ئا‮: ‬ل‮. ‬كاروباری‮ ‬نێودەوڵەتی
لە میانی‮ ‬كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەنووسیدا‮ ‬،‮ ‬ئیمانوێل ماكرۆنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا لە كۆشكی‮ ‬ئەلیزێ و وەك وەڵامێك بۆ بەردەوامبوونی‮ ‬ئێلەگ زەردەكان رایگەیاند كە لە داهاتوودا حكوومەتەكەی‮ ‬توندیی‮ ‬زیاتر بەرامبەر بە هەموو شێوازەكانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سیاسی‮ ‬و تایەفەگەری‮ ‬دەنوێنێ چونكە ئەوان بوونەتە مایەی‮ ‬هەڕەشە بۆ سەر‮ ‬یەكێتی‮ ‬گەلی‮ ‬فەرەنسا‮ . ‬كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەی‮ ‬ماكرۆن دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬كۆبوونەوەیەك ساز كرا بە مەبەستی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬رێگەچارەیەك بۆ كێشە و داواكاریەكانی‮ ‬ئێلەگ زەردەكان‮ .‬ رێوشوێنی‮ ‬نوێ بە گوێرەی‮ ‬زانیایەكان‮ ‬،‮ ‬لەو كۆبوونەوەیەی‮ ‬كە لە كۆشكی‮ ‬ئەلیزێ ئەنجام دراوە باس لە بابەتی‮ ‬عەلمانیەت كراوە و ئامادەبووان جەختیان لەوە كردۆتەوە كە‮ ‬یاسای‮ ‬1905 ‮ ‬كاریگەریی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبووە و دەبێ فەرەنسا بەردەوام بێ لەسەر پیادەكردنی‮ . ‬لەو بارەوە ماكرۆن لە لە كۆنگرەكەدا وتی‮: ‬كاتێك باسی‮ ‬عەلمانیەت دەكەین‮ ‬،‮ ‬دەبێ لە وتەكانمانداجەخت لەسەر تایەفەگەریی‮ ‬بكەیەنەوە كە بە هەندێك ناوچەدا بڵاو بۆتەوە‮ ‬،‮ ‬هاوكات پێویستە باس لە بوونی‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكەین كە بەناوی‮ ‬ئاینەوە دەخرێتەروو‮ . ‬لە راستیدا ئیسلامی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەوڵ دەدات لە بەهاكانی‮ ‬كۆمار جیامان بكاتەوە‮ . ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا وتیشی‮ ‬كە‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬هەموو ئەو قوتابخانە و رێكخراوانەی‮ ‬داخستوون كە‮ ‬یاسایی‮ ‬نەبوون‮ ‬،‮ ‬هەروەها جەختی‮ ‬لەوەش كردەوە كە پێویستە چاودێری‮ ‬ئەو پارەوپولە بكرێ كە لە دەرەوە رەوانەی‮ ‬فەرەنسا دەكرێ‮ . ‬شایەنی‮ ‬باسە لە كۆی‮ ‬67 ‮ ‬ملیۆن كەسی‮ ‬كۆی‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬فەرەنسا‮ ‬،ژمارەی‮ ‬موسوڵمانانی‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬ئەم وڵاتە لە‮ ‬5 ‮ ‬ملیۆن كەس زیاترە‮ .‬ ئێلەگ زەردەكان بێ هیوا بوون ئێلەگ زەردەكان كە بۆ ماوەی‮ ‬شەش مانگە هەموو شەممەیەك دەڕژێنە سەر شەقامەكان و ناڕەزایی‮ ‬دەردەبڕن‮ ‬،‮ ‬رایانگەیاند كە سەرۆك ماكرۆن بەم كۆنگرە رۆژنامەنووسیە دووپاتی‮ ‬كردەوە كە ئەو ئاگاداری‮ ‬داواكاریەكانمانە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەنیازە بەردەوام بێ لەسەر ئەو سیاسەتانەی‮ ‬كە‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬پیادەیان دەكات‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئەوان دووپاتیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی‮ ‬دەربڕین‮ .‬ ماكرۆن هەڵە دەكات دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی‮ ‬ئیمانوێل ماكرۆن،‮ ‬سەرجەم دەنگە نارازیەكانی‮ ‬نێو پارت و باڵەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن‮ ‬،‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬راستەوە بۆ ئەو پەڕی‮ ‬چەپ هاتنە دەنگ و رایانگەیاند كە ئەوان بەرامبەر بەو پێداگیریەی‮ ‬ماكرۆن هەست بە بێ هیوایی‮ ‬دەكەن‮ ‬،‮ ‬پێدەچێ ماكرۆن لە توانایدا نەبێ هیچ گۆڕانكاریەكی‮ ‬ئەوتۆ ئەنجام بدات و بەمە سەرۆك هەڵەیەكی‮ ‬گەورە دەكات‮ ‬،‮ ‬چونكە لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتووی‮ ‬ئەوروپا لەلایەن دەنگدەرانەوە سزا دەدرێ‮ .‬