رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬كۆمەڵێك چەمك و دەستەواژە هزر و بیری‮ ‬زانایان و فەیلەسووفەكانی‮ ‬بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە،‮ ‬چەمكگەلێكی‮ ‬وەك فیداكاری،‮ ‬بەرخودان و خۆبەختكردن لە پێناو ئامانج و ئارمانجشارێكی‮ ‬مرۆیی‮. ‬بەو مانایە كە ئەم چەمكانە لە زەینی‮ ‬كۆمەڵگا،‮ ‬لە تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگەیەك نەخش دەبەستن و بۆ گەیشتن پێیان ئامادەن بێ هیچ چاوەڕوانییەك گیانی‮ ‬خۆیانی‮ ‬بۆ فیدا بكەن و لەو راستایەدا سەختی‮ ‬و دژواری‮ ‬و كەموكوڕی‮ ‬ناناسن و بەردەوام رێ دەبڕن‮.‬
‮ ‬لەنێو گەلی‮ ‬كوردیشدا بوونی‮ ‬ئەم جۆرە كەسانە پرسێكی‮ ‬سەلمێندراوە،‮ ‬بەو واتایە كە چ لە رابردوودا و چ لە ئێستادا بەشێك لە خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬گەیشتن بە لووتكەی‮ ‬بیركردنەوە و مانای‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ژیان،‮ ‬گیان و ماڵی‮ ‬خۆیان فیدای‮ ‬گەیشتن بە ئازادی،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬كردووە و ئارەزوومەندانە ژیانێكی‮ ‬پڕاوپڕ‮ ‬بە كەندولەند و هەوراز و نشێو هەڵدەبژێرن‮. ‬مرۆڤ گەلێك كە ژیان لە لای‮ ‬وان بریتییە لە كۆمەڵێك كات و ساتی‮ ‬جوان و رەنگاڵە كەم ئەم جوانییە بۆ خۆیان پێی‮ ‬دەبەخشن و چاوەڕێی‮ ‬روودانی‮ ‬رووداوێك‮ ‬یان هەڵكەوتنی‮ ‬كەشوهەوایەكی‮ ‬گونجاو و لەبار ناكەن و خۆیان خولقێنەرانە،‮ ‬دەی‮ ‬ئافرێنن‮. ‬ئافرێنەرانی‮ ‬جوانی‮ ‬لە نێو گەلی‮ ‬كورددا بە پێشمەرگە دەناسرێن‮. ‬پێشمەرگە‮..‬كەسێك كە تەنیا و تەنیا بۆ بەختەوەری‮ ‬مرۆڤەكان هەوڵ دەدات و گیانی‮ ‬بۆ ئەم بەختەوەرییە دادەنێت‮. ‬بەو واتایە كە قارەمانێتی‮ ‬دەنوێنێ. بەڵام قارەمان كێیە؟ قارەمان بریتییە لەو كەسەی‮ ‬كە لە جەرگەی‮ ‬نەهامەتییەكاندا،‮ ‬كاتێك ئارامی‮ ‬مرۆڤ و مرۆڤایەتی‮ ‬بەرەو لەنێوچوون دەڕوات و چەمكی‮ ‬ژیان لە سنوورەكانی‮ ‬لەنێوچوون نزیك دەبێتەوە‮. ‬لە لێواریشدا بێت لە مەترسیی‮ ‬تێداچوون رزگاری‮ ‬دەكات و جارێكی‮ ‬دیكە رێگەی‮ ‬ژیانەوەی‮ ‬پێ نیشان دەدات‮. ‬پێشمەرگە قارەمانێكی‮ ‬حەماسەخوڵقێنە كە هەم مانا جوانەكان بە ژیان دەبەخشێت،‮ ‬هەم لە نێوان بەرداشی‮ ‬رووناكی‮ ‬و تاریكی،‮ ‬چاكە و خراپە و ئەهوورا و ئەهریمەندا وەك سەربازێك فیداكارانە قوربانی‮ ‬دەدات رەنگە هەندێك جار تراژیدیاش ببێت بە بەشی،‮ ‬بەڵام كۆڵ نادات‮. ‬پێشمەرگە گوێ لە ناخی‮ ‬خۆی‮ ‬و مرۆڤایەتی‮ ‬دەگرێ و ئازایانە دان بە خووە دەنێ و هەستە شۆڕشگێڕانەكەی‮ ‬تێكەڵ بە عەقڵ و ئاوەز دەكات و بەردەوام