عەلی چیایی
هەموو لایەك گەواهی ئەو راستییە دەدەن كە ( رێزدار مەسرور بارزانی ) لەماوەی وەرگرتنی پۆستی ئەنجوومەنی ئاسایش وەك راوێژكار توانیویەتی ئارامیەكی زۆر بۆ كوردستانیان دابین بكات. هەڵبەتە كانگای ئەو ئەزموونەش پێویستی بە كەسایەتییەكی بەرز و بلیمەت هەیە كە بەرێزیان باشترین و چاكترین ئەو كارەكتەرەیە.
كابینەی نۆیەم تەواوكەری كابینەكانی ترە، بەڵام بە دیدی زۆربەی چاودێران و تەنانەت لایەنە سیاسییەكانیش ئەوجارە حكوومەتێك دێتە ئاراوە كە بەهەموو مانایەك جیاواز دەبێت، هەرچەندە لە ماوەی پێشوودا كاری گەورە و خزمەتگوزاری زۆر پێشكەش بە هاونیشتمانیان كراوە، كە جێگەی پێزانین و دەست خۆشییە، بەڵام ئەوەی پێشووتر وەكو پێویست نەبووە لەبەر قەیرانی ئابووری و سیاسی و عەسكەری، ئەمجارە پاش ئاسایی بوونی هەندێك لە ئاستەنگەكان ئەمجارە ئەو سێكتەرانەی تاكو ئێستا وەكو پێویست كاری لێ نەكراوە ئەو جارە كابینەی نۆیە بەپێی كارنامەی نوێی حكومەتی كوردستان كە بەرێز مەسرور بارزانی رایگەیاند كاری جیدی بۆ دەكرێ. هەڵبەت كارایی و ئەزموونی سەرۆكی حكوومتی لە بواری ئاسایش و هێمنی و راییكردنی كاروباری دەوڵەت، دڵنیامان دەكاتەوە كە ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە ئاراستەی حكوومەتێكی چاكەخواز و كارا و هێمن و ئارام و بەهێز.
ئیتر كوردستان سەرەڕای ئەوەی لە ئارامیدا دەمێنێتەوە هاوكات حكومەتێكی پڕ خزمەتگوزار و پرۆژە و دابینكردنی مافەكانی هاونیشتمانیان بەخۆیەوە دەبینێت، چونكە كەسایەتی سەرۆكی حكوومەت و ستاف و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم و بەرنامە و پڕۆگرام و كارنامەی كابینەی نۆیەم كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت رایگەیاندووە گشتگیر و چاكساز و چالاكن. بۆیە جێگای خۆیەتی ئێمە بەبێ جیاوازیی هزری و تێروانینی سیاسی پاڵپشت و هاوكاری بین و سەرجەم رێگاكانی لەگەڵ ببرین، چونكە بوونی مەسرور بارزان هیوا و ئومێدە بۆ باشتركردنی بارودۆخ و گوزەرانی هاونیشتمانیان و گەشانە و بەرەو پێشبردنی زیاتر و كوردستانێكی بەهێز، كە هەموان ئومێدی بۆ دەخوازن.









