ماوەی‮ ‬چەند‮ ‬ڕۆژێكە بە بیانووی‮ ‬هەبوونی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكەوە فڕۆكە جەنگییەكانی‮ ‬توركیا خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوردوومان دەكەن و بەو هۆیەوە لە حەفتەی‮ ‬ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی‮ ‬سڤیل شەهید بوونە‮. ‬پەرلەمانتارێكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتییش دەڵێ،‮ ‬داوا دەكەن چیی‮ ‬تر هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبنە قوربانیی‮ ‬شەڕی‮ ‬نێوان دوو لایەنی‮ ‬دەرەكی‮.‬

جگە لە زیانی‮ ‬مادی،‮ ‬ساڵانە ژمارەیەك هاووڵاتیی‮ ‬سڤیلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبنە قوربانی
دكتۆر زێدان برادۆستی،‮ ‬پەرلەمانتاری‮ ‬پارتی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە ماڵپەڕی‮ ‬فەرمیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬بەهۆی‮ ‬شەڕ‮ ‬و پێكدانانی‮ ‬نێوان سوپای‮ ‬توركیا و چەكدارانی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬ساڵانە ژمارەیەك هاووڵاتیی‮ ‬سڤیلی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبنە قوربانی‮. ‬بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی‮ ‬تۆپباران و بوردوومانی‮ ‬توركیاوە نزیكەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬10‮ ‬هاووڵاتیی‮ ‬سڤیل شەهید بوونە و ژمارەیەكی‮ ‬زۆرتریش بریندار بوونە،‮ ‬ئەمە جگە لە زیانی‮ ‬ماددی‮ ‬كە بەر هاووڵاتییان كەوتووە،‮ ‬لەبەر ئەوەش،‮ ‬داوا لە وڵاتی‮ ‬توركیا و پەكەكە دەكەین شەڕی‮ ‬خۆیان نەهێنن بۆ ناو گوندەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬با چیی‮ ‬تر هاووڵاتییانی‮ ‬بێتاوان نەبنە قوربانی‮.‬

پەرلەمانتارەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬زیانی‮ ‬شەڕی‮ ‬توركیا و پەكەكە تا دێت بۆ هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆرتر دەبێت،‮ ‬چونكە بەپێی‮ ‬ئامارێك كە گەیشتووەتە دەستمان،‮ ‬تەنیا لە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو لە سنووری‮ ‬ناحیەی‮ ‬سیدەكان نزیكەی‮ ‬60‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بوونەتە قوربانی،‮ ‬كە هیچ بەهانەیەك نییە بۆ لێدانی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و مەیدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬پەكەكە و توركیاش خاكی‮ ‬هەرێم نییە‮.‬

لەبارەی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەر بە پەكەكە لەسەر خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دكتۆر زێدان برادۆستی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوە كرد‮: ‬هەر گرووپ و هێزێك بەبێ مۆڵەتی‮ ‬فەرمی‮ ‬دابمەزرێت ئەوە دەچێتە دەرەوەی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬یاسا و‮ ‬ڕێنماییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئەو گرووپەش هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە نییە،‮ ‬چونكە حزبێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەر بە پەكەكەیە و مۆڵەتی‮ ‬دەزگا فەرمیەكانی‮ ‬نییە،‮ ‬لەبەر ئەوەش،‮ ‬ئێمە بە زیان بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەزانین‮.‬

لە دوا بۆردوماندا چوار كەسی‮ ‬یەك خێزان شەهیدبوون
بە بیانووی‮ ‬بوونی‮ ‬بنكە و بارەگاكانی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكە سوپای‮ ‬توركیا ناوچە سنوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆردومان دەكات و هەر لە ماوەی‮ ‬ئەم مانگەدا بۆ جاری‮ ‬دووەمە فرۆكە جەنگییەكانی‮ ‬توركیا خەڵكی‮ ‬سڤیلی‮ ‬ئەو ناوچانە دەكەنە ئامانج و رۆژی‮ ‬پێنجشەممە‮ ‬27‮/‬6‮/‬2019‮ ‬هەردوو گوندی‮ ‬بڕەدێ و عاشقووڵكەی‮ ‬سەر بە شارەدێی‮ ‬سەنگەسەر لە بناری‮ ‬قەندیل بۆردوومانكرد و بەهۆیەوە‮ ‬4‮ ‬كەس شەهیدبوون و پێنج كەسی‮ ‬دیكەش بریندار بوونن كە هەموویان‮ ‬یەك خێزانن و لەناو ئۆتۆمبێلی‮ ‬خۆیاندا بوون‮.‬
بەپێی‮ ‬شاهێدحالان،‮ ‬بۆردوومانەكە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی‮ ‬جۆری‮ ‬تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندكرۆزەر بووە و بە هۆیەوە‮ ‬4‮ ‬كەس شەهید بوون،‮ ‬كە لە دایك و باوك و منداڵیان بوون و‮ ‬5‮ ‬كەسی‮ ‬دیكەش بریندار بوون و بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی‮ ‬قەڵادزێ‮.‬