاووڵاتیان توانیویانە كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەربهێنن،‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و ئەو كارتە لە جیاتی‮ ‬چەند بەڵگە نامەیەكی‮ ‬وەكو‮ ‬ناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬و رەگەزنامە‮ ‬و لەداهاتووشدا‮ ‬كارتی‮ ‬زانیاری‮‬ش دەگرێتەوە،‮ ‬لە عێراق،‮ ‬هاووڵاتیان چوار بەڵگەنامەیان هەبوو،‮ ‬وەك‮ ‬ناسنامە و رەگەزنامە و پاسەپۆرت و كارتی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەداهاتوودا ئەو چوار بەڵگەنامەیە دەبێتە دوو بەڵگەنامەی‮ ‬وەك‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و پاسەپۆرت‮‬،‮ ‬دیارە ئەو كارتە بۆ دە ساڵە و سیستەمێكی‮ ‬پێشكەوتووە و بە ئاسانی‮ ‬هەڵدەگیرێت‮.‬

لەهەوڵداین بۆ كردنەوەی‮ ‬چەندین نووسینگەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬تەواومان هەیە بۆ كارەكان و چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و گرفتەكان،‮ ‬پێویستە بەغدا نیاز پاكی‮ ‬لەگەڵ ئێمە بنوێنێ،‮ ‬تا كارەكان بە رێك و پێكی‮ ‬بەڕێوەبچێت و گفتوگۆی‮ ‬تێر و تەسەل لەگەڵ بەغدا ئەنجامدەدەین،‮ ‬و پڕۆسەكە رۆژانە درێژەی‮ ‬هەیەو لەبەغدا بەگرنگیەوە سەیری‮ ‬كارەكانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئەوەتا لە بەغدا لەكۆی‮ ‬355 فەرمانگە‮ ‬240 فەرمانگەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كراوەتەوە،‮ ‬تا ئێستا‮ ‬12 ملیۆن كەس تۆماری‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كردووە و نزیكەی‮ ‬11 ملیۆن كەس كارتەكەیان وەرگرتۆتەوە،‮ ‬لەشاری‮ ‬هەولێر‮ ‬25% ی‮ ‬هاووڵاتیان كارتی‮ ‬نیشتیمانیان دەرهێناوە،‮ ‬رۆژانە نزیكەی‮ ‬دوو هەزار كەس سەردانیمان دەكەن و‮‬18 فەرمانگەی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەیەو‮ ‬هەوڵدەدەین رۆتین لەو دەزگایە نەهێڵین،‮ ‬تا خەڵك هەراسان نەبێت‮.‬

دەبێ هاووڵاتیان ئەوە بزانن كە ئەو پڕۆسەیە بریتییە لە‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬و دەوام لە كاتژمێر‮ ‬8ی‮ ‬بەیانی‮ ‬تا كاتژمێر‮ ‬3یە،‮ ‬پاش نیوەڕۆیە و دەوامەكەی‮ ‬دیكەیش لە كاتژمێر دوو تا شەش وەرگرتنەوەی‮ ‬كارتەكەیە،‮ ‬هاووڵاتیان داتوانن لەو كاتەدا كارتەكانیان وەربگرنەوە‮. ‬حەزناكەین هەرگیز سەرە هەبێت بۆ كارەكانی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬زۆرترین سەرە‮ ‬10‮-‬14‮‬ رۆژە و جەنجاڵی‮ ‬هاووڵاتیان بەو شێوەیە نییە و لەپیرمام و قوشتەپە‮ ‬لۆدێكی‮ ‬زۆرمان لەو شوێنانەدا هەیە و فەرمانبەریان كەمە و كارەكانیان بەشێوەی‮ ‬سەرەیە،‮ ‬ئەگەر هاتوو لەهەولێریش لۆدێكی‮ ‬زۆرمان لەسەر هەبوو،‮ ‬ئەوا لەو كاتەدا دەیكەین بەسەرە،
لە هەوڵداین كەچوار فەرمانگەی‮ ‬دیكە لە‮ ‬مێرگەسۆر و بارزان و مەخمور و بەحركە‮ ‬بكەینەوە،‮ ‬تا لەو شوێنە دوورانەوە هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو شوێنانەش ببنە خاوەنی‮ ‬كارتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬خۆیان‮.‬