خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
كاتێ سەیری‮ ‬لاپەڕەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە بەرخودان و تێكۆشانی‮ ‬كوردستان دەكەین دەبینین بە هەزاران تۆماری‮ ‬جوامێران و سەروەریی‮ ‬لە پێناو ئازادی‮ ‬و گەیشتن بە هیوا و ئاواتی‮ ‬رزگاری‮ ‬نەخشێنراوە،‮ ‬كە لە بەشێك لەو مێژووەشدا چیرۆكی‮ ‬زۆر قارەمان بەرجەستەن كە لە رێگەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادیی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬خەباتیان كردووە و بۆ رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬گیانی‮ ‬خۆیان كردووەتە قوربانی،‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە(ئەسكەندەر گەردی‮ )‬یەكێك لەو تێكۆشەرانەیە كە گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬فیدای‮ ‬خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كرد‮.‬
لیوا‮ (‬عەزیز وەیسی‮) ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بەم شێوە باسی‮ ‬فیداكاری‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬كرد‮: ‬سەرفرازترین كەس ئەو كەسەیە كە لە رێگای‮ ‬خاك و نیشتمان شەهید دەبێت،‮ ‬بۆیە شەهید عەمید(ئەسكەندەری‮ ‬گەردی‮) ‬لە رێگای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬لە پێناو نیشتمانی‮ ‬شەهید بوو ئەو‮ ‬یەكێك لەو كەسانە بوو كە هەمیشە شوێنی‮ ‬لە ناو هەڤاڵەكان دیار بوو،‮ ‬كەسێكی‮ ‬زۆر لێهاتوو بووە و رۆژانە دانیشتمانلەگەڵ‮ ‬یەك هەبووە و شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر‮ ‬گەردی‮) ‬كەسێك بووە كە شارەزای‮ ‬هونەری‮ ‬لەشكری‮ ‬و زانستی‮ ‬لەشكری‮ ‬و فەرماندەیەكی‮ ‬لێهاتوو و دیار بووە،‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داعش رۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبووە،‮ ‬زۆربەی‮ ‬سەركەوتن بۆ‮ ‬ئەو دەگەرێتەوە،‮ ‬چونكە تۆپخانەی‮ ‬ئێمە لە دەستی‮ ‬ئەو دا بوو و لە هەر شوێنێك دەچووینە بەرەكانی‮ ‬شەڕ،ئەو رۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبوو،شەهید بوونی‮ ‬لە پێناو كوردستان جێگای‮ ‬شەڕەفە،‮ ‬عەمید ئەسكەندەر دەمێنت وەك سمبوڵ و میرخاس و قارەمانێك‮.‬
بەرێز(نەوزاد هادی‮ )‬پارێزگای‮ ‬هەولێر هاوڕیێ گەنجایەتی‮ ‬و هەڤاڵی‮ ‬نزیكی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬بووە،‮ ‬بەمشێوە باسی‮ ‬یادەورییەكانی‮ ‬كرد‮: ‬شەهید ئەسكەندەر گەردی‮ ‬لە كۆتاییەكانی‮ ‬ساڵەكانی‮ ‬70 ‮ ‬و‮ ‬80 ‮ ‬پێكەوە بووین لە سەرەتای‮ ‬گەنجایەتی‮ ‬و لەگەرەك پێكەوە بووین،‮ ‬من و شەهید ئەسكەندەر و مامۆستا فارس پێكەوە بووین و زۆر لە‮ ‬یەك نزیك بووین و بە پارتی‮ ‬ناسراو بووین و پاڵپشتی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬و‮ ‬یەك بڕوامان هەبووە،‮ ‬شەهید(ئەسكەندەر‮) ‬كەسێكی‮ ‬دیاری‮ ‬ناو گەردییەكان و كوڕی‮ (‬فەریق ئاغا گەردی‮) ‬بووە،‮ ‬بەهەقیقەت شەهید(ئەسكەندەر‮) ‬مرۆڤێكی‮ ‬بەرجەستە و جێی‮ ‬متمانە‮ ‬و دڵسۆز بووە‮ ‬،‮ ‬هەموو ئاوات و خواستەكانی‮ ‬پێشەرگایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬لە خۆپێشاندانەكانی‮ ‬ئەو كات‮ ‬زۆر بەشداریمان كرد و شەهید(ئەسكەندەر‮) ‬پاڵپشتی‮ ‬بەشداربووەكان‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵویست بووە،‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و ئامادەیی‮ ‬پێكەوە بووین دواتر من لە كۆلێژی‮ ‬ئەندازیاری،‮ ‬شەهید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬لە كۆڵیژی‮ ‬سەربازی‮ ‬و مامۆستا فارس لە كۆلێژی‮ ‬ئاداب درێژەمان بە خوێندندا،‮ ‬بەڵام هەمیشە ئاگامان لەیەك بوو و بەردەوام بووین بۆ خزمەتكردن بە رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بەحقیقەت‮ ‬یاد و‮ ‬یادەوەرییەكان زۆر هەنە‮ ‬و لە زۆر خۆشی‮ ‬و ناخۆشی‮ ‬پێكەوە بووین،‮ ‬زۆر شانازی‮ ‬بە شەهید ئەسكەندەر دەكەم كە گەلێكی‮ ‬دۆست بووین،‮ ‬كاتی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬بۆ ئێمە زۆ هەواڵێكی‮ ‬ناخۆش بوو،‮ ‬ئەو شارەزاەییەكی‮ ‬تەواوی‮ ‬لە بواری‮ ‬سەربازی‮ ‬هەبووە و دەرفەتێكی‮ ‬تری‮ ‬بۆ روخسا لە ریزەكانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬و هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان خەبات بكات و هەموو توانانەكانی‮ ‬لە شەری‮ ‬داعش بەكارهێنا‮.‬
لیوا‮ (‬سەید هەژار‮) ‬جێگری‮ ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬باسی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬كرد‮: ‬بەراستی‮ ‬نازانم چۆن وەسفی‮ ‬ئەو شێرە پیاوە بكەم و شەهید عەمید ئەسكەندەر‮ ‬یادی‮ ‬بەخێر،پیاوێكی‮ ‬بەوەفابوو بۆ خاك و نیشتمان و بۆ هەڤاڵەكانی‮ ‬لەكاتی‮ ‬شەڕ‮ ‬و لە ناخۆشی‮ ‬و خۆشیدا‮ ‬فەرماندەیەكی‮ ‬دڵسۆز لە ناو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی‮. ‬لە شەڕەكانی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش دەورێكی‮ ‬زۆر هەبووە لە شەڕی‮ ‬پردێ كە باشترین رۆڵی‮ ‬هەبووە كە هەموو هاوسەنگەرانی‮ ‬شاهیدی‮ ‬بۆ قارەمانیەتی‮ ‬ئەو دەدەن‮. ‬بۆیە خۆشەویستی‮ ‬ئەو لە ناو دڵی‮ ‬ئێمەدایە و‮ ‬بەڵێن بە رێبازی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید‮( ‬ئەسكەندەر گەردی‮) ‬دەدەین لە‮ ‬سەر رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەردەوام دەبین تاكو دڵۆپێكی‮ ‬خوێن لە لەشماندا بێت‮. ‬تاكو كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەتی‮ ‬كوردستان لە سەردەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮.‬
لیوا‮ (‬بەهجەت تەیمەز سێلكی‮) ‬ئەندامی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬ئەویش بەمشێوەیە باسی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬شەهیدی‮ ‬كرد‮: ‬شەهید عەمید ئەسكەندەر گەردی‮ ‬لە كردەوە گەورە و لە دەربرین سادە،لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬فەرماندەییمان،‮ ‬شەهید ئەوكات پلەی‮ (‬موقەدەم‮) ‬بوو لە هەڵسوكەوتدا دیار بوو لە‮ ‬ڕووی‮ ‬تواناسازی‮ ‬و داهێنانی‮ ‬سەربازیدا فەرماندەیەكی‮ ‬بە توانایە و لە كاركردندا هەست بە ماندووبوون ناكات‮. ‬لە رووی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬جوامێر و لە رووی‮ ‬سەربازی‮ ‬پسپۆر و شارەزا و هەر زوو زانستی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬یەكتر كردوو لەگەڵ بارودۆخ گونجانی‮ ‬دروست كرد،‮ ‬لە هەموو ئەو قۆناغانەی‮ ‬لە دوای‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق گوزەرمان كرد پرۆژە و دیدگای‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبوو،‮ ‬جگە لە دروست كردنی‮ (‬هێزی‮ ‬پاڵپشت‮) ‬كە مایەی‮ ‬پشت ئەستوریمان بوو لە سەنگەری‮ ‬بەرگری،‮ ‬ئامانجی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬دەپێكا و هەلی‮ ‬سەركەوتنەكانی‮ ‬ئاسانتر و رێگاكانی‮ ‬خۆشتر دەكرد‮. ‬
لیوا‮ (‬غازی‮ ‬بابكەیی‮) ‬ئەندامی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بەشێك لە‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬رۆژانی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬لە گەڵ هاوسەنگەری‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬باس كرد‮:‬
شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬لە دەستپێكی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬و تاكو تا ساتەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬رۆژانە كاری‮ ‬سەربازیمان پێكەوە دەكرد‮ ‬،یادەوەریمان زۆرمان هەیە لە شەڕی‮ ‬داعش،كردنەوەی‮ ‬چیای‮ ‬شنگال و ئاسكی‮ ‬موسڵ و ناوەران و مێحوەری‮ ‬خازر‮ ‬و هتد‮. ‬بەڕاستی‮ ‬زۆری‮ ‬پێ سەرسام بوو لە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬لەبەرگری‮ ‬كردن لە كوردستان لەپردێ كە ئازایەتی‮ ‬و قارەمانیەتی‮ ‬ئەو شەهیدە زۆر سەرسامی‮ ‬كردم،‮ ‬یادەوەرییەكان زۆرن لە حەسەن شام شەهید عەمید‮ (‬ئەسكەندەر گەردی‮) ‬فەرماندەیی‮ ‬دەستەیەكی‮ ‬خۆنەویستی‮ ‬كرد بۆ‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬كردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬شەوی‮ ‬15‮ ‬لەسەر‮ ‬16‮/‬ 2014 /9رێگای‮ ‬3 كم‮ ‬لە ناو جەرگەی‮ ‬دوژمن بری‮ ‬بە بێ ئەوەی‮ ‬دوژمن هەست پێ بكات بەرەبەیانی‮ ‬16 ی‮ ‬مانگ موڵگەی‮ ‬داعش لە‮ ‬میحوەری‮ ‬خاز و‮ ‬بەتێكرا حەسەن شام‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬خستە ژێر بۆمباران و تۆپارانكردنی‮ ‬سەختی‮ ‬ئەسنادی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی،‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬هەموو سیفاتی‮ ‬بەرزی‮ ‬تێدابوو كە هەمیشە خۆ بە خاوەن زانین و دەست پاكی‮ ‬وكەسێك كە شارەزا لە بوار‮ ‬و پسپۆری‮ ‬خۆی‮.‬
مامۆستا‮ (‬فارس ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮)‬،‮ ‬هەڤاڵێكی‮ ‬نزیكی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید(ئەسكەندەر گەردی‮) ‬بووە كە لە بەشێك لە نامەیەك كە بیرەوەریەكانی‮ ‬بۆ شەهید دەنووسی‮: ‬بەڵێ بە دەستەگوڵ رازایەوە ئاخی‮ ‬سەرۆك و سەروەرمان بارزانی‮ ‬و هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی‮ ‬كەسوكار و براكانت و ئاشتیخواز و ریفراندۆمچییەكان لە دەورت بوون نەك هەر چاوێك هەزاران چاو لە دیارت بوو هەر هێندەم دەوێ پێت بڵێم‮ (‬كاكە ئەسكۆ پاشای‮ ‬بایە فریق‮) ‬ئەسكەندەری‮ ‬برام ئەی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬كورد زۆر جێگای‮ ‬شانازییە خەونی‮ ‬ملازمی‮ ‬تەلە ساڵی‮ ‬1984 ‮ ‬بە فەرماندەیەكی‮ ‬گەورە و خۆشەویستێكی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بێت،‮ ‬تۆ سومبلێكی‮ ‬بەرخودان و شەرەفمەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی،‮ ‬هەرتۆ بووی‮ ‬بە منت گووت لە ساڵی‮ ‬1984 ‮ ‬فارس كاكە وەرە لە گەڵم بچین بۆ كۆلێژی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراقی‮ ‬كە تەواومان كرد شەرت بێ خزمەت بە عێراق و رژێمی‮ ‬بەعس نەكەین گووتت من تەنها بۆ ئەوەمە ببم بە ملازم لەگەڵ تۆ بە‮ ‬یەكەوە كە تەواو بووین دەردەچین و دەبین بە پێشمەرگەی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و گووتت ئاواتمە بە‮ ‬یەكەوە پێمان بڵێن لەم شاخ و داخە ملازم فارس و ملازم ئەسكەندەر دوو پێشمەرگەن خەبات دەكەن،‮ ‬بەڵێ برام لە‮ ‬یادمە و شاهیدم تۆ دەتویست ببیت بە پێشمەرگە و پێت بگووترێ ملازم ئەسكەندەر،‮ ‬بەڵێ بەر لە‮ ‬35 ‮ ‬ساڵ ئەمە ئاواتت بوو لە هەرزەكاری،‮ ‬بەڵێ ئەوە تۆی‮ ‬ئەو ئاواتەت گەیشتە جێ،‮ ‬ئێستا فەرماندەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬شەهیدێكی‮ ‬مەزنی،‮ ‬چونكە لە ناختدا وێنەی‮ ‬كوردستان نەخشابوو‮.‬

خەبات و تێكۆشانی‮ ‬شەهید

شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەمید‮ (‬ئەسكەندەر فەریق رەشید گەردی‮) ‬ناسراوە بە‮ (‬ئەسكەندەر گەردی‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1965 ‮ ‬لە گوندی‮ ‬شێخان سەربە شارۆچكەی‮ ‬پیرمام‮ ‬لە بنەماڵەیەكی‮ ‬كوردپەروەر و دیاری‮ ‬سنوورەكە لە دایكبووە،‮ ‬قۆناغی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬لە گوندی‮ ‬شێخان لە پیرمام تەواو كردووە،‮ ‬قۆناغی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و ئامادەیی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1984 ‮ ‬لە ئامادەیی‮ ‬كوردستان لە هەولێر تەواو كردووە،‮ ‬دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬لە كۆلیژی‮ ‬بەرێوەبردن و ئابووری‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین وەرگیرا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬تەواوكردنی‮ ‬قۆناغی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كۆلیژ بە هۆی‮ ‬كاریگەر بوونی‮ ‬بە داستانی‮ ‬چوار ئەفسەرە ئازادیخوازەكەی‮ ‬بەشدار بووی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بەرابەرایەتی‮ ‬مستەفا بارزانی‮ ‬باوك خولیای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەبێت كە بچێتە‮ ‬كۆلێژی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ببێتە ئەفسەر و دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بەریزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە شاخ بكات و وەك ئەفسەرێك ئەو زانستەی‮ ‬كە بەدەستی‮ ‬هێناوە پێشكەش بە پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكات،‮ ‬هەر بۆ ئەو مەبەستەش‮ ‬زۆر داوا لە نزیكترین و خۆشەویسترین هاوڕێی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڤاڵ‮ (‬فارس قادر فەقێ‮) ‬دەكات كە‮ ‬پێكەوە كۆلێژی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق تەواو بكەن و دوای‮ ‬دەرچوونیان‮ ‬بە پلەی‮ ‬ئەفسەر بگەڕێنەوە بۆ شاخ و لەگەڵ پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬خزمەت بە كوردستان بكەن‮.‬
دواتر ئەو بە تەنها‮ ‬لە كۆلیژی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق لە دەورەی‮ ‬72 بەشداری‮ ‬لە خولەكان كرد و ساڵی‮ ‬1986 بەپلەی‮ ‬زۆرباش كۆلێژی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق تەواو دەكات و لە هەمان كاتیش لە سەختترین كاتدا رێكخستنی‮ ‬نهێنی‮ ‬دەبێت زۆر جار ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬خستووەتە مەترسی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو پلان وتاكتیكەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬رووخاو بگەیەنێتە هەڤاڵانی‮ ‬كە پێكەوە رێكخستنی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬بوون‮.‬
شەهیدی‮ ‬فەرماندە لە رێگای‮ ‬هەڤاڵ‮ (‬فارس قادر‮) ‬و هەڤاڵانی‮ ‬تر كە شاهیدی‮ ‬بۆ كوردپەروەری‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬دەدەن بەردەوام بووە لە كاركردن و خزمەتكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و رێكخستنە نهێنییەكان‮. ‬بۆیە تاكو‮ ‬2003 ‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبووە وەك سەربازێكی‮ ‬ون كە هەمیشە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەخستە مەترسی‮ ‬بە نهێنی‮ ‬لە رێگای‮ ‬هەڤاڵ(فارس قادر‮) ‬و بە ئاگاداری‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەردەوام بووە لە چالاكی‮ ‬و رۆڵیكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبووە لە هاوكاریكردنی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و رۆڵێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەبووە لە پرۆسەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬عێراق و لە سەر بڕیاری‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬لەشكری‮ ‬كوردستان لەبەر هەڵوێست و خەباتی‮ ‬نهێنی‮ ‬و سەختی‮ ‬ژیانی‮ ‬بە هەمان پلەی‮ ‬پشوتری‮ ‬بوو بە ئەفسەرێكی‮ ‬بەتوانا لە ریزی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬ساڵی‮ ‬2005 ‮ ‬ئەركی‮ ‬خزمەتی‮ ‬دەگوازێتەوە