نادر روستی‮
‬ پێشخستن و گەشەپێدانی‮ ‬گەشتوگوزار بەندە بە پێشخستنی‮ ‬بنماكانی‮ ‬گەشتوگوزار،‮ ‬بنماكانیش پەیوەستن بە گۆڕانكاری‮ ‬لە ژێرخان و سەرخانی‮ ‬گەشتوگوزار‮. ‬رێگای‮ ‬هاتووچۆ و گەیشتن بە شوێنە گەشتوگوزارییەكان بە‮ ‬یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی‮ ‬ژێرخان دادەندرێت،‮ ‬رێگاش چەند جۆرێكە،‮ ‬كە رێگای‮ ‬ئاسمانی‮ ‬و وشكانی‮ ‬و ئاوی‮ ‬دەگرێتەوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە شوێنە گەشتوگوزاریەكانی‮ ‬كوردستانەوە هەیە رێگای‮ ‬ئاسمانی‮ ‬و رێگای‮ ‬وشكانییە بە تایبەت رێگەی‮ ‬ئوتومبێل،‮ ‬بۆیە دەكرێ لێردا ئاماژەیەك بە پێشخستن و خزمەتگوزارییەكان بدەین و لەو شوێنەش بوەستین كە پێویستە لە ساڵانی‮ ‬داهاتوو كاری‮ ‬زیاتری‮ ‬بۆ بكرێت‮.‬ ‮ ‬كۆمەڵگە بە شێوەی‮ ‬گشتی‮ ‬سوودمەندە لە پێشخستنی‮ ‬رێگا،‮ ‬بەڵام هەرچەندە خزمەتگوزاری‮ ‬رێگا پێشبكەوێت ئەوە هەریەك لە كەرتەكانی‮: ( ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار‮) ‬پێشدەكەون،‮ ‬واتە پێویستە ئەو راستیە بزانین كە پێشخستن و گەشەدان بە گەشتوگوزار و كەرتەناوبراوەكان بەبێ دابینكردنی‮ ‬رێگای‮ ‬گونجاو و ئامێرەكانی‮ ‬گواستنەوە بۆ گەشتیاران گەشتوگوزار هیچ واتایەكی‮ ‬ئابووری‮ ‬ناگەیەنێت،‮ ‬بۆیە هەرچەندە خزمەتگوزاری‮ ‬هاتوچۆ دابین بكرێت،‮ ‬ئەوە راستەخۆ بێت‮ ‬یان ناراستەوخۆ بە سوودی‮ ‬پێشوەبردنی‮ ‬گەشتوگوزار و كەرتەكانی‮ ‬تر تەواو دەبێت‮. ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە مەبەستمانە كە بزانین تاچەند ئەم رێگایانە خزمەتیان بە گەشەسەندنی‮ ‬گەشتوگوزار كردوە؟ ‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە رێژەیەكی‮ ‬زۆر رێگا سەرەكیەكان و ناو شارەكان بە شێوازێكی‮ ‬جوان نۆژەن كراونەتەوە و هەندێكیشیان دوو ساید كراون،‮ ‬كە هەندێك لەو رێگایانە راستوخۆ شوێنە گەشتوگوزارییەكان بە‮ ‬یەكەوە دەبەستنەوە،‮ ‬راستی‮ ‬و باشی‮ ‬رێگایەكانش وادەكەن كە گەشتیار زیاتر ئارەزوی‮ ‬گەشت بكات،‮ ‬چونكە كەمتر لە رێگا هیلاك دەبێت و مەترسی‮ ‬رێگای‮ ‬لە سەر كەم دەبێتەوە،‮ ‬بەم جۆرە بزاڤی‮ ‬گەشتوگوزار روو لە گەشەكردن دەبێت و خزمەتی‮ ‬دوارۆژی‮ ‬كوردستان دەكات‮. ‬بۆ نموونە ئەگەر بەراوردی‮ ‬ئێستاو رابردووی‮ ‬رێگایی‮ ‬هەولێر و پیرمام بكەین،‮ ‬بەتایبەت پێچەكانی‮ ‬پیرمام‮ ‬،‮ ‬مرۆڤ ئەو راستیە دەبینێت كە سەد لە سەد پێشخستنی‮ ‬تێدا