كاروان محەمەد سینۆ
پاش خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬كاتێك كوردستان‮ ‬دیسانەوە؟‮! ‬كەوتە بەر پیلانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و جیهانی‮ ‬وەكو لەخاچدانی مهاباد و رێككەوتنی‮ ‬جەزائیر‮ ‬1974، ‮دیسانەوە؟‮! ‬مێژوو دەیویست خۆی‮ ‬دووبارە بكاتەوە،‮ ‬لەو هەلومەجەدا رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئەوسای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،هاوكات لەگەڵ خەبات و بەرگری‮ ‬برا پێشمەرگەكانی‮ ‬لە پردێ و مەحمودیە و سحێلا‮…‬،‮ ‬شانی‮ ‬خستە ژێر خەبات و چالاكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬كوردستان و هاوشێوەی‮ ‬هەڤاڵە پێشمەرگەكانی‮ ‬سەركەوتووانە قۆناغەكەی‮ ‬تێپەڕاند‮.‬
ئینجا پاش ئەوەی‮ ‬بەسەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژێرا،‮ ‬ئەمڕۆ رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬شارەزایەنە و بەشێنەیی‮ ‬دەستی‮ ‬كردووە بە راییكردنی‮ ‬ئەركە قورسەكانی‮. ‬بێگومان ئەركە قورسەكانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بریتین لە چەند قەیرانێكی‮ ‬كەڵەكەبووی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو كە بە چەند ئەجیندای‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬پەنگیان خواردووە‮. ‬بۆ نموونە كێشەكانی‮ ‬نێوان كوردستان و عێراق‮ (‬ماددەی‮ ‬140، چۆنیەتی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان و قەرزە كەڵەكەبووەكانی‮ ‬سەر كوردستان و مووچە و پاشەكەوتی‮ ‬فەرمانبەران و بوودجەی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە و پەیوەندییەكان‮…‬هتد‮) ‬هەموو ئەمانە تەنها بەشێكن لە ئەركە قورسەكانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬ئێستاش چارەسەری‮ ‬ئەم كێشانە ئەركی‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬نێچیرڤان بارزانین‮. ‬لەم رووەوە و بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮.. ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ بە‮ (‬عومقی‮ ‬ستراتیجی‮) ‬بۆ كوردستان دەبێنێ كە دەكرێ ئاشتیانە و بە گفتوگۆ لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقدا هەموو ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكەم چالاكی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پاش هەڵبژاردنی‮ ‬بە سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬گەشتی‮ ‬بەرێزیان بوو بۆ بەغدا رۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬20ی‮ ‬حوزەیران،‮ ‬بێگومان ئەم گەشتەی‮ ‬بەرێزیان متمانە و دڵنیایی‮ ‬بە دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق بەخشی‮ ‬كە هەولێر‮ (‬خودی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬بەجدیی‮ ‬نیازی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەیە لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬كە لە‮ ‬15ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬2005 ‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬عێراق دەنگی‮ ‬لەسەر داوە‮. ‬ئەمەش هیوا و ئاسوودەیی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬كوردستان و تەواوی‮ ‬عێراق بەخشی‮. ‬
دواتر‮. ‬واتا رۆژی‮ ‬پاشتر هەینی‮ ‬21ی‮ ‬حوزەیران،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬رووی‮ ‬كردە توركیا،‮ ‬وێدەچی‮ ‬كە پلان و ئەركەكانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬هەر عێراق و‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮‬ چۆنیەتی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان و قەرزە كەڵەكەبووەكانی‮ ‬سەر كوردستان و مووچە و پاشەكەوتی‮ ‬فەرمانبەران و بوودجەی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە و پەیوەندییەكان)نەبێت،‮ ‬بەڵكو ئاماژە بە هەوڵ و لێدوانی‮ ‬بەرێزیان‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد لە توركیا بە دیالۆگ و ئاشتیانە،‮ ‬خواست و ئەرك و پلانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بن،‮ ‬پێموایە ئەمەش تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیپلۆماسییەت و خەمخۆری‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بێت وەكو سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چارەسەری‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد لە باكوور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا‮. ‬شایانی‮ ‬باسە بێجگەلەمەش برەودان بە پەیوەندی‮ ‬دۆستانە و دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬كوردستان و توركیا وەكو دەروازەیەكی‮ ‬كورستان بەرووی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬تەوەرێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گەشتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بووە بۆ توركیا‮.‬
بەم شێوەیە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬كاراكتەرێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و عێراقە،‮ ‬هەروەها كارێكتەرێكی‮ ‬كاریگەرە لەستراتیجیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپڵۆماسی‮ ‬كوردستان و وڵاتانی‮ ‬دراوسێش‮. ‬بۆیە هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەخوازین لە كار و چالاكییە سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسییەكانی‮ ‬سەركەوێت‮. ‬