كاروان محەمەد سینۆ
باشووری‮ ‬كوردستان بەپێی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆیە لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق‮. ‬هەروەها باشوری‮ ‬كوردستان پەرلمان و حكوومەتی‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬هەیە و كیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دانپێنراوە كە نوێنەرایەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات لە ناوەند ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكاندا‮. ‬هەروەها لە بەرامبەردا،‮ ‬دەبێت حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش،‮ ‬پێگیری‮ ‬پرۆتۆكۆل و دیپلوماسییەت و‮ ‬یاسا و رێنماییە فیدڕالی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان بێت‮. ‬ئەمە حەقیقەتێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬كیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە نكوڵی‮ ‬لێ ناكرێ‮. ‬لەم رووەوە پێویستە و ئەركی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە وەكو‮ ‬یەكێك لە بنەماكانی‮ ‬دیپلۆماسییەت و پڕتۆكۆلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كە رێز لە پەیوەندی‮ ‬و بنەماكانی‮ ‬دراوسێیەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر‮ (‬ئیران و توركیا و سوریا‮) ‬بكرێت و‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە بەزاندنی‮ ‬سنوور و قاچاخچێتی‮ ‬و هێڕش بردنە سەر هەریەك لەم وڵاتانە بكات،‮ ‬ئەگینا هەرێمی‮ ‬كوردستان كیان و پێگە و كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬وەكو هەرێمێكی‮ ‬دانپێنراوی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق لەدەست دەدات،یاخود لاواز و بێ مانا دەبێت‮. ‬لەبەرانبەردا هەریەكە ئەم وڵاتانە مافی‮ ‬ئەوەیان دەبێت كە تانە و گلەیی‮ ‬لاوازی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بخەنەروو و گوشار و هەڵوێستی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەرانبەر ئەم هەرێمە پەیڕەو بكەن‮. ‬وێدەچێ ئەمەش‮ (‬گوشار و هەڵوێستی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەرامبەر باشوری‮ ‬كوردستان‮) ‬خواست و‮ ‬ڕۆژەڤی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كوردستان بێت لەم دەڤەرەدا،‮ ‬چونكە چەند رۆژێكە جموجۆڵ چەكدارانی‮ (‬پەكەكە‮) ‬و بوردومانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لە باشوور كوردستان پەرەی‮ ‬سەندووە و لە‮ ‬ڕاگەیاندراوێكی‮ ‬ڤیدیۆییدا كە پێگە و ماڵپەڕ‮ ‬و میدیاكانی‮ (‬پەكەكە‮) ‬بڵاویان كردۆتەوە،‮ ‬كۆمەڵێك چەكداری‮ (‬دەمامك دراو)؟‮! ‬وەكو گروپێكی‮ ‬چەكدار لە باشووری‮ ‬كوردستان بوونی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕاگەیاند بۆ بەرەنگار بوونەوە و هێرشبردنە سەر بنكە و پێگەكانی‮ ‬توركیا،‮ ‬لەكاتێكدا هێڕش و چالاكییەكانی‮ (‬پەكەكە‮) ‬لە نێو خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە بۆسەر خاڵە سنوورییەكانی‮ ‬توركیا و خۆ حەشاردان و هاتنی‮ ‬بە ئەنقەستیان بۆ نێو گوند و ماڵ و گیڵگەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سڤیلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵگە و بیانویان داوەتە دەست سوپای‮ ‬توركیا و بۆتە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێز و فڕۆكە جەنگییەكانی‮ ‬توركیا‮ ‬ڕاكێشنە ناو خاكی‮ ‬هەرێم‮. ‬ئەمەش لەم چەند‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬ڕابردوودا بۆتە هۆی‮ ‬بۆردوومانكردنی‮ ‬دەڤەرەكانی‮ (‬قەندیل و برادۆست و بادینان‮) ‬و لە ئەنجامیشدا چەندین خەڵكی‮ ‬سڤیلی‮ ‬ئەم دەڤەرانە بۆنەتە قوربانی‮ ‬بۆردوومانی‮ ‬تۆپ و فڕۆكە جەنگییەكانی‮ ‬توركیا و خەڵكی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬ئەم دەڤەرانە گوند و كێڵگەكانی‮ ‬خۆیان جێ هێشتووە.لێرەدا بە شێنەیی‮ ‬دەپرسین،‮ ‬گەلۆ‮.. ‬لە نێو خاكی‮ ‬هێمن و ئارامی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە هێڕش بكرێتە سەر خاڵە سنوورییەكانی‮ ‬توركیا و خۆ حەشاردان لە نێو گوند و ماڵ و كێڵگەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بێ گوناهی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە بەرژەوەندی‮ ‬كێ دایە؟‮!‬،‮ ‬ئاكامی‮ ‬ئەم هێڕشانە چییە و چی‮ ‬دەبێت؟‮!‬،‮ ‬بێجگە لە تێكدانی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئارامی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان و پەیرەوكردنی‮ ‬گوشار و هەڵوێستی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەرانبەر باشوری‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەش تەنها لە بەرژەوەندیی‮ ‬ناحەز و نەیارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬فیدڕاڵە و دژی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەتایبەت كە ئەمڕۆ‮ (‬لەكاتی‮ ‬نووسینی‮ ‬ئەم بابەتە‮) ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەغدا و لە دانوستاندایە لە گەڵ حكوومەتی‮ ‬بەغدا و شاندێكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بەرپرسانی‮ (‬یۆنامی‮) ‬بۆ جێبەجێ كردنی‮ ‬ماددەی‮ (‬140‮)‬ی‮ ‬دەستور و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا و ئاسایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و ناوچەدابڕاوەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬كەواتە چالاكییەكانی‮ (‬پەكەكە‮) ‬و گرووپە چەكدارەكانی‮ ‬لەم سات و ئانەدا تەنها خزمەت بە دوژمن و ناحەزانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات و دژی‮ ‬كیانی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬كوردستانە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە،‮ ‬چالاكییەكانی‮ (‬پەكەكە‮) ‬لەم سات و ئانەدا بۆچوون و شلۆڤەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬زۆر لە خۆ دەگرێ هاوشێوەی‮ ‬چالاكییەكانی‮ (‬تابووری‮ ‬پێنجەمە‮) ‬كە لێرەدا دەرفەتی‮ ‬باسكردنی‮ ‬نییە؟‮!!‬،‮ ‬ئەگینا ئەوەتا شاری‮ (‬عەفرین‮) ‬لەخاچدرا و داگیركرا و تاڵان كرا،‮ ‬كەچی‮ (‬پەكەكە)و گرووپە چەكدارەكانی‮ ‬تاكو ئێستا تەنانەت‮ ‬یەك فیشەكیشیان بەرووی‮ ‬داگیركەران نەتەقاندووە؟‮!!. ‬