دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌نها 10 خوله‌ك به‌ر له هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ئێران، فه‌رمانی وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی ده‌ركردووه.
له زنجیره تویتێكدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی، ترەمپ ئاشكرای كرد شه‌وی پێنجشه‌ممە له‌سه‌ر هه‌ینی، فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر سێ شوێنی جیاوازی له ئێران به سوپای ئه‌مریكا داوه به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسیویه‌تی كه پرسیاری له جه‌نه‌ڕاڵێك كردووه كه ئایا چه‌ند كه‌س له‌م هێرشانه‌دا ده‌كوژرێن، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 150 ئێرانی بكوژرێن.
بۆیه‌ش وه‌ك خۆی ده‌ڵێ فه‌رمانی وه‌ستاندنی هێرشه‌كه‌ی ده‌ركردووه، چونكه پێیوایه 150 كوژراو بەراورد ناكرێن بە فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانەش، ترەمپ جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر ده‌كه‌ن و پێیانوایه به‌م شێوه‌ی ئێستە گه‌مارۆكان حكومه‌تی ئێران له پێ ده‌خه‌ن و ئێران دواجار ناچار به ته‌سلیم بوون و ئه‌نجامدانی دانووستان ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پێشتر له‌سه‌ر زاری چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئاشكرایان كردبوو كه فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان به ئاسمانه‌وه بوون به‌ره‌وه هێرشكردنه سه‌ر ئێران له‌و كاته‌یدا ترامپ فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌نێرێت.









