بێستون مەسعود ساڵەیی
ڕۆژانە گوێ بیستی‮ ‬دەیان حاڵەتی‮ ‬ناشرین و نەشیاو دەبین كە زەرەرمەندن بۆ كۆمەڵگا،‮ ‬میدیای‮ ‬چەواشەكار‮ ‬یەكێكە لەو حاڵەتانە كە ئەمڕۆ چەوشەكاری‮ ‬لەم هەرێمەی‮ ‬ئێمەدا بووەتە دیاردە و لە هیچ وڵاتێكدا ئاسایی‮ ‬نییە میدیای‮ ‬لۆكاڵی‮ ‬ببێتە ئامرازێك بۆ چەواشەكاری‮ ‬و بەلاڕێدابردنی‮ ‬ڕاستیەكان وخۆڵ كردنە چاوی‮ ‬خەڵك و بڵاو كردنەوەی‮ ‬ترس و دڵەڕاوكێ لە ناو كۆمەڵگا‮.‬
بەشێك لە میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬كارو پیشەیان بووەتە لێدان لە هەر هەوڵێكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و ناشرینكردنی‮ ‬وێنەی‮ ‬كوردستان و دامودەزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوان لەژێر ناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬بیرو‮ ‬ڕا قەڵەمەكانیان بە ناشرینترین وشە و پەیام دەخەنە كار و سوود لەو ئازادییە‮ ‬ڕۆژنامەگەرییەی‮ ‬دەبینن كە‮ ‬یاساكانی‮ ‬هەرێم بۆی‮ ‬فەراهەم كردوون هەمیشە دەیانەوێت كاریگەری‮ ‬خەراپ دروست بكەنە سەر دەروونی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬هەرگیز قەڵەمەكانیان بۆ كارە جوان و باشەكانی‮ ‬هەرێم بە كارناهێنن و نایانەوێت‮ ‬ڕاستیەكان لە قەڵەمەكانیانەوە نیشان بدرێت‮.‬
لە ژێر سێبەری‮ ‬ئەو دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬بیروڕایەی‮ ‬كە هەیە قەڵەمەكانیان هەمیشە پاڵپشتن بۆ هەر هەوڵێك كە دژ بە كوردستان و حكومەتەكەی‮ ‬بێت،‮ ‬هەمیشە لە هەوڵی‮ ‬شێواندنی‮ ‬ڕاستیەكان و دروستكردنی‮ ‬سیناریۆی‮ ‬سەیرو سەمەرەن‮. ‬
بەڕەڵایی‮ ‬لە كاری‮ ‬میدیاییدا كارەسات و سەرئێشە بۆ دەوڵەت و كۆمەڵگاش دروست دەكات،‮ ‬میدیا چەواشەكارەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی‮ ‬وەكوو زمانحاڵی‮ ‬دوژمنێك بابەت دەوروژێنن و‮ ‬یاری‮ ‬بە هەستی‮ ‬كۆمەڵگا دەكەن‮.‬
لە دیموكراسیترین وڵاتدا گەر دەزگایەكی‮ ‬میدیایی‮ ‬ڕاستەوخۆ و بێ سانسۆر و بە زمانێكی‮ ‬پاراو هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندی‮ ‬و سەروەری‮ ‬و دامودەزگاكانی‮ ‬حكومەت‮ ‬،‮ ‬بێ‮ ‬یەك و دوو‮ ‬یاسا دێتە وەڵام و‮ ‬ڕێگە بە بێڕێزی‮ ‬كردن و شكاندنی‮ ‬شكۆ و سەروەرییەكان لە لایەن‮ ‬ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانەوە نادات و لێپێچینەوەو سزایان بەسەردا دەسەپێنن،‮ ‬واتە ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لای‮ ‬هەر دەوڵەتێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و نادیموكراسی‮ ‬هێڵی‮ ‬سوورە و‮ ‬هیچ كەسێك و تاخم و لایەنێك بۆی‮ ‬نییە بیبەزێنێت‮. ‬ئەوەی‮ ‬لە بەشێك لە میدیا كوردیەكان دەگوزەرێ بە بێ پاڵپشتی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬و ماددیەكی‮ ‬بەهێز نایەتە كایەوە،‮ ‬دەستێك‮ ‬یاخود چەند دەستێكی‮ ‬بەهێز لەپشت ئەم دەزگا میدیاییانەوە هەیە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬تەكنیك و ئیدارەدان و تێچووی‮ ‬ماددی‮ ‬و ئاراستەكردنییان بودجەی‮ ‬زەبەلاح و خەرجی‮ ‬زۆری‮ ‬پێویستە‮. ‬كارەكانیان هێندە‮ ‬ڕێكخراوە،‮ ‬بە پشتگیری‮ ‬لایەنێكی‮ ‬بەهێز نەبێت بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەم میدیایانە ئاسان نییە و مەحاڵە لەژێر ناوی‮ ‬دەزگا‮ ‬یاخود سەنتەرێكی‮ ‬سەربەخۆ و بێلایەن بەڕێوە بچن‮!‬