بۆ فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬و لە بەشی‮ ‬عەمەلیاتی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬خزمەت دەكات و لەبەر لێهاتوویی‮ ‬و شارەزای‮ ‬لە زانستی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە ساڵی2006 ‮ ‬دەگوازرێتەوە بۆ فێرگەی‮ ‬مەشقی‮ ‬پڵنگەكانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬هەولێر و دەبێتە جێگری‮ ‬فێرگەكە و لەو ماوەیە توانی‮ ‬بەو زانست و لێهاتووییەی‮ ‬هەیبوو،‮ ‬وەك ئەفسەرەێكی‮ ‬لێهاتوو زانستەكەی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬ئەفسەر و پێشمەرگەكانی‮ ‬خول بكات‮. ‬لە ساڵی‮ ‬2009 ‮ ‬كەتیبەی‮ ‬ئیسنادی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬دامەزراند و خۆی‮ ‬بووە‮ ‬یەكەم بەرپرسی‮ ‬كەتیبەی‮ ‬تۆپخانەی‮ ‬زێرەڤانی‮.‬
شەهیدی‮ ‬فەرماندە ئەسكەندەر گەردی‮ ‬فەرماندەیەكی‮ ‬تێكۆشەر و خۆشەویست لای‮ ‬پێشمەرگە و هاوسەنگەرەكانی‮ ‬بووە و بەكەسێكی‮ ‬سادە و روح سووك ناسراو بووە‮. ‬هەمیشە كەسێكی‮ ‬خۆشەویست بووە لای‮ ‬فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەكانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮. ‬لەگەڵ دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش لە ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬رۆڵی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬هەبووە و هەمیشە لە پێشەوەی‮ ‬سەنگەردا بووە‮. ‬لە میحوەرەكانی‮ ‬شەلالات،‮ ‬رەبیعە،‮ ‬خازر،‮ ‬زوممار،‮ ‬ناوەران،‮ ‬شنگال،‮ ‬رەبیعە،‮ ‬وانكی،‮ ‬سەدی‮ ‬مووسڵ و شوێنەكانی‮ ‬تر كە رۆڵی‮ ‬یەكجار مەزنی‮ ‬هەبووە‮.‬
بۆیە رۆڵی‮ ‬بەرچاوە كە قارەمانیەتی‮ ‬دیارە بووە كە هاوسەنگەرەكانی‮ ‬زۆر بە ئازایەتی‮ ‬باسی‮ ‬مەردایەتی‮ ‬و گیانفیدایی‮ ‬ئەویان دەكرد كە ئاواتی‮ ‬ئەو بوو لە پێناو كوردستان گیان ببەخشێت‮. ‬ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬لەبەر قارەمانێتی‮ ‬لە سەر فەرمانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەبێتە فەرماندەی‮ ‬هێزی‮ ‬یەكی‮ ‬سەربەخۆ سەر بە فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی،‮ ‬لە هەمان كاتیش دەبێتە فەرماندەی‮ ‬كەتیبەی‮ ‬تۆپخانەی‮ ‬زێرەڤانی،‮ ‬هەروەها رۆڵێكی‮ ‬یەكجار بەرچاوی‮ ‬هەبووە لەداستانی‮ ‬بەناو بانگی‮ ‬پردێ كە پەیمان و سۆز و بەڵێن بە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دابوو كە بەهەموو گیانفیداییەك پارێزگاری‮ ‬لە كوردستان دەكەین بەڵێنی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان نەمان بە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دا لەو داستانەدا‮.‬
ساڵی‮ ‬2018 ‮ ‬لەسەر فەرمانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و لەكاتی‮ ‬رێكخستنەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سەر بەفەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬دەكرێتە فەرماندەی‮ ‬لیوای3ی‮ ‬كۆماندۆی‮ ‬هەولێر‮. ‬فەرماندە‮ (‬عەمید ئەسكەندەر فەریق‮ ‬ڕەشید گەردی‮)‬،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬لیوای‮ ‬سێی‮ ‬كۆماندۆی‮ ‬سەر بە فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬رۆژی‮ ‬9‮/‬5‮/‬/2019 ‮ ‬لە كاتی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ئەركی‮ ‬مەشق و‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬پێشمەرگە لە‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬دڵتەزێندا‮ ‬بە سەختی‮ ‬بریندار بوو و دوای‮ ‬چەند رۆژێك لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان لە نەخۆشخانەی‮ ‬عەمان‮ ‬بەهۆی‮ ‬سەختی‮ ‬برینەكەیەوە گەیشتە كاروانی‮ ‬شەهیدان‮.‬