نەژاد گەزنەیی
گەنج بەهێزترین هێزی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬رەوتی‮ ‬كۆمەڵگە و چەقبەستوو و سووتەمەنی‮ ‬گشت شۆرش و راپەڕین و گۆڕانكاری‮ ‬گەورەیە هەر بۆیە لە هەر كۆمەڵگەیەكی‮ ‬زیندوو عەقڵی‮ ‬گەنج و رۆحی‮ ‬نوێبوونەوەی‮ ‬گەنج دەرفەتی‮ ‬گەورەی‮ ‬پێ دراوە بگرە پێشەنگە،گەنج ئەكتیڤترین توێژی‮ ‬كۆمەڵگەیە،گەنج سیستمێكە هەمیشە رۆحی‮ ‬نوێبوونەوەو داهێنان و دژە ئاراستەی‮ ‬عەقڵییەتە كۆن و دواكەوتووەكانە‮.‬
لێرەوە هەوڵدەدەین بە قەڵەمەكەمانەوە بڕژێینە‮ ‬نێو جیهانی‮ ‬گەنجەوە ئەگەرچی‮ ‬جیهانێكی‮ ‬ئاڵۆز و پڕ‮ ‬پرسیار و پڕ‮ ‬گۆرانكاری‮ ‬و پڕ‮ ‬نهێنیە بەڵام بە پێی‮ ‬توانا‮ ‬ڕووی‮ ‬كێشەوگرفتەكان هەڵدەدەینەوە لە نزیكەوە دەیخەینە بەردەم ئێوەی‮ ‬خوێنەرو بینەر‮.‬
بەهرە و توانا
گەنجان هەمیشە خاوەنی‮ ‬بەهرەی‮ ‬خۆیانن،‮ ‬هەمیشە‮ ‬لە خەیاڵیان داهێنانێكی‮ ‬نوێ لە بیرو هۆشیان بەدی‮ ‬دەكرێ كاتێك هیچ زەمینەسازییەك نابینن بۆ دەرخستنی‮ ‬بەهرەكان و پەرەپێدانی،‮ ‬ئەوا حەز و بەهرەكانی‮ ‬لە ناخیدا دەخنكێن و تووشی‮ ‬گرفتی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەروونی‮ ‬دەبن،‮ ‬هەر بۆیە دەبێت‮ ‬زەمینەیەك ساز بكەین‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەهرەوتواناكانیان لە ناخیانەوە بدۆزنەوە و گرنگییان پێ بدرێ‮.‬
زاڵ بوونی‮ ‬داب و نەریت
گەنج هەمیشە رۆحێكی‮ ‬یاخی‮ ‬هەیە لە‮ ‬كۆت و بەند و عەقڵییەتە كۆن و دواكەوتووەكان كاتێك نەریت و سیستەمە كۆنە پەسەند كراوەكان و ئاینەكان كۆت و بەندی‮ ‬دەكەن،‮ ‬هەم دیسان‮ ‬یاخی‮ ‬دەبێت و دەبێتە وزە و تینی‮ ‬بیری‮ ‬نوێ‮ ‬كە زۆرجار كۆتوبەندەكان تێك دەشكێنن هەندێكجاریش دەبێتە قوربانی‮ ‬ئەو كۆتانە،‮ ‬هەر بۆیە‮ ‬دەبێت هەمیشە گوێ لە گەنج بگیرێت و هەستی‮ ‬ئازادی‮ ‬بیر و كەسێتییان پێ بدەین‮.‬
دۆزینەوەی‮ ‬كار
گەنج وەك هەر كەسێكی‮ ‬تر هەمیشە پیوستی‮ ‬بە هەلی‮ ‬كارە تا توانای‮ ‬خۆی‮ ‬بەدەر بخات و دەستكەوتێكی‮ ‬ئابووری‮ ‬دەست كەوێت تا خۆی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بسەلمێنێت كە ئەویش بوونی‮ ‬هەیە لە كۆمەڵگا و هیوایەكی‮ ‬هەیە بۆ داهاتوو كەچی‮ ‬كاتێك ئەم هەلە بۆ ناڕەخسێت باڵی‮ ‬نائومێدی‮ ‬و بێزاری‮ ‬و شكست نزیك دەبێتەوە لێی‮ ‬شوێنێك نادۆزێتەوە بۆ دروستكردنی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆی‮.‬
داهات،‮ ‬سەرمایە،‮ ‬ئابوری
گەنج هەمیشە پێویستی‮ ‬زیاترە لە تاكەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بۆیە بەردەوام پێویستی‮ ‬بە داهاتێكی‮ ‬باش و بژێوییەكی‮ ‬گونجاو هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬بەتینتر بە سەر پەیژەی‮ ‬ئاواتەكانی‮ ‬سەركەوێت،‮ ‬لە كاتی‮ ‬بوونی‮ ‬ئابووری‮ ‬خراپ ئەم گەنجە دەست و قاچەكانی‮ ‬زنجیر دەكرێن‮.‬
عەدالەت و دادپەروەری‮ ‬نێوان تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە
گەورەترین گرفتی‮ ‬گەنج هەستكردن بە جیاوازی‮ ‬لە ئەرك و مافەكانە لە كۆمەڵگاكەی،‮ ‬ئەمەش دووبارە هەستی‮ ‬نائومێدی‮ ‬پێ دەبەخشێتەوە و وای‮ ‬لێدەكات بەرەو وڵاتانی‮ ‬بێگانە سەرهەڵگرێت و كۆچ بكات،‮ ‬چونكە هەست دەكا لەوێ وەك گەنج مافەكانی‮ ‬بەدەست دەهێنێت و جیاوازییەك نابینێت لە ئەرك و مافەكان لە نێوان تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬بێگانە،‮ ‬بۆیە پێویستە حكومەت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و سنوورێك دانێت و نەهێڵێت ئەم جیاوازی‮ ‬و نا‮ ‬یەكسانییە لە نێوان تاكەكاندا‮ ‬هەبێت‮.‬
ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێت ئەمڕۆ لەجیهاندا وەك بەرنامەیەكی‮ ‬فراوان و تۆكمە كار لەسەر برەودان بەتوانای‮ ‬گەنج‮ ‬،‮ ‬وەبەرهێنان لەتواناكانیاندا دەكرێت،‮ ‬ئەگەربمانەوێت گەنج وەك كاراترین توێژی‮ ‬كۆمەڵگە رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بگێڕێت ئەوا پێویستە لەسەر بنەمای‮ ‬ستراتیژێكی‮ ‬تۆكمە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كار بۆ پێشخستنی‮ ‬توانای‮ ‬گەنجان بكات‮.‬