دەبێت لە رەوشتی‮ ‬بەرز و ئەهوورایی‮. ‬ئەم قارەمانە نەتەوەییە كە زۆرجار لە نێو كورددا وەك هەڵۆیەكی‮ ‬تیژباڵ و بەورێكی‮ ‬چنگ بەگڕ‮ ‬دەشوبهێندرێت لە راستیدا لە ناخی‮ ‬تراژیدیایەكەوە سەر هەڵدێنێ‮-‬ تراژیدیای‮ ‬چەوساندنەوە و فەوتانی‮ ‬نەتەوە و خاپووربوونی‮ ‬نیشتمان‮. ‬ئەم قارەمانە لە ناخی‮ ‬ئەم تراژیدیاوە دەخوڵقێ و خۆی‮ ‬فیدای‮ ‬هاوچەشنەكانی‮ ‬دەكات‮. ‬بەم پێیە وشەی‮ ‬پێشمەرگە چەشنێك لە ململانێی‮ ‬نێوان مردن و ژیانە‮. ‬دوو پرسیاری‮ ‬مێژوویی‮ ‬و هەمیشەیی‮ ‬مرۆڤ‮. ‬پرسیار لەوەیە كە ژیان چیە و بۆچی‮ ‬ئاكامەكەی‮ ‬مردنە؟ پێشمەرگە كۆتایی‮ ‬بەم پرسیارانە دێنێت و ترس لە مردن بە چۆكدا دێنێت و بە ئامانجدانان بۆ ژیان،‮ ‬مردن دەخاتە ژێرپێی‮ ‬سەركەوتنەكانی‮ ‬خۆی‮. ‬سەركەوتنێك كە ئەگەرچی‮ ‬رەنگە نرخەكەی‮ ‬گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت بەڵام دەبێتە میوەیەكی‮ ‬بەتام و پڕ‮ ‬نێوەرۆك بۆ نەوەیەك‮ ‬یان چەند نەوە پاش خۆی‮. ‬پێشمەرگە خۆی‮ ‬لە خەڵك جیا ناكاتەوە و خاوەنی‮ ‬هەر شتێك بێت بە هی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەزانێت،‮ ‬تەنیا مردن نەبێت كە ئامادە نیە لەگەڵ كەسانی‮ ‬دیكە دابەشی‮ ‬بكات‮. ‬ئەوە بەو مانایە نیە كە پێشمەرگە ئەوینداری‮ ‬مردنە بەڵكوو دەرخەری‮ ‬ئەو راستییەیە كە بۆ ژیانكردن مردنیش قبوڵ دەكات و خوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكاتە هەوێنی‮ ‬هەرمان و مانەوە و بەرخودان‮.‬
پێشمەرگە بەو كەسە دەگوترێت كە هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬هێندە لەلا بەرزە كە لە پێناو پاراستنیاندا مەرگی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ دەخاتە سەردەست و لەپێناویدا بەختی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەمەیش سینگی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكاتە قەڵغان و بەرگری‮ ‬لەو خاكە دەكات كە دەیان ساڵە دوژمنانی‮ ‬كوردو كوردستان لە داگیركردن و ئەنفال و كیمیاباران و پاكتاوی‮ ‬رەگەزی‮ ‬و بەعەرەبكردن نەك درێغیان نەكردووە بەڵكو دەسەڵاتە‮ ‬یەك لەدوایەكەكان رژد بوون لە جێبەجێكردنی‮ ‬هەمان ئەو پیلانە دوورمەودایەی‮ ‬كەلەناخی‮ ‬شۆڤێنیەكانیاندا گەرای‮ ‬ناوەتەوە‮. ‬ئەو لەخۆبووردوویەی‮ ‬پێشمەرگە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خودی‮ ‬خۆی‮ ‬نیە بەڵكو بۆئەوەیە كە دوژمنان راوەدوو بنێت و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان وەدەر بنێت و وریایان بكاتەوە لەوەی‮ ‬كە سنوورێك بۆ پێشڕەوییەكانیان دابنێنكاتێ باسی‮ ‬پێشمەرگە دەكرێ ئەوا دوژمنان و داگیركەران باش دەزانن كە رووبەرووی‮ ‬چ چیاییەكی‮ ‬بەرز وپۆڵایین دەبنەوە و ناچارن چۆكی‮ ‬بۆ دابنێن و شكستی‮ ‬خۆیان مسۆگەر بكەن.