خه‌بات- ‬ڕۆشنا عەلی:‮ ‬
دوای‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬تاقیكردنەوە گشتی‮ ‬و وزارییەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018‮-‬ 2019 ‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬كەس و كاری‮ ‬قوتابیان‮ ‬یەكەمەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دیاریكران،‮ ‬ڕێوڕەسمێكی‮ ‬تایبەتییان لە هۆتێل دیدەمانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر بۆ‮ ‬ڕێكخرا پشتیوان سادق وەزیری‮ ‬پەروەردە لە وتەیەكیدا پیرۆزبایی‮ ‬لەسەرجەم قوتابیان كردوو ئومێدی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ خواستن و ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا كە‮ ‬3000‮ ‬قوتابی‮ ‬نمرەی‮ ‬90 -100ی‮ ‬هێناوە كە‮ ‬%95 ی‮ ‬قوتابی‮ ‬هەژارن‮ ‬ڕێژەی‮ ‬گشتی‮ ‬دەرچونیشی‮ ‬ڕاگەیاند كەلە%48 ە‮ ‬،‮ ‬لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەتیش بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات كەریم لەتیف بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬ئەزموونەكان سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬تاقیكردنەوەكان دەربارەی‮ ‬ئەو نمرانەی‮ ‬بە قوتابییان دراوە لە بەرامبەر بوونی‮ ‬هەڵە لە پرسیارەكان ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە تەنها دوونمرە بەگشتی‮ ‬بە قوتابییان دراوە و ئەوانەی‮ ‬تر بەپێی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قوتابی‮ ‬بووە ئەو دوونمرەیەش لە وانەی‮ ‬كوردی‮ ‬دراوە،‮ ‬وتیشی‮ ‬مەرج نییە هەموو قوتابییەك لە پێدانی‮ ‬ئەو نمرەیە سوود مەند بووبێت‮.‬
كۆششێكی‮ ‬بەردەوام‮ ‬
ژیر محەمەد قوتابی‮ ‬لە قوتابخانەی‮ ‬یونایتد ساینس لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە لەبەشی‮ ‬زانستی‮ ‬پۆلی‮ ‬دوانزەیەم وئەو بۆ خەبات وتی‮” ‬هیچ مامۆستایەكی‮ ‬تایبەتیم نەبووە هەوڵ و كۆششێكی‮ ‬زۆرم دا بۆئەوەی‮ ‬بگەم بەم ئاستە‮ ‬،چونكە خۆم ئامانجم بوو نمرەی‮ ‬بەرز بەدەست بهێنم سوپاس بۆ خوا و مامۆستاو كەس و كارم توانیم ئەو نمرەیە بەدەست بهێنم‮.‬
ژیاكۆ كاوە محەمەد دووەمی‮ ‬دوبارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە قوتابخانەی‮ ‬یونایتد ساینس لە سلێمانی‮ ‬بۆ خەبات ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە ئەو هیچ مامۆستای‮ ‬تایبەتی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵام كۆرسێكی‮ ‬هاوینەی‮ ‬كردووە بۆ چوار وانە‮ ‬،‮ ‬تەنها بە هەوڵی‮ ‬مامۆستاكانی‮ ‬و كەس و كاری‮ ‬توانیوێتی‮ ‬بگاتە ئەم پلە بەرزە ئەو وتی‮ ‬كاتێك پێیان وتم هەستێكی‮ ‬زۆر خۆشم هەبوو هەرچەند بڕوام نەدەكرد لەیەكەمەكان بمو كۆنمرەكەم‮ ‬99.14
26 ‮ ‬ساڵ دابڕان‮ ‬
شیروان محەمەد‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەشی‮ ‬پیشەیی‮ ‬لە ئامادەیی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئێوارانی‮ ‬تێكەڵاو ئەو بۆ خەبات وتی‮ ‬هەستێكی‮ ‬خۆشم هەیە پیرۆزبایی‮ ‬لە خۆم و هاوڕێكانم دەكەم پێشبینی‮ ‬نمرەیەكی‮ ‬وام نەدەكرد لەڕاستیدا سوپاسی‮ ‬ست كاژاو بەڕێوەبەری‮ ‬قوتابخانەكەم دەكەم و مامۆستا‮ ‬ڕێباز‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬بەڕێوەبەرو سەرجەم مامۆستایان و دەستەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬قوتابخانە دەكەم بەتایبەتی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬پۆلی‮ ‬12 ‮ ‬كە زۆر هیلابوون لەگەڵمان‮ .‬
یادگار كەمال محەمەد قوتابی‮ ‬12 ی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئێوارانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێم ئەو وتی‮ : ‬سوپاسی‮ ‬خانەوادەكەم دەكەم من لە ئێواران دەخوێنم و پێشمەرگەم قوتابییەكی‮ ‬دابڕاو بووم لە خوێندن و ئێستاش زۆر خۆشحاڵم دوای‮ ‬بیست و شەش ساڵ دابڕان دووەمی‮ ‬هەرێمم بەهۆی‮ ‬كوردایەتییەوە دابڕام تاكە ئازاری‮ ‬ناخم ئەوەبوو نەمتوانی‮ ‬خوێندن تەواو بكەم،‮ ‬بەڵام ئاواتم هاتەدی‮ . ‬
هەژی‮ ‬بەنگین تاهیر لە قوتابخانەی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬دهۆكی‮ ‬بەهرەداران دووەمی‮ ‬سەر ئاستی‮ ‬هەرێم بۆخەبات وتی‮ : ‬هەستێكی‮ ‬زۆر خۆش بوو كاتێك هەست ئەكەی‮ ‬ڕەنجەكەت بە فیڕۆ نەچووە تەنها خاڵم مامۆستای‮ ‬عەرەبیم بوو هەوڵێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەگەڵ دام كۆنمرەكەم‮ .‬99.14.
