كەریم سمكۆ
دوای‮ ‬متمانەدان بە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و سوێندخواردنی‮ ‬سەرۆك و ئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬كاردانەوەكان لەهەموو لایكەوە وەك بارانی‮ ‬بە لێزمەی‮ ‬بەهار دەركەوتن‮. ‬زۆرینەی‮ ‬كاردانەوەكان دڵخۆشی‮ ‬هاووڵاتییان بوون؛ كە ماوەیەكی‮ ‬دوور و درێژە لە چاوەڕوانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬ئەم كابینەیەدان،‮ ‬تاكو دوای‮ ‬ئەو هەموو قەیران و ناخۆشی‮ ‬و تەنگەتاوییە ئابوورییەی‮ ‬سەپێندرا بەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬تیشكی‮ ‬خۆرێك بكەن،‮ ‬هەموو لایەك بگەشێنێتەوە‮.‬ هەموو كەسێك ئەگەر لەراستی‮ ‬لانەدات،‮ ‬هەستی‮ ‬بەوەكردووە روخساری‮ ‬خەڵك،‮ ‬جمووجۆڵی‮ ‬بازاڕ،‮ ‬دانیشتن و گفتوگۆی‮ ‬شەقام؛ جیاوازتر دێتە بەرچاو،‮ ‬تەنانەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەر‮ ‬یەكەی‮ ‬لای‮ ‬خۆیەوە،‮ ‬بە‮ ‬یار و نەیار،‮ ‬تەنانەت ئەوانەیشی‮ ‬كە پێشتر لەگەڵ سیاسەتەكانی‮ ‬بەڕێز‮ “‬مەسروور بارزانی‮” ‬ناكۆك بوون،‮ ‬سەرنج و دەستخۆشی‮ ‬و بیروڕاكانیان دەردەبڕن و بە دەركەوتنی‮ ‬تروسكاییەكی‮ ‬رۆشن بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان ناوزەدی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەڵام بەومەرجەی‮ “‬وتەكان ببن بە كردار‮”.‬ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵی ئەگەر بە وردی‮ ‬سەرنج لە وتارەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت بدەین،‮ ‬دانانی‮ ‬خاڵ لەسەر پیتەكان بە لێزانانە كراوە،‮ ‬ورد و بە سەلیقە،‮ ‬مرۆڤ كە گوێی‮ ‬بۆ دەگرێ لێڕادەمێنێ،‮ ‬مانا و شیكردنەوەی‮ ‬زۆر هەڵدەگرێ،‮ ‬كاتێك دەڵێ‮: “‬دەمانەوێ كەمترین گوتار و زۆرترین كردارمان هەبێت‮”.‬ ئەوەی‮ ‬زیاتر هاووڵاتییانی‮ ‬خۆشنوود كردووە ئەو رستەیەیە كە گوتی‮: “‬كاری‮ ‬سەرەكیمان نەهێشتنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬چاكسازییەكی‮ ‬گشتگیرە لە سەرجەم سێكتەرەكان‮”. ‬ئەم رستەیە لەدوو لاوە ئامانجی‮ ‬پێكا،‮ ‬هەم دڵسۆز و كارپاكی‮ ‬ناو حكومەت دیار دەخا،‮ ‬هەمیش زەنگێكە بۆ ئەوانەی‮ ‬لە گەندەڵییەوە نقووم بوون و نادڵسۆزانەش حكومەتیان كردۆتە وەسیلەیەك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان‮.‬ نەرمی‮ ‬نەنواندن بەرانبەر بە گەندەڵكاران بووەتە قسەی‮ ‬زۆرێك لە خەڵكی،‮ ‬مقۆمقۆی‮ ‬توێژەكان ئەوەیە كە لەبەرخۆیانەوە دەڵێن‮: “‬با ئەوانیش بە سزای‮ ‬خۆیان بگەن،‮ ‬چەند ساڵە پیشە و موڵكی‮ ‬گشتی‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان بەكاردێنن،‮ ‬دەبا ئەوجارە‮ “‬مەسروور بارزانی‮” ‬لێیان وەخۆ كەوێ‮!”.‬ هێڵە گشتییەكانی‮ ‬حكومەت مژدەی‮ ‬وای‮ ‬تێدابوو،‮ ‬نەیاری‮ ‬لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هێنایە قسە،‮ ‬رەنگە كاتێكی‮ ‬گونجاومان گەرەك بێت بۆ دەركەوتنی‮ ‬لێكەوتە و ئەنجامەكان،‮ ‬بەڵام ئەزموون و لێزانین و كارزانی‮ “‬مەسروور بارزانی‮” ‬لە سەقامگیری‮ ‬ئاساییشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و فەراهەمكردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬ئارام بۆ تاكەكان؛ ئەوەمان بۆ دەردەخا كە ستافەكەی‮ ‬وردبینانە هەنگاو دەنێت بۆ هەر پلانێك كە بەشێوەیەكی‮ ‬لێزانانە و زانستیانە داڕێژراوە‮.‬ پێتڤییە هەر كەسێك نادادی،‮ ‬ماف پێشێلكردن،‮ ‬بەهەدەردانی‮ ‬موڵكی‮ ‬گشتی،‮ ‬كەمتەرخەمی‮ ‬و زێدەڕۆیی‮ ‬و هەر كردەوەیەكی‮ ‬وای‮ ‬بینی‮ ‬كە نەشیاو بووبۆ پێگەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم،‮ ‬راستەوخۆ و بێترس بیخاتەڕوو‮.