خه‌بات: عه‌لى بانیشارى-هه‌ولێر
كاتژمێر11ـى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنى هه‌رێمى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ درێژه پێده‌رى كۆبوونه‌وه‌ى دوینێ دوو شه‌ممه ده‌بێت كه به كراوه‌یى هه‌ڵگیرا. وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ: فراكسیۆنى پارتى به‌و پێیه‌ى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه كاندیدى خۆى كه به‌ڕێز مه‌سرور بارزانیه بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات. پێشه‌وا هه‌ورامانى ده‌شڵێت: پاش راسپاردنى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌پێى په‌پڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت له ماوه‌ى 30 رۆژدا كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت پێكبهێنرێت.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه دوینێ دوو شه‌ممه ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه رێكه‌وتی 11ى 6ى 2019 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 11/6/2019 به‌م شێوه‌یه بێت: یه‌كه‌م: ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕگه (3) له مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
پێشه‌وا هه‌ورامانى، گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به(خه‌بات)ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى پارتى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ناوزه‌د ده‌كات و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت، پاش قبوڵكردنى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ناوه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ده‌ركردنى مه‌رسوومێك به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت راده‌سپێردرێت، مه‌سرور بارزانیش له ماوه‌ى 30 رۆژى له به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى پێكبهێنێت. گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان پێى وایه به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى كه‌متر له‌و 30 رۆژ كابینه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى پێكده‌هێنێت.