تاهەولێر بە دوودڵی‮ ‬
دالیا هاشم لە قوتابخانەی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬گەشەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬سێیەمی‮ ‬هەرێم بووەئەو بۆ خەبات وتی‮ : ‬ساردببومەوە لەبەر هەڵەی‮ ‬پرسیارەكان‮ ‬،‮ ‬پێشبینی‮ ‬ئەو نمرەیەم نەدەكرد دامنابوو‮ ‬90 -95 ‮ ‬بێنم‮ ‬،‮ ‬بەڵام تەلەفۆنم بۆكرا كە سێیەمی‮ ‬هەرێمم كۆنمرەكەم‮ ‬98083 یە پێم وایە قوتابخانە زۆر گرنگە بۆ قوتابی‮ ‬قوتابخانەكەی‮ ‬من باشترین ستافی‮ ‬تێدایە هەتا هاتمە هەولێر ئەترسام هەواڵی‮ ‬یەكەمییەكەم‮ ‬ڕاست نەبێت‮ . ‬
كورە پێشمەرگەیەك‮ ‬
مەنسور قادر موحسین‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبەشی‮ ‬زانستی‮ ‬لە ئامادەیی‮ ‬بەدرخانی‮ ‬كوڕان لە شارۆچكەی‮ ‬هەریر كۆنمرەكەی‮ ‬99.44 ‮ ‬هەستێكی‮ ‬زۆر خوش بوو سەرەتا دوو مامۆستا هاتن داوای‮ ‬ژمارە تەلەفۆنی‮ ‬باوكمییان كرد دوای‮ ‬نیو كاتژمێر تەلەفۆنییان كرد كەلە هەولێر ئامادەبین گوایە من‮ ‬یەكەمم‮ ‬قوتابخانەكەم حكومی‮ ‬بوو هیچ مامۆستایەكی‮ ‬تایبەتم نەبوو مامۆستاكانی‮ ‬خۆم تاكە هاوكارم بووم بۆ ئەوەی‮ ‬بگەم بەم ئاستە هەموو خۆشییەكانی‮ ‬ژیانم بەلاوە نابوو تەنها وانەم ئەخوێند كەس و كارم پێشبینییان ئەكرد ئەم نمرەیە بێنم،‮ ‬بەڵام خۆم نا‮ . ‬
نازدار ئەسعەد دایكی‮ ‬مەنسوور قادر‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەرێم بۆ خەبات دوواو وتی‮ ” ‬كوڕەكەم زۆر زیرەك بوو لە منداڵییەوە پێشبینیم دەكرد مناڵەكانی‮ ‬دیكەشم زیرەكن بەڵام كەسییان لە‮ ‬یەكەمەكان نەبوون دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وەك دایكێك چ كارێك بۆ كردووە كە خۆت نەتوانیوە وانەی‮ ‬پێ بڵێیت وتی‮ ” ‬بە هەموو شێوەیەك هاوكاریم دەكرد بەجێم نەدەهێشت بەهیچ جۆرێك وازم لە هەموو خۆشی‮ ‬و چوونە دەرەوەو سەردانی‮ ‬خزم و سەفرەو گەڕان هێنابوو شەوانیش تا ئەو نەنوستایە من نەدەنوستم ئێستاش زۆر دڵم خۆشە لەدڵخۆشییا ئەگریام‮ .‬
سەهەند سەركەوت عەبدوڵا‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەرێم لەبەشی‮ ‬وێژەیی‮ ‬بە كۆنمرەی‮ ‬97،43 ‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە‮ ‬ڕۆژانە بەپێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆم وانەم خوێندووەو پۆلی‮ ‬12 وەك پۆلەكانی‮ ‬ترە هەوڵی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئەوێت سوپاسی‮ ‬مامۆستاو كەس و كارم ئەكەم كە هاوكارم بوون بۆ ئەوەی‮ ‬بگەم بەم نمرەیە‮ . ‬
گریانی‮ ‬خۆشی‮ ‬
كەوسەر محەمەد حەمە‮ ‬ڕەشید دووەمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەشی‮ ‬وێژەیی‮ ‬لە قوتابخانەی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬قەرەداغی‮ ‬تێكەڵاو لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬نمرەكەم‮ ‬96 ە كاتێك تەلەفۆنییان بۆكردم تێر گریام زۆر دڵخۆش بووم پێشبینی‮ ‬ئەو نمرەیەم دەكرد هەمیشە باوەڕم بە خۆم بوو كەئەو نمرەیە بەدەستبهێنم مامۆستاكانم و خێزانەكەم‮ ‬یارمەتی‮ ‬دەرێكی‮ ‬باشم بوون هیچ مامۆستایەكی‮ ‬تایبەتم نەبوو‮ . ‬
قۆناغێكی‮ ‬نوێ‮ ‬