پێشمەرگە،‮ ‬ئەو كەسە لە خۆبردوو و گیانبەخشەیە كە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو چەندین داستانی‮ ‬قارەمانەی‮ ‬لەگشت ناوچە جیاوازەكانی‮ ‬كوردستان تۆماركردووە‮ ‬،‮ ‬هەر لەداستانە پڕلە قارەمانەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان وەك داستانەكانی‮ ‬شەری‮ ‬دەربەندی‮ ‬بازیان و داستانە قارەمانەكانی‮ ‬دەربەندی‮ ‬خان و زۆزك و گەروی‮ ‬عەمەرئاغاو شاخی‮ ‬ئەزمڕ‮ ‬لەسالی‮ ‬لەشۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلولدا،‮ ‬كە ئەو داستانانە ئەوكات دەنگدانەوەی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬راگەیاندنە جیهانیەكانیش هەبوو،‮ ‬هەروەها داستانی‮ ‬مێژووی‮ ‬خواكورك لەسالی‮ ‬ 1988 لەشۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬پێشكەتووخوازدا كە ئەمانە هەمووی‮ ‬نیشانەی‮ ‬خەبات و قارەمانیەتی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانن لەو كاتەدا.هەروەها هەموو جیهان بە هۆی‮ ‬قارەمانیی‮ ‬و سەركەوتنەكانی‮ ‬لە بەرامبەر درندەترین دۆژمنی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بە هێزی‮ ‬زەمینی‮ ‬ناوی‮ ‬هێنراو شانازیی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬تۆمار كرد‮ . ‬بە شایەتی‮ ‬هەموو جیهانیش هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لەدوای‮ ‬هێرشی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعیش زۆر بەجەرگانە زۆرترین سەركەوتنی‮ ‬لەگشت بەرەكانی‮ ‬جەنگدا بەدەست هێنا‮ ‬،‮ ‬تەنانەت سەرجەم چاودیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬جەختی‮ ‬ئەوەیان دەكردەوە كە ئەو سەركەوتنەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بەدەستی‮ ‬هێناوە هیچ كام لەسوپاكانی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬وەك ئێراق و سووریا نەیانتوایوە ئەنجامی‮ ‬بدەن.دوای‮ ‬هێرش و پەلاماردانی‮ ‬حەشد و داگیركەران بەچاوی‮ ‬خۆمان بینیمان كە چۆن هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان زۆر بەجەرگانە توانی‮ ‬لەداستانە قارەمانیەكانی‮ ‬پردێ و مەحموودیە چۆك بە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بدات و بە دوژمنان و داگیركەران بڵێت گەر بۆ ماوەیەكی‮ ‬كاتیش خاكی‮ ‬كوردستان بە خیانەت داگیر بكەن ئەوا رێگە نادرێت شكۆ و ئیرادەی‮ ‬كورد و كوردستان لاواز بكرێ‮.‬