دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی دۆسیەكی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بەرشلۆنە و گریزمان كردۆتەوە، ئەویش دوای ئەوەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سكاڵایەكی لەسەر ئەمانە تۆماركردووە كە گوایە بەرشلۆنە لەدەرەوەی ماوەی یاسایی گفتوگۆی لەگەل گریزمان كردووە.
بەپێی ئەو سكاڵایە، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید داوای لە بەرشلۆنە كردووە 80 ملیۆن یورۆ بدات جیالەوەی 120 ملیۆنی داوە بۆ تەواوكردنی مەرجە سەرەكییەكانی ئەو گرێبەستەی گریزمان، كە بە 200 ملیۆن یورۆ مەزەندە دەكرێت.









