خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
غەفوور مەخمووری‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ (‬YNDK‮)‬ لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات سەبارەت بە پرسی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پەیوەندی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان و رەوشی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پەیوەندی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬روانینی‮ ‬خۆی‮ ‬خستەڕوو‮.‬ خەبات‮: ‬بۆچوونی‮ ‬بەڕێزتان لەسەر كاراكردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و هەڵبژاردنی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬چییە؟ غەفوور مەخمووری‮: ‬كاركراكردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێویست بوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و ناوچەكە و جیهانی‮ ‬دەرەوەدا پەیوەندییەكانی‮ ‬كوردستان رێكبخاتەوە و هەوڵبدات پارێزگاری‮ ‬لە پێگەی‮ ‬كوردستان بكات و زیاتر بەهێزی‮ ‬بكات،‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و ئەزموونی‮ ‬بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەو پێگەیەدا دەتوانێت وا بكات،‮ ‬كەوا سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ببێتە ماڵێكی‮ ‬گەورە بۆ هەموو كوردستانیان،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بە‮ ‬یەك چاو سەیری‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬كوردستان و لایەنە سیاسییەكان بكات و لە خەمی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكانیان و چۆنییەتی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستاندا بێت‮.‬ خەبات‮: ‬پێتوایە حكوومەتی‮ ‬داهاتوو چۆن دەبێت؟ غەفوور مەخمووری‮: ‬ئومێدمان زۆرە كە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بتوانێت كار بكات بۆ سیستماتیكردنی‮ ‬دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان و رێكخستنەوەی‮ ‬سەرلەنوێی‮ ‬ئیشوكارەكانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئومێد دەكەین،‮ ‬كەوا بەڕێز كاك مەسرور بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بتوانێت ئاستەنگ و گرفتەكانی‮ ‬كابینەكانی‮ ‬پێشوو دەرباز بكات،‮ ‬پێویستە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان رەنگدانەوەی‮ ‬واقیعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و كولتووری‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬لەم روانگەیەوە پێویستە حكوومەت كار لەسەر ئەوە بكات،‮ ‬كە نوێنەری‮ ‬زۆربەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان و ئاشوورییەكان و توركمانەكان و ئێزیدییەكان لە حكوومەتدا بەشداربن،‮ ‬ئەمە وادەكات حكوومەت بەهێزتر بێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر حكوومەت بوو بە حكوومەتی‮ ‬چەند لایەنێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دیاریكراو،‮ ‬توانای‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كەمتر دەبێت،‮ ‬باوەڕ‮ ‬دەكەین كەسایەتی‮ ‬و ئەزموونی‮ ‬بەڕێز كاك مەسرور بارزانی‮ ‬لەو پێگەیەدا فاكتەر دەبێت بۆ كاری‮ ‬باشتر نەك كۆپیكردنەوەی‮ ‬رابردوو‮.‬ خەبات‮: ‬ئایا ئیستا پەیوەندی‮ ‬لایەنەكان چۆن دەبینی؟ غەفوور مەخمووری‮: ‬بەداخەوە بارودۆخی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬كوردستان باش نییە و پەیوەندی‮ ‬نێوان پارچەكانی‮ ‬كوردستان و حزبەكان لە ئاستێكی‮ ‬خراپدایە،‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە دوای‮ ‬راپەڕینی‮ ‬بەهاری1991 ‮ ‬بە كۆمەڵێ هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە،‮ ‬وەكو ئەزموونی‮ ‬حوكمداری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بێ كێشەو بێ گرفت نەبووە،‮ ‬بەڵام سەرەڕای‮ ‬ئاستەنگەكان توانیویەتی‮ ‬لەسەر پێی‮ ‬خۆی‮ ‬بوەستێت،‮ ‬بێگومان لە تەواوی‮ ‬جیهاندا حكوومەت نییە بێ گرفت و بێ كێشە بێت،‮ ‬بەڵام كێشە و گرفتەكان لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی‮ ‬دیكە جیان،‮ ‬ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی‮ ‬تێگەشتن لە سیستەمی‮ ‬حوكمداری‮ ‬لە هەر كۆمەڵگایەكدا‮. ‬پێویستە لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بە دیدگایەكی‮ ‬سەردەمییانە سیاسەتی‮ ‬نوێی‮ ‬جیهان بخوێننەوە و رەچاوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬بكەن‮. ‬پێویستە لایەنە ناكۆكەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬رەچاوی‮ ‬هەستیاری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان بكەن و وەكو رێزگرتن لە خوێنی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدان و قارەمانێتی‮ ‬پێشمەرگە و خۆڕاگری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ناكۆكییەكانیان بخەنە لاوە و بگەڕێنەوە سەرمێزی‮ ‬دیالۆگ و لەیەكترگەیشتن،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬سەردەم سەردەمی‮ ‬دیالۆگ و لە‮ ‬یەكترگەیشتن و لەهەڤهاتنە،‮ ‬بۆ رێكخستنەوەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستە بەزووترین كات‮ (‬ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان‮) ‬لە تەواوی‮ ‬هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان پێكبهێندرێت و ئەم ئەنجوومەنە وەكو پاڵپشتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان لە كار دابێت و رۆڵی‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ببینێت و لەكاتی‮ ‬هاتنەپێشی‮ ‬قەیرانەكاندا بە پرۆژە و كارنامەی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬سیاسی‮ ‬هاوكاربێت‮.