لە وڵاتی‮ ‬ئێمەدا زیاد لە پێویست بێ دەنگی‮ ‬هەیە بەرامبەر ئەو هێرشە ترسناكانەی‮ ‬كە لە لایەن چەند گروپێكی‮ ‬میدیایی‮ ‬دەكرێنە سەر ئەزموون و دەستكەوت و‮ ‬ڕەمزەكانمان،‮ ‬تەنانەت ئەم گروپانە دابەش كراون بەسەر چەندین بابەتی‮ ‬هەستیار كە بەشێك تەنها تایبەتە بە مێژووی‮ ‬دروستكراو و شێواندنی‮ ‬مێژوو،‮ ‬بەشێكیان‮ ‬ڕەمەزو سیمبوولە نەتەواتیەكانمان بچووك و ناشرین نیشان دەدەن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬تر كاریان هەواڵی‮ ‬چەواشەكارانەی‮ ‬ڕۆژانەیە،‮ ‬بەشەكەی‮ ‬دیكەش بە ناوی‮ ‬قەڵەمی‮ ‬ئازاد و بیرو‮ ‬ڕا دەیانەوێ هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لای‮ ‬كۆمەڵگا لاوازو‮ ‬بێهودە نیشان بدەن‮.‬
لە شەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆرستانی‮ ‬داعش ئەو میدیایانە بابەتەكانیان تەرخان كردبوو بە لێدان و ناوزڕاندنیی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و هەمیشە وا نیشانیاندەدا كە پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان هێزێكی‮ ‬نامونەزەم و پەرتوبڵاوە و تواناكانیان لاوازە و ئەوە هێزی‮ ‬هاوپەیمانانن كە بەرەنگاری‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش دەبنەوە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە سەبارەت بەو قەیرانە سەپێنراوە داراییەی‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬عێراق بڕیاری‮ ‬لێدابوو ئەم تاخم و گروپە بەناو میدیای‮ ‬ئازادە،‮ ‬كوردستانیان تاوانبار دەكردو بڕیارەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدایان بە باش و دروست بەرامبەر حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەقەڵەم دەدا و شەقامییان لە دژی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬هەرێم پڕ‮ ‬دەكرد‮. ‬لە كاتی‮ ‬ریفراندۆمە سەركەوتووەكەی‮ ‬كوردستان قەڵەم و وشە نەما بەكاری‮ ‬نەهێنن دژی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ‮ ‬ی‮ ‬كوردستانییان،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ڕێكخراو دەیان كۆڕ‮ ‬و مێزگردی‮ ‬تەلەفزیۆنی‮ ‬و‮ ‬ڕادیۆیی‮ ‬و نووسین و بابەتیان دژی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم دوور لە شەرم و بێ هیچ بەهایەكی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬بڵاو دەكردەوە‮.‬
پرسیار ئەوەیە ئایا چۆن دەكرێت میدیایێكی‮ ‬كوردی‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬كاركردنی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێم وەرگرتبێت لە هەمانكاتدا دژی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬ڕابووەستێت و كار بكات؟‮!‬
ئەوەی‮ ‬لێرەدا گرنگە پارلەمانی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یاساكانی‮ ‬كاری‮ ‬ڕۆژنامەگەریدا بچێتەوە و كار بۆ هەمواركردنی‮ ‬بكات،‮ ‬یاسایەك جێگیر بكرێت كە هەر لایەنێكی‮ ‬میدیایی‮ ‬بێ‮ ‬ڕێزی‮ ‬و سنوور بەزاندنێك بكات بەرامبەر ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لپێچینەوەو سزا و لەسەر بێت‮. ‬
پێویستە‮ ‬یەكێك لە هەنگاوەكانی‮ ‬كابینە نوێ‮ ‬ی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەگژداچوونەوەی‮ ‬ئەو جۆرە میدیا بەناو ئازادانە بێت كە كەوتوونەتە شێواندنی‮ ‬كۆمەڵگاو‮ ‬و‮ ‬یاریكردن بە بابەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییمان‮.‬
ئەم دەزگا و گروپە میدیاییانە هەرگیز نابێت بە كەم و ساویلەكە و بێهێز تەماشا بكرێن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬نووسرا و ئەوەی‮ ‬وترا ناكرێت بەهەندییان وەرنەگرین چونكە هەموو تیرێكی‮ ‬ئەم میدیایانە ئاراستەكەی‮ ‬بۆ شێواندنی‮ ‬كۆمەڵگاو و بۆ دڵی‮ ‬حكومەتە و هەموو‮ ‬ڕێگا و هەوڵێك تاقی‮ ‬دەكەنەوە بۆ لێدان و برینداركردنی‮ ‬هەستی‮ ‬كۆمەڵگا‮.‬