ئەمرۆ 5/8/2019، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروللا رەشنودی کۆنسولی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.

‎لەم دانیشتنەدا، سەرەتا کۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خواست.
‎هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کۆنسولی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

‎لەم دیدارەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابوری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.