خه‌بات: ‬هەندرێن شێرزاد:-
رۆژی‮ ‬28 ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬گرووپی‮ ‬20 بە ئامادەبوونی‮ ‬37 وڵات و رێكخراو‮ ‬،‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬لووتكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە شاری‮ ‬ئۆساكای‮ ‬ژاپۆن ساز كرد‮ ‬،‮ ‬ئەجیندای‮ ‬كۆبوونەوەكە بریتی‮ ‬بوو لە ژمارەیەك بابەت و دۆسیەی‮ ‬گرنگی‮ ‬وەك‮ : ‬لەوانە‮: ‬ئابووری‮ ‬جیهان و ئافرەتان و گەشەكردن و بازرگانی‮ ‬و سەرمایەگوزاریی‮ ‬و داهێنان و تەندروستی‮ ‬و ژینگە و وزە و دۆسیەی‮ ‬دامەزراندن‮ . ‬كۆبوونەوەكە دوو رۆژی‮ ‬خایاند و ئامادەبووان لەسەر كۆمەڵێك بابەت رێككەوتن‮.
‬
بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬جیهان
ئامادەبووان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬نایەكسانی‮ ‬رێككەوتن‮ ‬،‮ ‬هەروەها بڕیاریان دا سیاسەتی‮ ‬زیرەكانە بگرنە بەر لە پێناوی‮ ‬خۆپاراستن لەو هەڕەشانەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬گەشەكردنی‮ ‬جیهان دەبنەوە‮ . ‬سەبارەت بەو ناسەقامگیریەش كە لە بواری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و بابەتە جیۆسیاسیەكان سەری‮ ‬هەڵداوە‮ ‬،‮ ‬بڕیاری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەدەگی‮ ‬داراییان دا بەمەبەستی‮ ‬زامنكردنی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬قەرزە حكوومیەكان‮ ‬،‮ ‬بەجۆرێك كە سیاسەتە داراییەكان ببنە مایەی‮ ‬جێگیركردنی‮ ‬نرخ و بووژانەوەی‮ ‬ئابووریەكان‮ . ‬هاوكات سەركردەكان رایانگەیاند كە لە پێناوی‮ ‬هێنانەدی‮ ‬ژینگەیەكی‮ ‬ئازاد و‮ ‬یەكسان و سەقامگیر و شەفاف و پێشبینیكراوی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و سەرمایەگوزاری‮ ‬كار دەكەن‮.‬

پەنگخواردنی‮ ‬گەرما و ژینگە
ئامادەبووانی‮ ‬كۆبوونەوەكە گفتوگۆیان دەربارەی‮ ‬هەموو ئەو كێشە و گرفتانە كرد كە پەیوەندیان بە پیسبوونی‮ ‬ژینگە و گۆڕانی‮ ‬كەشوهەوا هەیە‮. ‬لەو بارەوە‮ ‬19 ئەندام پابەندبوونی‮ ‬خۆیان بە رێككەوتنی‮ ‬پاریس راگەیاند‮ ‬،‮ ‬ئەمەریكا ئەگەرچی‮ ‬ئەمەی‮ ‬نەكرد بەڵام رایگەیاند كە بەشێوازی‮ ‬تایبەت كار بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬غازە گەرمەكان دەكات‮.‬

ئاسایشی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬و تیرۆر
ئەندامانی‮ ‬گرووپی‮ ‬20 رایانگەیاند كە هەنگاوی‮ ‬زیاتر دەنێن لە پێناوی‮ ‬رێگەگرتن لەوەی‮ ‬ئینتەرنێت بۆ كۆمەككردن و ئاسانكاری‮ ‬كردەوەی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬و توندڕەوی‮ ‬بەكار بهێنرێ‮ . ‬سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬گرووپی‮ ‬20 لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند كە ئەگەرچی‮ ‬دەبێ ئینتەرنێت بۆ هەموو كەسێك كراوە و ئازاد بێ‮ ‬،‮ ‬بەڵام ناكرێ ببێتە پەناگەیەك بۆ تیرۆرستان‮ ‬،‮ ‬بەڵام لەمەدا دەبێ رێز لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەكان و شێوازەكانی‮ ‬گەیشتن بە زانیاریەكان بگیرێ‮.‬

گەشەكردنی‮ ‬بەردەوام
سەركردە ئامادەبووەكان رایانگەیاند كە كار بۆ ئەوە دەكەن لە پێناوی‮ ‬سوككردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬هەژاریدا هیچ لایەك وەلا نەنرێ‮ ‬،‮ ‬ئەمە وێڕای‮ ‬سەرمایەگوزاریكردن لە ژێرخانێكی‮ ‬شیاو و پتەوكردنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬نێوان هەردووك رەگەز و دابینكردنی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬كار و خوێندن و مەشق و راهێنان‮.‬

هەڵڕژانی‮ ‬زانیاریەكان
بەر لە دەستپێكی‮ ‬كۆبوونەوەكە‮ ‬،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ژاپۆن رایگەیاند كە بەنیازە بابەتی‮ ‬ئازادیی‮ ‬هەڵڕژانی‮ ‬زانیاریەكان بخاتە نێو گفتوگۆكان‮ . ‬هەر لەو بارەوە ئابێ وتی‮ : ‬پێویستە توانای‮ ‬پاراستنی‮ ‬زانیاریە كەسێتیەكانمان هەبێ‮ ‬،‮ ‬هاوكات پێویستە ئازادی‮ ‬هەڵڕژان و بڵاوكردنەوەی‮ ‬ئەو زانیاریانەش فەراهەم بكرێ كە پەیوەندیان بە ئامێرە پزیشكی‮ ‬و پیشەسازیەكانەوە هەیە‮. ‬لە دوای‮ ‬كۆبوونەوەكەش جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە كردەوە كە ئامادەبووان تەنیا لەسەر زیادكردنی‮ ‬ئاسانكاری‮ ‬هەڵڕژانی‮ ‬زانیاریەكان رازی‮ ‬بوون‮ ‬،‮ ‬بە مەرجی‮ ‬رێزگرتن لە سنوورە‮ ‬یاساییەكان‮.
‬
جیهانێكی‮ ‬دوور لە پلاستیك
یەكێك لە دەرەنجامە پۆزەتیڤەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ئۆساكا رازیبوونی‮ ‬ئامادەبووان بوو بە پێشنیازێكی‮ ‬ژاپۆن لەژێر ناوی‮ ‬دیدی‮ ‬ئۆساكا بۆ ئۆقیانووسی‮ ‬شین‮ ‬،‮ ‬بەڵكو رێكخراوە ژینگەییەكان خۆشحاڵیەكی‮ ‬زۆریان پیشان دا و رایانگەیاند ئەمە دەستپێكێكی‮ ‬باشە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئەو پاشماوە پلاستیكیانەی‮ ‬فڕێ دەدرێنە دەریا و زەریا و ئۆقیانووسەكان‮ . ‬لە پێشنیازەكەدا باس لەوە كراوە كە پێویستە وڵاتان كار بۆ ئەوە بكەن كە تا ساڵی‮ ‬2050 ئاستی‮ ‬ئەو پاشماوە پلاستیكیانە بگەیەننە سفر‮.
‬
دەربارەی‮ ‬گرووپی‮ ‬20
ساڵی‮ ‬1999 بە مەبەستی‮ ‬بایەخدان و گفتوگۆكردن دەربارەی‮ ‬هەموو ئەو بابەتانەی‮ ‬تایبەتن بە ئابووری‮ ‬جیهان ئەم گرووپە دامەزراوە و ئەم وڵات و لایەنانە دەگرێتە خۆی‮ : ‬ئەرژەنتین‮ ‬،‮ ‬ئوسترالیا‮ ‬،‮ ‬چین‮ ‬،‮ ‬فەرەنسا‮ ‬،بەرازیل‮ ‬،‮ ‬شانشینی‮ ‬یەكگرتوو‮ ‬،‮ ‬ئەڵمانیا‮ ‬،‮ ‬هیند‮ ‬،‮ ‬ژاپۆن‮ ‬،‮ ‬مەكسیك‮ ‬،باشووری‮ ‬ئەفریقیا‮ ‬،‮ ‬رووسیا‮ ‬،‮ ‬سعودیە‮ ‬،‮ ‬توركیا‮ ‬،‮ ‬كۆریای‮ ‬باشوور‮ ‬،‮ ‬كەنەدا‮ ‬،‮ ‬ئەندۆنیسیا‮ ‬،‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬،ئیتالیا‮ ‬،‮ ‬هەروەها سندوقی‮ ‬دراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بانكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا.

كۆبوونەوە و بارەگا و ژمارەی‮ ‬كارمەندان‮ ‬
گرووپی‮ ‬20 تا ئێستا خاوەنی‮ ‬بارەگایەكی‮ ‬جێگیری‮ ‬نیە‮ ‬،‮ ‬هەروەها كارمەندیشی‮ ‬نیە‮ . ‬لە كۆبوونەوەی‮ ‬لووتكەی‮ ‬ساڵانەدا ئەندامانی‮ ‬گرووپ بە نۆرە كۆدەبنەوە‮ ‬،‮ ‬هەروەها ساڵانە چەند كۆبوونەوەیەكی‮ ‬دیكەش ئەنجام دەدرێن‮ . ‬هەروەها لە ماوەی‮ ‬ساڵێكدا وەزیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬بانكەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەندام چەند جارێك كۆدەبنەوە‮ .‬

ئامانجەكان
گرووپی‮ ‬20 بە مەبەستی‮ ‬هێنانەدی‮ ‬كۆمەڵێك ئامانج و مەبەست پێكهێنراوە‮ ‬،‮ ‬لەوانە‮:‬
پێشخستن و گەشەپێكردنی‮ ‬ئابووری‮ ‬جیهان‮ .‬
چاكسازیكردن لە دەمودەزگا داراییە نێودەوڵەتیەكان‮ .‬
باشتركردنی‮ ‬سیستمی‮ ‬دارایی‮ ‬و پشتگیریكردن لە گەشەكردنی‮ ‬ئابووری‮ ‬جیهان‮ .‬
دابینكردن و پەرەدان بە دەرفەتی‮ ‬كار‮ .‬
كاركردن بە پێشنیازەكانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬كراوە‮ .‬
زیادكردنی‮ ‬ئاستەكانی‮ ‬گەشەكردن لە سەرجەم ناوچەكانی‮ ‬جیهان‮ .‬
كاركردن بۆ جێگیركردنی‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬ئابووری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ .‬