كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی نویی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
په‌رله‌مانی كوردستان مه‌سروور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوزه‌د كرد و به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران له كۆی 97 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌و پۆسته ناوزه‌د كرا.
لای خۆشیه‌وه دكتۆره ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ناوی ناوزه‌دكراو مه‌سروور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كرێته‌وه به مه‌به‌ستی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.









