شەنگە هاوار كاكەیی❊
لە زەمەنی رابردوو پەیرەوانی سیاسەتی تە بعیس و تەعریب لەناوچە كوردێكاندا پابەند بوون بە بەكار هێنانی درندەترین شێوەی ئەشكەنجەدان وەكو رێگا چارەیەكی بكەر بۆ سەندنەوەی ئارامی لەدڵ و دەروونی تاكی كوردیدا لەو سەردەمەوەنەخشەی ئەم سیاسەتە تەنها بۆ شارە كوردێكان بەوێنا بوو وە كە جە ڵەوی دەسەڵاتیان بەنامرۆییترین شێوە دەسەپاندە سەر هاوڵاتیان بە گرتنە بەری و سیاسەتی چەوسێنەرپر عەبەسیەت دەرهەق بەمیلەتێك لەمافی خۆی بەدەر هیچ خواست و مەتلەبێك بەرۆكی نەگرت بوو وەلەئەنجامی ئەم داخوازیە و یستە وبەدرندەترین شێوە بەر پەرچی ویستی ماف خوازان وەلام ئەدرانەوە، بەزیندان بەئاگرو ئاسن و پەتی لەسێدارەدان وە رەنگ دانەوەی هاشو هوشی و دەنگی بەرزی مەرگ و توندو تیژێكان كەباڵی كێشابووەسەر سەرجەم كایەكانی ژیان وە لایەنی هونەرییش بەدەر نەبوو لە م خەرمانە ئازارانە رەنگە! ئاماژەدان بە بەوێردی ئەم باسە لە مەحفەل و مەجلیسی نەوەی نۆێ لەم سەر دەمەدا بكەوێتە قاڵبی توانج و سەرسوورمان تا رادەیەكیش باوەر نەبوون بەحەدەس و گێرانەوەی رووداو چوون نەوەی گەشەی دیموكراسی مافی مرۆڤ كەزۆر ریفریشانەو لەكەش و هەوایەكی تەندروست نما بوونە لەئازادیدا سیەكانیان پربوە لەهەوای پاك تەندروست وەكە گەشەیان پێ گەییوە لەم خۆرە تاوە ئارامە نازانن؟؟ یانی چی واتای سیستەمی تۆتیالیتاری ودیكتاتۆریەت فەردیەت و تاك رەوی لەمەیدانی حوكمدا بەهۆی ئەوەی كەسایەتییان لەم ژینگەیەدا دروست بووەو پەروەردەبوونە بە سیمبولیەتیەكی جیاواز و لەرێچكەی بەهایەكی جیاواز لە هی دۆێنێ بۆیە گێرانەوەی جەورو ستەمی حكومەتی بەعەس بەلایانەوە سەر سور هێنەرە؟ و زۆر عاجباتە رەنگە! تێگەیشتنیان بۆ ئاقاری ئەفسانە بچێت چونكە ئەوەی پێی دەگوترێ پێوەرو عەقڵ و مەنتیق لە هەڵس و كەوت و لەرەفتاری بەد یۆمیان كە بكەر بوو كوژابوەوە كەوا نەمابوو بەتومەتی ئاناریشزم واتا ئاژاوە خوازی موخەریب تێك دەر تۆمەت بێ بنەما دەخرانە پاڵ ئەو كەسانەی كەوا هەناسەی كورد بوون لە سینەیان دا خەفە بوو بوو. وەلەخۆێندەوەی دۆسێی ئەم قارەمانانە هەست بە شپەرزەییەك ئەكیت كەوا كار بەدەستان چەن ئازا بوونە لە دەرهێنان و دروست بوونی سیناریۆی هەمە چەشن بۆ مرۆڤێكی بێ پەرو باڵ و یەخسیر لە تەنگژەیی هەستەكانی بۆ كوردبوون كەوتۆتە ژێر دەسیان یەخسیریانە، چونكە توندو تیژێكان هەردوو ئاستی دەگرتەوە ئاستی جەستەیی ودەروونی.
هەرچەندە..گۆێچكە شل كردن بۆ گێرانەوە ساڵانی ستەم بۆ نەشارەزایەك پەلكێشی ئەكا بۆ دونیایەك لە دۆگماو ترس دڵە راووكێ لەدیماگوجیەت و لە وحشیەت و بەربەریەت بەڵام! هەمیشە مرۆڤ لە شاڵاوی ئەو جەنگانەدا نابێ هەڵۆیست و قوربانی دان لەیاد كا.
هەڵبەتە هەڵدانی لاپەرەی پڕ شكۆ و سەروەری كولیكتیڤێكی گشگیر نیە بۆ سەرجەم نەهامەتیانەن بگرە تەنها پنتێكی بچوكی مەینەتێكانە چونكە پەیرەوەی سیاسەتیان وا گوزەرشت بوو كەوا سەریان هەل دەقورتاند نێو هەموو ووردو درشتێك ژیانی رۆژانەهاولایەتیەكی سادە وە ئەو پەژارانەی كەروو بەروویان دەبوو كەس بۆی نەبوو رای لەسەر بدا یا پشتگیری بكا. بۆ نموونە دێرۆكی لەسێدارەدانی ودوو گەنجی كوورد كە خەریكی كەسابەت و قوتی رۆژانەیان بوون یەكێكە لە و رووداوە ناخ هەژێنانەن لەم شاردێنەمان كە شاری هەولێرە و بەتایبەت لەگەرەكی تەیراوە رووی داوە. دۆسی ئەم تاوانە لەراپەرین پاش ئازاد بوونی شاری قەڵاو منارە لە ئەنجامی شكاندنی دائیرەی ئەمنی هەولێر كەوتە بەر دەستمان و وێنەكی ئاراستەی رێكخراوی مافی مرۆڤ كراوە. لەم بەڵگە نامەیەدا هاتوە كەوا هاوڵاتی (جبار سابیر سلیمان و وئازاد سابیرحمەد) لە ساڵی 1988بەتۆمەتی دۆزینەوەی كاسێتێكی دەنگی سرودی (فەرمانە. هاوار. هاوار فەرمانە ) بەدەنگش هونەرمەند شوان پەروەر و هاوسۆزیان بۆ تەزیمی ناوەخۆیی لەسێدارە دەدرێن. دوا بەدوا و پارەی فیشەگە كان كەوا رەمیان پێ كردبوو لە بنەماڵەكانیان وەرئەگرنەوە.
ئەوەی ماوە بڵێم ….رێبازی كوردایەتی پرە لەقوربانی دان بۆیە وەلامان دەمێنی بۆ نیشتمان، دروود بۆ روحی پاكی شەهیدان. بژی كورد بژی كوردستان .
❊ ماستەر لە یاسای گشتی.