كراوە و خزمەتگوزاری‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ دابین كراوە،‮ ‬كاتێكیش تونێلی‮ ‬پیرمام و سۆرك‮ ‬بە رووی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬گەشتیاران و هاوڵاتیان دەكرێنەوە،‮ ‬كاریگەریكان زۆر بەرچاو و زیاد دەبن،‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬لەم جۆرە لە شوێنەكانی‮ ‬تریش زۆرە،‮ ‬وەك‮: ‬رێگای‮ ‬دوكان سلێمانی،‮ ‬سلێمانی‮ ‬سیتەك و ناوچەی‮ ‬شارباژێر،‮ ‬زاخۆ و دەهۆك،‮ ‬رێگای‮ ‬120م لە ناو هەولێر‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەمەانە تەنیا رێگای‮ ‬گەشتیاری‮ ‬نیین،‮ ‬بەڵام خزمەتێكی‮ ‬زۆر بە گەشتیاران دەكەن و هاندەری‮ ‬بەهێز دەبن بۆ زیاتر راكێشانی‮ ‬گەشتیاران‮. ‬لەگەڵ ئەمەشدا هەندێك شوێنی‮ ‬گرنگی‮ ‬گەشتوگوزار هەیە،‮ ‬تاكو ئێستا رێگای‮ ‬هاتووچۆكردنیان زۆر خراب و وێرانە،‮ ‬بۆ نموونە رێگاكانی‮ ‬سنووری‮ ‬هەولێر وەربگرین وەك سۆران و ناوچەی‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬و دۆڵی‮ ‬خۆشناوەتی‮ ‬و مێرگەسۆر و دەوروبەری،‮ ‬رێگای‮ ‬كۆیە كە‮ ‬هەموو ئەم شوێنانە بەردەوام فشاری‮ ‬گەشتیاریان لەسەرە،‮ ‬رێگای‮ ‬زۆر نەشیاون‮. ‬لە رۆژانی‮ ‬بەهار و نەورۆز و لە رۆژانی‮ ‬پێنج شەموو و هەینی‮ ‬و شەممە بە تایبەت لە ئێواران هاتوچۆكردن زۆر سەخت و ئەستەم دەبێ،‮ ‬یەك كاتژمێرت لێ دەبێ بە‮ ‬4 كاتژمێر‮. ‬دۆڵی‮ ‬وەرتێ زیاتر لە‮ ‬500 كەپری‮ ‬گەشتیاری‮ ‬لێ دروست كراوە،‮ ‬دەوروبەری‮ ‬چۆمان زیاتر لە‮ ‬450 كەپر و زیاتر لە‮ ‬150 مۆتێل و شوێنی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬لێدروستكراوە،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬خراپی‮ ‬رێگەی‮ ‬هاتووچۆ بەردەوام هاوڵاتی‮ ‬و گەشتیار گلەی‮ ‬دەكەن و بەردەوام رووداوی‮ ‬هاتووچۆ هەیە‮. ‬رێگای‮ ‬نێوان شارۆچكەی‮ ‬چۆمان لە باڵەكایەتی‮ ‬و هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان كە زیاتر‮ ‬150كم دەبێت،‮ ‬ئەم رێگایە كە زیاتر لە‮ ‬3كاتژمێر دەخایەنێت،‮ ‬بۆ گەشتیار رێگایەكی‮ ‬دوورە،‮ ‬لە گەڵ ئەمەشدا گەشتیاران بۆ بینینی‮ ‬جوانی‮ ‬سروشتی‮ ‬ناوچەكە و چێژ وەرگرتن لە فێنكی‮ ‬كەشوهەوای‮ ‬ناوچەكە لە وەرزی‮ ‬هاویندا بەردەوام دەبن لە گەشتەكانیان‮ ‬بۆ ناوچەكە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬خەراپی‮ ‬و وێرانی‮ ‬رێگەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬نێوان چۆمان و سۆران و هەولێر گەشتیاران بەردەوام نیگەران،‮ ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬زۆری‮ ‬چاڵای‮ ‬و قۆلت و تاسەی‮ ‬و خەرابوونی‮ ‬بەشێك لە رێگاكە‮. ‬لەمەش وێرانتر و ناخۆشتر نەبوونی‮ ‬رێگای‮ ‬قیركراوە بۆ شوێنە گەشتیارییەكان و بۆ گوندە سروشت جوانەكان و بۆ كوێستانە هەمیشە فێنك و گەشتیارییەكان بۆ ناو پرۆژەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬لە دۆلی‮ ‬سەكران و دۆلی‮ ‬خۆشكان و پرژی‮ ‬و بناری‮ ‬كۆدۆ و هەوارەكانی‮ ‬دۆڵی‮ ‬روست‮ ‬و حاجی‮ ‬ئۆمەران و وەرزێ و وێزێ و دێڵزێ و كاولۆكان و بۆ دۆڵی‮ ‬ماونان و بۆ كانی‮ ‬بەست بۆ زێوەی‮ ‬خۆشناوەتی‮ ‬و بۆ هەندێك ناوچەی‮ ‬سیدەكان و‮ .. ‬چەند نموونەیەكن‮. ‬ كەواتە رێگای‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬نێوان چۆمان و گوندەكان و شوێنە گەشتیارییەكان‮ ‬پێویستە بە رێگایەكی‮ ‬باشی‮ ‬قیڕكراو بە رێگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬سۆران‮- ‬چۆمان ببەسترێنەوە‮. ‬بەڵام ئەگەر رێگاكان بەم جۆرە بە وێرانی‮ ‬و خەراپی‮ ‬بمێنەوە،‮ ‬ئەوە هەرگیز ناوچەكە لە رووی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬پێش ناكەوێت،‮ ‬چونكە گەشتیار‮ ‬ڕوو لەو شوێنە ناكات كە رێگای‮ ‬شیاوی‮ ‬هاتووچۆ نییە و هەردەم مەترسی‮ ‬لە سەر ژیان و لەسەر ئوتومبێلەكەی‮ ‬دروست دەكات‮. ‬واتە نابێ گەشتیار بە ترس و شڵەژاویەوە رێگا ببڕێ و گەشت بكات‮. ‬لە كۆتایدا دەڵێم تەنیا رێگای‮ ‬هاتووچۆ تاكە هۆكار نییە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی‮ ‬گەشتوگوزار،‮ ‬بەڵكو سەرجەم هۆكارەكانی‮ ‬سەرخان و ژێرخان بە‮ ‬یەكەوە ئەتوانن گەشتوگوزار پێشبخەن و گەشتوگوزار بكەنە‮ ‬یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی‮ ‬داهاتی‮ ‬نیشتیمانی‮. ‬بەڵام تاكو خزمەتگوزاری‮ ‬رێگا بۆ شوێنە گەشتیارییەكان دابین نەكرێ،‮ ‬سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی‮ ‬تر واتایەك نابەخشن،‮ ‬بۆیە لە رێگای‮ ‬ئەم نووسینەمەوە داوا لە بەر پرسان و كەسانی‮ ‬پەیوەندار دەكەم كە گرنگی‮ ‬بەچاكردنەوە و دروستكردنی‮ ‬رێگابان و پێشخستنی‮ ‬كەرتی‮ ‬گەشتیای‮ ‬بدەن،‮ ‬تاكو كێشەی‮ ‬رێگا بەردەوام بێت نابێت چاومان لە پێشكەوتنی‮ ‬كەرتی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و كشتوكاڵ و بازرگانیش بێت‮.‬