محەمەد عەلی‮ ‬عوسمان لە قوتابخانەی‮ ‬سەڵاحەدینی‮ ‬كوڕان لە سلێمانی‮ (‬یونایتد ساینس‮ ) ‬لە پۆلی‮ ‬نۆی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬نمرەی‮ ‬99.8 ی‮ ‬بەدەستهێناوەئەو وتی‮ : ‬هەر لەسەرەتای‮ ‬ساڵەوە هەوڵم بۆ ئەیا كە نمرەیەكی‮ ‬وا بەدەستبهێنم ئێستاش ئێمە بەرەو قۆناغێكی‮ ‬نوێ دەڕۆین كە ئامادەییە دەبێت خۆمانی‮ ‬بۆ ئامادە بكەین‮ . ‬
زوڵێخا ئەنوەر‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەرێم لە ئامادەیی‮ ‬كشتوكاڵ لە پارێزگای‮ ‬هەولێر كۆنمرەكەی‮ ‬86 ە بڕوام دەكرد ئەو نمرەیە بێنم‮ ‬،‮ ‬چونكە زۆر هەوڵم بۆدا دایك و باوكم تاكە هاندەرو هۆكاری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬منن وخۆشم بەڕێكەوت چوومە ئامادەیی‮ ‬كشتوكاڵ‮ .‬
لانە كەمال محەمەد ساڵح لە ئامادەیی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬كچان سێیەمی‮ ‬هەرێم لەبەشی‮ ‬پیشەییەكانئەو وتی‮ : ‬هەمیشە قوتابی‮ ‬ترسی‮ ‬هەیە هەرچەند هەوڵێكی‮ ‬زۆرم دابوو هیچ مامۆستایەكی‮ ‬تایبەتم نەبووە،‮ ‬بەڵام مامۆستاكانی‮ ‬خۆمان زۆر هاندەرم بوون حەز دەكەم هەندەسەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬بخوێنم‮ . ‬
لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات دەربارەی‮ ‬قەرەبووكردنەوەی‮ ‬قوتابیان و لێپێژینەوە لەو كەسانەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬هەڵەكان بوون كە ئایا ئەوان چییان لەو بارەیەوە كردووە كەریم لەتیف وتی‮ : ‬ئەگەر هەڵەكان بەو‮ ‬ڕادەیە بێت كاریگەری‮ ‬لەسەر ئایندەی‮ ‬قوتابی‮ ‬بكات بە دڵنیاییەوە لێپێچینەوە دەكەین هیچ هەڵە لە پرسیارەكان نییە تەنها بۆچوونی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لەسەرە كێشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەوەیە قوتابی‮ ‬فێربووە لەسەر مەلزەمە دەخوێنێت ئەو پرسیارانەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئینگلیزی‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬مەلزەمە هاتۆتەوە بۆیە بۆ قوتابی‮ ‬هەندێك نائاشنا بوو ئەو مامۆستایانەشی‮ ‬بەرژەوەندییان هەیە لە فرۆشتنی‮ ‬مەلزەمەو بازرگانیكردن بە قوتابی‮ ‬ئەو مامۆستایانە هۆكاربوون كە گوایە پرسیار هەڵەیە‮ ‬،‮ ‬چەندین لێژنەم پێكهێناوە چەندین پسپۆڕی‮ ‬شارەزام هێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی‮ ‬پرسیارەكان لیژنەی‮ ‬فەرمیمان هەبووە چ لەلایەن وەزیری‮ ‬پەروەردە چ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پەروەردەكان‮ ‬ڕەوانە كراوە بە واژوو دیكۆمێنت هەیە كە پرسیارەكان هیچ هەڵەی‮ ‬زانستییان تێدا نییە،‮ ‬بەڵام لەدەرەوەی‮ ‬مەلزەمەیە ئەو كێشەیە بۆ ئەو قوتابیانە دروست بووە كە پشتییان بە مەلزەمە بەستووە‮ .‬
‮ ‬تاقیكردنەوەكان بەبەشداری‮ ‬234 ‮ ‬هەزارو‮ ‬332 ‮ ‬قوتابی‮ ‬پۆلی‮ ‬دوانزەی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬و نۆی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬و پیشەیی‮ ‬بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكاندا كردووە كەبەسەر چوارهەزارو‮ ‬101 ‮ ‬هۆڵی‮ ‬تاقیكردنەوەدا دابەشكرابوون‮ ‬27 هەزار مامۆستاش چاودێری‮ ‬هۆڵەكانی‮ ‬تاقیكردنەوەكانییان كردووە‮ . ‬