خهبات: مسلم دۆلەمەری
پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاو ئامێرە تەكنەلۆجیاكان پێویستیەكی سەردەمین وئاسانكاریەكی باشی بوارەكانی ژیانن ، بەڵام ئەویش دوو رووی هەیە باش وخراپ ئێمە لێردا باس لە كاریگەریە نەرێنیەكانی ئەم پێشكەوتنە دەكەین بەتایبەتی ئەم یاریە ئەلكترۆنیانەی كەبەم دووایانە لە نێو كۆمەلگای ئێمەدا بڵاوبۆتەوە كە بەدەیان كێشەی خێزانی وكۆمەڵایەتی لێكەوتۆتەوە ، ئەوەی لەهەمووی گرنگترو كاریگەرتر لەسەر كۆمەڵگای ئێمە ئالودە بوونی لاوان وقوتابیانمانن بەم جۆرە یاریانە بەتایبەت پۆپجی ، بۆئەم مەبەستە چەندمامۆستایەك لە سەركاریگەرییەكانی ئەم یاریانە بەسەر بواری تەندروستی وئاستی زانستی قوتابیان تایبەت بۆ خەبات دوان.
سەرەتا دلۆڤان ئەمجەت بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێم وایە یاری پۆپ جی كاریەگەریەكی زۆر خراپی كردوتە سەر كۆمەلگای ئێمە بەتایبەتی چینی لاوان و قوتابیانمان ، چونكە رێژەیەكی زۆری قوتابی ولاوانمان زۆربەی كاتەكانی خۆیان داوەتە ئەم جۆرە یاریانە بەمەش كاریگەری خراپی لەسەر داهاتووی لاوانمان هەیە بەتایبەتی قوتابیانمان چونكە كاتەكانی خوێندنیشیان بۆ ئەم یاریانە تەرخان كردوە و فریای خوێندنیان ناكەون كە ئێستا نزیك بونەوەیە لەو تاقیكردنەوانەی كە ئامانج وداهاتوی قوتابیانە بۆیە من دەلێم ئەگەر بەرنامەیەكی توكمە بۆ ئەم یاریەئەلكترۆنیانە دانەنرێت لەلایەنی پەیوەندیدار یان خودی قوتابی بۆخۆی كاتەكانی تەرخان نەكات بۆخوێندن ودوورنەكەوێتەوە لەم یاریانە ئاستی زانستی رۆژبەرۆژ بەرەو نزمی وخراپتردەروات لە نێو كۆمەلگاكەمان.
هەروەها مامۆستا بەختیار قورتاس گوتی: تەكنەلۆژیا كاریگەری خراپی بەگشتی خستوەتە سەر ئاستی قوتابیان جا ئەگەر باس لە یاری پوبجیش بكەین ئەوا هەر زیاتر، چونكە وەك مامۆستایەك هیچ ئاستی قوتابیان وەك پێویست نییە لە تاقیكردنەوەكان ڕەنگدانەوەی هەبووە ،بویە هیوا دارم چاوێك بە بە كار هێنانی تەكنەلۆژیا بخشێنەوەڕێگا بە منداڵ نەدرێت تاوەكو ئەوانەی كە كاری پێ دەكەن لە تەمەنێكی دیاری كراو بن.
سالم عیسا بەرپرسی نوسینگەی مێرگەسوری یەكێتی قوتابیانی كوردستان وتی: بەگشتی یارییە ئەلكترۆنیەكان تایبەت ئەم یاریەی لەم دوایانەی لەنێو گەنجان و هەموو ئەو خەلكانەی بەكاری دێنن كە پێی دەلێن پۆپجی جیا لەوەی كە كاتێكی زۆری گرتووە لەبەكارهێنەرانی كاریگەریەگی زۆری دەرونی لەسەر هەموو ئەوانە دروست كردووە كەبەكاری دێنن تەنانەت چەندین جار گوێمان لێبووە حالەتی كوشتن ڕوی داوە لەسەر ئەم یارییە،بێگومان قوتابیانیش بەدەرنین لەكارپێكردنی هەرئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی كە ئاستی فێربوون و ڕۆشنبیری قوتابیان بەهۆی سەرقالیان پێیەوە بۆتە هۆی ئەوەی ئاستی خوێندنیان نزم بێتەوەو كەمتر كاتی خوێندنیان هەبێت،شتێكی تریش لێرەدا ئەوەیە كە بلێین ئەم یاریە زۆر جیاوازە لەبەر ئەوەی لەیەك كاتتدا چەند قوتابیەكی هاوڕێ پێكەوە پێیەوە سەرقال دەبن ، چونكە خۆی شێوازی یاریەكە وایە كە بەگروپ دەكرێ و كاتێكی زۆریش لەسەریەوە پێی مشغول دەبن،خەلك هەبووە نزیكەی دە سەعات بۆ یەك گەمە بەبەردەوامی كاریان لەسەر كردووە،كە ئەمەش ماوەیەكی زۆر زۆرە و لەكۆتایدا قوتابی یاخود بەكار هێنەر نەی توانیوە كاتی بمێنێت لەیەك ڕۆژدا بتوانێت تەركیز لەسەر خوێندن و وانەكانی ڕۆژانەی بكات،بەبۆچوونی خۆشم لەو تەمەنەی كە قوتابی تەمەنی خوێندنیەتی وزۆركات بەم جۆرە یاریانە خۆی مشغول دەكات كارەساتێكی گەورە لەتەمەنی بۆ خودی شەخسی خۆی دروست دەكات،بەڵام لەداهاتوو هەستی پێ دەكات لەوانەیە ئێستا زۆر بیری لێنەكاتەوە ، چونكە حەزی بۆ یاریەكە زیاترە لەوەی ئەزمونێكی باشتر فێربێت.