‬ خەبات‮ : ‬كێشە زۆرە لە ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬چی‮ ‬بكرێت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشانە؟ غەفوور مەخمووری‮ : ‬چارەسەرنەبوونی‮ ‬كێشەی‮ ‬ناوچە كێشەلەسەرەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەشێكی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان و بەشێكی‮ ‬دیكەشی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ بێ بەڵێنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و جێبەجێنەكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێستاش ئەو ناوچانە لە رەوشێكی‮ ‬زۆر خراپدان بە تایبەت دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ 2017رەوشی‮ ‬كەركووك و مەخموور و خانەقین و شنگال و شوێنەكانی‮ ‬دیكە زۆر ئاڵۆز خراپ بووە،‮ ‬تاكە چارەسەریش بۆ كیشەی‮ ‬ئەو ناوچانە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و هاوهەڵوێستی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستانە‮.‬ خەبات‮: ‬ئایا دەتواندرێت كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێن؟ غەفوور مەخمووری‮: ‬گەڕانەوەی‮ ‬كورد بۆ بەغدا و بەشداربوونەوەی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق بەو رەوشەی‮ ‬ئێستای،‮ ‬كەوا زۆربەی‮ ‬لایەنە كوردستانییەكان لەگەڵ‮ ‬یەك ناكۆكن و سازانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەك جاران نەماوە،‮ ‬ئەوە وایكردووە كورد لە بەغدا بە لاوازی‮ ‬سەیر بكرێت،‮ ‬ئەمە لە لایەك لە لایەكی‮ ‬دیكەوە رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ 2017درزی‮ ‬خستە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و سازانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەهێشت،‮ ‬ئەمەش وایكردووە بەغدا بە چاوی‮ ‬كاراكتەرێكی‮ ‬لاواز و پێكناكۆك لە كورد بڕوانێت،‮ ‬بۆیە پێویستە سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان هەڵوەستەی‮ ‬جددی‮ ‬لەسەر ئەم خاڵانە بكات‮.‬ لەبەر ئەوەی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬كورد لە كاتی‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق لە‮ ‬2003ەوە تا ئێستا لە حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراقدا بەشدار دەبێت و بەردەوام لە دانوستان و گفتوگۆدایە بۆ وەدەستهێنانی‮ ‬خواستەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەچی‮ ‬تائێستا پرسەكان بە هەڵواسراوی‮ ‬ماونەتەوە و چارەسەرنەكراون،‮ ‬عەلاوی‮ ‬چارەسەری‮ ‬دۆسیەی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ جەعفەری‮ ‬بەجێهێشت،‮ ‬جەعفەری‮ ‬دۆسیەی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ مالیكی‮ ‬بەجێهێشت،‮ ‬هەموو لایەكیش دەزانین مالیكی‮ ‬لە جیاتی‮ ‬چارەسەر دۆسیەكەی‮ ‬پڕكێشە و ئاڵۆزتر كرد و بۆ عەبادی‮ ‬جێهێشت،‮ ‬عەبادیش گۆڵمەزێكی‮ ‬ناوەتەوە كێشەكانی‮ ‬قووڵتركردووەتەوە و بۆ عادل عەبدولمەهدی‮ ‬جێهێشتووە،‮ ‬دڵنیابن عەبدولمەهدیش بۆ ئەوەی‮ ‬دوای‮ ‬خۆی‮ ‬جێدەهێڵێت،‮ ‬بۆیە پێویستە سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان بەو دەستی‮ ‬دەستییە رازی‮ ‬نەبێت و بەڕاوێژ لەگەڵ تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و‮ ‬یەكلاییكەرەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و بە زووترین كات ئەنجوومەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان پێكبهێنێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ عێراق،‮ ‬ئەو ئەنجوومەنە بڕیار بدات‮.‬ ئەو رەوشەی‮ ‬ئێستا كەوا كوردی‮ ‬تێدایە لە سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان دەخوازێت سوودی‮ ‬لێوەربگرێت و لەدەستی‮ ‬نەدات و بە هاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬یا بەرەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێكبهێنێت و هیچ لایەنێك پەراوێز نەخات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هەموو لایەكمان دڵسۆزی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان دەبینین كەوا چۆن بەرەڤانی‮ ‬لەدەستكەوتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەكەن و پشتیوانی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬لەم رەوشەدا پێویستە بە گیانێكی‮ ‬كوردستانییانە كار بكەین و راوێژی‮ ‬تەواو لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكاندا هەبێت،‮ ‬بێگومان ئەگەر بەو ئاراستەیە كار نەكەین لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان و لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق و ناوچەكەش بە لاوازی‮ ‬سەیر دەكرێین،‮ ‬بۆیە تەنها و تەنها‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و هاوهەڵوێستی‮ ‬نێوانمان دەتوانێت كێشە و ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان‮ ‬هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات‮.‬