خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
هونەرمەندی‮ ‬خۆشەویست و نیشتیمان پەروەر كاوان حەمید حەلاق كەلاوڵاتی‮ ‬هۆڵندا دەژیت‮ ‬،یەكێكە لەوهونەرمەندانەی‮ ‬بەچڕی‮ ‬كاربۆهونەری‮ ‬كوردی‮ ‬وپاراستنی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬دەكات وهەمیشە بەجلی‮ ‬كوردی‮ ‬لەچالاكییەكان دەردەكەوێیت‮ ‬،‮ ‬كاروان ئەم جارە بەرهەمێكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هەیە كە گۆرانیەكی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬گەورە مەزهەری‮ ‬خالقییە،لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەت بەخەبات هونەمەند گوتی‮: ‬كاری‮ ‬ئەم جارەمان گۆرانی‮ ‬‮‬كە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و كێو شینە‮‬یە،بەڵام بە شێوەی‮ ‬جیاواز بەرهەم مان هێناوە ئەم گۆرانییە بە چەند زمانێكی‮ ‬جیاواز گوتراوە كە وەك‮: ‬كوردی،‮ ‬عەرەبی،‮ ‬توركی‮ ‬،‮ ‬یۆنانی‮ ‬هەر میلەتە و بە موڵكی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێ،‮ ‬دوایی‮ ‬گفتوگۆ و قسە كردنێكی‮ ‬زۆر لەسەر سەرەتایی‮ ‬دروست بوونی‮ ‬ئەم گۆرانی‮ ‬یە،‮ ‬بەڵام هیچ كاممان دانمان نەنا بەوی‮ ‬دیكەمان و نكۆڵیمان كرد لەوەی‮ ‬موڵكی‮ ‬میلەتێكی‮ ‬تر بێت بۆیە بڕیارمان دا پارچەكانی‮ ‬ئەم گۆرانی‮ ‬یە كۆبكەینە و بیكەین بە گۆرانییەكی‮ ‬هاوبەش و سەرنج‮ ‬ڕاكێش تا زۆرترین گوێگری‮ ‬هەبێت‮. ‬هونەرمەند زیاتر گوتی‮:‬من وەك كاروان حەمید حەلاق،‮ ‬نازانم مێژووی‮ ‬دروست بونی‮ ‬ئەم گۆرانییە بۆ كێ و بۆ كەی‮ ‬دەگەڕێتەوە‮ ‬،بەڵام من مامۆستامەزهەری‮ ‬خالقی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬ئەم گۆرانییە دەزانم‮.‬

بیرۆكەی‮ ‬ئەم كارە هاوبەشە كاروان حەمید حەلاق دەڵێت‮: ‬بیرۆكەی‮ ‬ئەم كارەم لا دروست بوو كە بە هاوبەشی‮ ‬و بە چەند زمانێكی‮ ‬جیاواز وەك زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬و توركی‮ ‬و‮ ‬یۆنانی‮ ‬ئەم كارە بەرهەم بێنین و وەك و خۆی‮ ‬بیهێڵینەوە رەسەنایەتی‮ ‬تێدا بپارێزین،‮ ‬بەڵام بە شێوازێكی‮ ‬هاوچەرخ و ستایلێكی‮ ‬نوێ.كاری‮ ‬ئە م بەرهەمە لە ستۆدیۆی‮ ‬یاد میدیاوە بەرهەم هێنراوە لە وڵاتی‮ ‬هوڵەندا‮ ‬،كە خاوەنی‮ ‬كەی‮ ‬هونەرمند‮ ‬باڤڵ سەرهەنگە و كاری‮ ‬موزیك و ڤیدیۆش لەلایەن ستودیۆی‮ ‬یادمیدیاوە كراوە‮. ‬سوباس بو ئەو كەسانەی‮ ‬هەر لەسەرەتاوە لەم پرۆژەیەدا هاوكار بون كە بریتین لە‮ ‬10‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬كورد و بیانی‮.‬