رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
ئەزموونی‮ ‬28 ساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬قۆناخی‮ ‬جیاجیای‮ ‬بۆ ئێمە ئاشكراكردووە،‮ ‬بەڵام ئەم قۆناخەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم دەتوانین بڵێین ئارامییەكی‮ ‬سایكۆلۆژی‮ ‬دروست كردووە،‮ ‬ئەمەش لەبەر ئەوەیە سایكۆلۆژیەتی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬ئێمە لە ژێر ئەو گوشارە دەروونی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابوورییانەدا پارچە پارچە بووە،‮ ‬بەڵام بەرنامەی‮ ‬ئەم كابینەیە وا دەكات ئارامییەكی‮ ‬سایكۆلۆژی‮ ‬لای‮ ‬هاووڵاتیان دروست بكات‮.‬
گەر خوێندنەوەیەك بۆ بەرنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەین،‮ ‬ئەوا دەبێت لەسەرەتاوە ئاماژە بۆ ئەوە بكەین كە بەرنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم،‮ ‬بەرەنجامی‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لایەنە بەشدارەكانی‮ ‬حكومەتە،‮ ‬بۆیە هەم بەرنامەكە بەرنامەیەكی‮ ‬هاوبەشە،‮ ‬هەمیش جێبەجێكردنیشی‮ ‬بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬هاوبەشەو،‮ ‬بەرنامەكەش لە‮ ‬8 تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێكهاتووە لە‮ ‬،چاكسازی،‮ ‬خزمەتگوزاری،‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و حكومەتی‮ ‬فیدڕاڵی،‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬و پێكەوەژیان،‮ ‬پەیوەندییە هەرێمییەكان،‮ ‬پەیوەندییە نیودەوڵەتییەكان دەتوانێت وا بكات دامەزراوەكان كاری‮ ‬خۆیان بكەن،دروستبوون و ئامانجی‮ ‬سەڕەكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە دوای‮ ‬قۆناغی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬و بە تایبەت‮ ‬لە دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پەرلەمان وحكومەتی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬بیست و هەشت ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬لە پێناو چەسپاندنی‮ ‬گشت مافەرەواكانی‮ ‬كورد وكوردستانە‮ ‬،‮ ‬وەك چۆن فیدراڵی‮ ‬و دەنگدان لە سەر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬25/9/2017 چە سپێنرا‮ ‬،‮ ‬ئێستاكەش دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2018 ? دەستبەكاربوونی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و حكومەت هەموو ئامانج و هەوڵەكانی‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬گشت هێزولایەنەكان و میللەتی‮ ‬كورد بەرەو كوردستانێكی‮ ‬گەشەكردوو و بەهێزە لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسییەوە‮. ‬بۆیە،‮ ‬گرنگ بوو بۆ‮ ‬ئەو‮ ‬قۆناغە پێكەوە ئەركە تەواو نەكراوەكان كاری‮ ‬لەسەر بكەن‮. ‬ئەگەر بگەرێینەوە بۆ دوای‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق لە نووسینەوەی‮ ‬دەستوور و رێكەوتنەكانی‮ ‬تر لەگەڵ عێراق و دەوڵەتانی‮ ‬دراوسێ هەرسی‮ ‬حزب نەخشەیان بۆ كێشاوە،‮ ‬كەم و زۆر كاریگەرییان بەسەر هاوپەیمانەكانەوە هەیە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تریش دوای‮ ‬قوڵبوونەوەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەرێم لەگەڵ دەورووبەر و عێراق،‮ ‬بۆ ئەم قۆناغە پێویستی‮ ‬بە حكومەتێكی‮ ‬بەهێز هەبوو ئەمەش بە بەشداری‮ ‬پێكردنی‮ ‬زۆرترین نوێنەری‮ ‬هەرێم دێتە بوون‮. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان چوار ساڵی‮ ‬ناخۆشی‮ ‬لە شەڕ‮ ‬و بێ مووچەیی‮ ‬و نائارامی‮ ‬سیاسیدا تێپەڕاند،‮ ‬چاوەروانییەكی‮ ‬زۆر لەسەر كابینەی‮ ‬نۆیەمە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬چاوەروانییەكانیش خودی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت و ستافەكەیەتی،‮ ‬چونكە ئەزموونێكی‮ ‬باشی‮ ‬لە بە دامەزراوەییكردنی‮ ‬دەوڵەت هەیە،‮ ‬باشتر بوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬هەرێم و بەغدا و چارەسەركردنی‮ ‬كێشە ئابوورییەكان دەرفەتێك و ئومێدەكە كە كابینەیەكی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و ئارامی‮ ‬زیاتر بێت.پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە پێناو بەرژوەندیی‮ ‬و جێبەجێكردنی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و گرنتی‮ ‬مانەوەی‮ ‬رێككەوتنەكە جێبەجێكردنی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬ناو كارنامەی‮ ‬حكومەتە كە پێكهاتووە لە گەڕانەوەی‮ ‬شكۆی‮ ‬هەرێم بە چاكسازی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و بەهەدەر نەدانی‮ ‬موڵكی‮ ‬گشتی‮. ‬بە ئۆپۆزسیۆن بوونیش شێوازێكی‮ ‬نوێ و دەستهەڵاتیكی‮ ‬نوێ بوو لە هەرێم،‮ ‬بە هۆی‮ ‬كێشە ئاڵۆزەكانی‮ ‬هەرێمیش دەستەڵات كەمتر دەیتوانی‮ ‬وەڵام گۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بێ،‮ ‬ئۆپۆزسیۆنیش زیاد لە پێویست پەیامی‮ ‬خۆی‮ ‬بڵاو دەكردەوە،‮ ‬بەڵام لە كۆتاییەكانی‮ ‬حكومەتدا بە‮ ‬یاسا هەڵسوكەوتی‮ ‬لەگەڵ كرا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێشێلی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬كرد لە بەڕێوەبەردنی‮ ‬دەستهەڵات خرایە دەرەوە،‮ ‬بۆیە پێمان وایە ئێستا ئەوانەی‮ ‬رێككەوتوون رێز لە واژووی‮ ‬خۆیان دەگرن،‮ ‬هەست بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬ئەوانەشی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنن شێوازی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و عەقڵانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بوونی‮ ‬خۆیان دەگێرن واتە خەڵك گوێ بە وانە نادا كە لە حكومەتن رەخنە بگرن و گوێش لە ئۆپۆزسیۆن ناگرن رەخنەی‮ ‬رووخێنەر بگرن‮”.‬دروستبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسەر بیروڕا و فكری‮ ‬جیاواز نەبوو لەگەڵ حكومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵكو لەسەر خواست و مافەكانی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬تا ئێستاش مافەكانی‮ ‬كورد نەهاتوونەتە دی،‮ ‬هاتنە دی‮ ‬مافەكانیش بۆ هەمووانە،‮ ‬پێویستیشی‮ ‬بە هەمووان هەیە‮. ‬بۆیە تا ئەو كاتەی‮ ‬مافەكان دێنە دی‮ ‬پارتی‮ ‬كار لەسەر‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و تەبایی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬هەموو رێگەیەكیش ئەگرنە بەر تا بە ئەنجام بگات ئەگەر لەسەر حیسابی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬خۆشی‮ ‬بیت،‮ ‬چونكە هیچ كات بە پەرتەوازەیی‮ ‬نەمانتوانیوە هیچ بە دەست بێنین،‮ ‬ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژوو لە دروستبوونی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانییەوە تا ئازادی‮ ‬عێراق و نووسینەوەی‮ ‬دەستوور و شەری‮ ‬داعش بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬توانراوە هەرێم بپارێزرێت،‮ ‬بۆیە ئەولەوییەتی‮ ‬سەرۆك نێچیرڤان‮ ‬ڕێكسختنەوەی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كوردە بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬كارنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پشتیوانیكردنی‮ ‬حكومەت‮.‬
لەرووی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها بانگهێشتی‮ ‬فەرمی‮ ‬بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬لەلایەن‮ ‬وڵاتی‮ ‬فەرەنسا كە‮ ‬یەكێكە لەو پێنج دەوڵەتەی‮ ‬كە كاریگەرییان لەسەر تەواوی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهان هەیەو ئەندامی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬جیهانە،‮ ‬بۆ ئێمەی‮ ‬كورد فەرەنسا تاكە هێزی‮ ‬گەورەی‮ ‬نێودەوڵەتییە كە‮ ‬ڕاستگۆیانە و بوێرانە لە هەموو قۆناغەكان پاڵپشتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە،‮ ‬دواین جار لە‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬16 ئۆكتۆبەر هیچ هێزێك پشتیوان نەبوو بەڵكو بگرە ئەوانەی‮ ‬زۆریش دۆست بوون بێدەنگیان هەڵبژارد،‮ ‬تاكە هێز كە دەرگای‮ ‬كردەوە و بە فەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە سەرۆكی‮ ‬حكومەت كرد فەرنسا بوو كە جارێكی‮ ‬تر بەستەڵەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرامبەر هەرێم شكاند و دەرگاكان بەرووی‮ ‬هەرێم كرانەوە،‮ ‬ئەمجارەش دیسان لە بانگێشت كردنیدا پابەند بوون و پیشاندانی‮ ‬دانپێدانانێكی‮ ‬نێودەوڵەتییە بەرامبەر قەوارەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەو پشتیوانیكردنە لە سەر ئاستی‮ ‬ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬ئەوروپایی‮ ‬و بەتایبەت فەرەنسا‮ ‬،‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات بەرەو ئاراستەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮.‬