بەچاودێری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، پێشانگای هەولێر لە سەد ساڵدا، لەناو گەلەری سەندیكای هونەرمەندان كرایەوە. پیشانگاكە سەد وێنەی فۆتۆیی جۆراو جۆری لە خۆ گرتبوو كە لەلایەن هونەرخوازی گەنج محمد نوری سیان كۆ كرابوەوەو چاپكرابوویەوە. دەربارەی پیشانگاكەو بیرۆكەكەی، پارێزگاری هەولێر گوتی: دەستخۆشی لەو گەنجە بەهرەمەندە، محەمەد نوری سیان دەكەم كە بەم كارە هەڵستاوە، زۆریش بەختەوەربووم بە بینینی وێنەكان هەندیكیشیان یەكەم جار بوو دەمبینی. وێنەكان زۆر دەگمەن و نایابن.
لەلایەكی ترەوە تاهیر عەبدوڵلا جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی، بیرۆكەیەكمان هەیە زوربەی وێنەكان بە هاوكاری ئەم هونەرمەندە لە نێو سوچەكانی نێو پارێزگای هەولێر هەلواسین.