‬ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬نادادی‮ ‬و گەندەڵی‮ ‬و بەتایبەتیش شەفافبوونی‮ ‬كەرتی‮ ‬وزە و سامانی‮ ‬سروشتی،‮ ‬وادەكات پەرتەوازەیی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو‮ ‬یەكبوون ببات و نێوبانگی‮ ‬كوردستانیش لەسەر ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬بەبایەختر بكات،‮ ‬جگە لەوەش داهات و دەرامەت و سەرمایەیەكی‮ ‬زۆریش بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە‮.‬ ئومێدی‮ ‬زۆر ئومێدێكی‮ ‬زۆر لەسەر كابینەكەی‮ “‬مەسروور بارزانی‮” ‬هەڵچندراوە،‮ ‬ئەرێ گەلۆ ئەو ئومێدە لەكوێ هات؟ بەراستی‮ ‬ئەوە جێگای‮ ‬پرسیارە‮!‬ هەموو چین و توێژەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە‮ ‬ڕووگەشییەوە ئومێدیان لەسەر كارەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم هەڵچنیوە؛ تا ژیانیان خۆش بكات،‮ ‬گوێ لەهەر كەسێك دەگری‮ ‬هیوای‮ ‬هەیە ئاییندەی‮ ‬باش دەبێت،‮ ‬هەموو كونسوڵ و سیاسەتمەدار و كاربەدەستەباڵاكان ئومێدیان بە كارەكانی‮ “‬مەسروور بارزانی‮”‬ـیە‮.‬ تەنانەت سیناتۆر و دیپلۆماتكارانی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكانیش لێدوانی‮ ‬دڵخۆشكەر دەدەن و ئومێدیان بە كارە وردەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە‮.‬ لە گوتارەكەی‮ ‬بارزانی‮ ‬تێگەیشتین پێویستیمان بە ستراتیژی‮ ‬ئومێد و هیوابوونە بە پاشەڕۆژێكی‮ ‬باشتر،‮ ‬ئەو ئومێدەی‮ ‬هاووڵاتییان پشتیان پێبەستووە ئەوەیە كە رایگەیاند‮: ‬دەستی‮ ‬حزب لە كاری‮ ‬حكومەت دوور دەخەینەوە‮. ‬ئەوە هیوایەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان بنیات نا‮.‬ میحوەری‮ (‬مەسروور بارزانی‮)‬ لەهەموو وڵاتە پێشكەوتووەكان،‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬لەریزبەندی‮ ‬یەكەم دێت،‮ ‬تا كارنامە و پلانەكانی‮ ‬حكوومەت باش بەڕێوەبچن و هاووڵاتییان لەسایەوە خۆشگوزەران بن لە‮ ‬ڕووی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئاساییش و تەناهییەوە‮.‬ كاتێك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: “‬هاووڵاتی‮ ‬میحوەری‮ ‬ئێمەیە‮” ‬ئەو سیاسەتە گشتگیرەمان بۆ بەدیاردەكەوێ،‮ ‬كە لە ناخی‮ ‬خۆی‮ ‬و بنەماڵەكەیەوە پەروەردە كراوە،‮ ‬دواتر شۆڕبۆتەوە بۆ كارنامەی‮ ‬لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردندا‮.‬ دوای‮ ‬ئەو هەموو چاوەڕوانییەی‮ ‬توێژە جیاجیاكان بۆ راگەیاندنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ،‮ ‬كاتێك هاووڵاتی‮ ‬گوێی‮ ‬لەم رستەیە دەبێت،‮ ‬لەناخەوە هەستدەكات سەرۆكێك خەمەكانی‮ ‬لەكۆڵ دەگرێ و رێزی‮ ‬لێ دەنێت،‮ ‬ئیدی‮ ‬هەستێكی‮ ‬لا دروست دەبێت كە شایستەی‮ ‬ئەو شكۆمەندییەیە كە خودا بۆی‮ ‬داناوە‮. ‬ ئەرێ بەراست؟ هاووڵاتییانی‮ ‬كوردستان لەناو تێپەڕاندنی‮ ‬ئەو قەیرانە ئابووریی‮ ‬و شەڕی‮ ‬سەپێندراوەدا تۆ بڵێی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬چیتر بكەن لەوە زیاتر سەرۆك خۆی‮ ‬بڵێت‮: ‬هاووڵاتی‮ ‬میحوەری‮ ‬ئێمەیە؟ میحوەربوونی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بۆ سەرۆك،‮ ‬یەكێكن لە كارە هەرە ستراتیژییەكان كە متمانە و پەیوەندی‮ ‬نێوان جەماوەر و دەستەڵات بەهێزتر دەكات،‮ ‬هێز و تەوژمێكی‮ ‬زۆرتر بە هاووڵاتی‮ ‬دەبەخشێ كار بكات بۆ سەرخستنی‮ ‬ئەم كابینەیە‮.‬