ناسر هەركی
دوای سوێندخواردنی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ هەرێمی كوردستان رۆژێكی مێژووییە ڕەنگە هەندێك لایەن و چاودێر وا سەیری بكەن كە كۆكردەنەوی چەتری دەسەلات لەژێر سایەی ماڵی بارزان بۆ ئەوان جێگەی نیگەرانی بێت بەڵام بۆ زۆرینەی خەڵكی كوردستان كە دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان داوە جێگەی دڵنیایی و بەهێزی كوردستانە، چونكە ئەو دوو كارەكتەری حوكمڕانی لە كوردستان هەریەكە بە شێوازی خۆی كوردستانیان گەیاندە رۆژگارێك كە وڵاتانی و زلهێز و ئیقلیمی ناتوانن نكۆلی لە پێگەی گرنگ و جیوسیاسی و ستراتیژی و ئابووریەكەی بكەن بە تایبەتی لە ئێستا كە هاوكێشە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بەركەوتەی نوێ دێنە ئاراوە.
هەموو ستراتیژییە ئابوری و ئاوەدانیەكانی جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی لەسەردەمی سەرۆكایەتی حكومەت بوونەتە بناغە بۆ هەنگاوی داهاتوو، وزەی نەوت و گاز و بۆڕی نەوتی كوردستان نەخشەی ئابووری داهاتوون بۆ ئابوری ناوچەكە، ژێرخانی بازرگانی و فەرهەنگی و پیشەسازی و زانستی…هتد بەرهەمی حكومڕانی چەند ساڵەی ماڵباتی بارزانن لە هەرێمی كوردستان كە ئیلهام و پاڵپشتی لە جەنابی سەرۆك بارزانی وەرگرتووە و تا ئیستاش لەو پاڵپشتییە بەردەوامە.
كوردستان لە نێو ئاتوون و ئاگردا بووە، دەوڵەتێك تا سەر ئیسقان تیرۆرست و خوێن رێژ بە شەورۆژێك لە تەنیشت كوردستان هەڵتۆقی بە قوربانیدانی پیشمەرگە و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك گەوترین شكستی لەسەر دەستی پێشمەرگە پێ گەیشت كە جیهانی سەرسام كرد، لە نێو ئەو ئاگرەدا ناوخۆی كوردستان لە سایەی جەنابی كاك مەسرور بارزانی ئارامترین ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بوو هەر ئەم ستراتیژیەتەش بوو پێشمەرگە و كوردی كرد بە بەشێك لە ستراتیژیەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر كە تاوەكو ئێستاش لە نێو ئەو ستراتیژیەتە ماوەتەوە كە پێ دەچێت تا كۆتایی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی سوریا و ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستییان بە هاوپەیمانێتی كوردستان هەبێت كە تازە نانوانن بە ئاسانی دەستبەرداری ببن، بۆیە كوردستان ئیستا لە هەموو ساتەكان زیاتر پێویستی بە حكومەتێكی بەهێز هەیە كە ئەویش پێویستی بە ڕابەریەتیكردنی كەسانی دڵسۆز و بە ئەزموون هەیە لە لایەكی تریشەوە كەسانی خاوەن هەیمەنەی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەكو هەردوو قوتابیەكەی جەنابی سەرۆك كە ئێستا ڕابەرایەتی كوردستانیان گرتۆتە دەست.
گرنگرترین ڕەگەزی دەسەڵات كەلە ماڵبانی بارزاندا هەیە بریتییە لە بەرزڕاگرتنی شكۆی كوردو كوردستانیان كە هیچ كاتێك سەریان بۆ دژمن نەچەماندووە، هەركاتێكیش كوردستان كەوتبێتە بەر مەترسی سەربەرزانیە جەنگی مان و نەمانیان كردووە و كوردیان پاراستووە، بۆیە خەڵكی كوردستان ئەگەر ڕای سیاسیشان لەگەڵ پارتی نەبوبێت بەڵام دەزانن ئەوان لە هەموو كەس ئەمینترن ئەو ولاتەیان پێ بسپێرن، چاوەڕوانی مەزن لە كابینەی نوێی جەنابی كاك مەسرور دەكرێت كەلە سەرووی هەموویانەوە تەواوی سێكتەرەكانی حكومڕانی بە نیشتیمانی بكرێت و دادپەروەری ببێتە بنەمایی پاداشت و سزا كە پاڵپشت بە ئەزموونی دەوڵەتداری سەرۆكی هەرێم قۆناغێكی نوێ لە دیبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی حكومەتی نوێ دێتە ئاراوە…
پیرۆزە لە خەڵكی كوردستان كە ئەمجارەش كەوتنەوە ژێر سایەی دوو كارەكتەری چالاك و سیاسەتەمەدار لەسەر ئاستی جیهان. پشت بە خوا ئایندەیەكی گەش و كوردستانێكی بەهێز چاوەڕێمان دەكات.