هەروەها مامۆستا سلێمان سلیم گوتی: بەپێی لێكۆلینەوەكان ، بەكارهێنانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان بە تایبەتی یاری پۆبجی لە وڵاتان لایەنی باشی لایەنی خراپی هەیە بەڵام من پێم وایە لای ئێمە بەس لایەنی خراپی هەیە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵە یان خراپ بەكارهێنانی ئەو جۆرە یاریانە ، چونكە ئێمە پلانی دابەشكردنی كاتمان نییە ، ئێستا ئەوەی گرنگە لەم باسەدا خراپی مامەڵەی قوتابییە لەگەڵ ئەم یاریانەدا كە بە شێوەیەكی بەرچاو هزر و هۆشی قوتابی بۆ خۆی ڕاكێشاوە ئەمەش وای كردووە ئاگای لە وانەكانی نەماوەو كە ئەمەش كاریگەریەكی زۆری دەبێت بە گەیشتن بەرەو خەون و ئامانجەكانی ، جگە لەوەی كە زیانێكی زۆریشی لەسەر تەندروستی قوتابی دەبێت وەك لاواز كردنی چاو و پشت ئێشان و لاوازی بیركردنەوە و تێكچوونی باری دەروونی قوتابی چەندی تر.
مامۆستا رێبەر عەبدوڵا وتی: پەپجی ئەو یارییە كە گەنجان بێ گوێ دان بەكات و بیركردنەوە لە داهاتوو پەنای بۆ دەبەن ، كە گاریگەریەكی زور خراپ دەكات سەر ئەو كەسەی كە یارییەكە ئەنجام دەدات لە روویی دەروونی و بەهەدەردانی كات و ماددیش. بە بۆچوونی من دەبێت ئەم جۆرە یارییانەبە رێگایكی یاسایی و دانانی كاتی گونجاو لەلایەن كومپانیایەكان بێت . هەروەك دەزانین كە ئەم یارییانە چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی لە سەر دروست بوویە و گەنجیكی شەرانگیز بو كۆمەلگای ئیمەش بەرهەم دەهێنێت، من دەمەوێت ئەوە بڵێم كە دەبێت كەسانی دەروونناس و خاوەن كەسایەتی لە ڕوویی كومەڵایەتی بتوانن رێگری لە گەنجان بكەن بە فیرودانی كاتەكە و بە هەدەردانی ماددی كە ئێستا زۆربەی گەنجەكانی ئیمە لەبەر نەبوونی ئیش و پاڵكەوتن لە ماڵ چونكە هەر ئاموژگاریەك لە گەنج بكەیت كە بتوانیت كارێك بدوزێتەوە ئەو گەنجە دەلێت كار نییە خومان بەو یارییە خەریك دەكەین ، ئەمەش وا دەكات كە گەنجیكی تەمەڵ و بە بێ پێشكەوتن لە ئایندە یان بلێن گەنجی بێ داهینان . لە كوتایی دا دەمەویت ئەو شتە بڵێم كە دەبیت پێش هەر شتێیەك گەنج دەبیت بیر لە ئایندەی خوی بكاتەوە ،چونكە گەنجی ئیمە ئیستا خەو توون گەنجانی بیانی لە جیاتی ئەوان لە كومپانیا و دەزگای راگەیاندن ….هتد كار دەكەن و گەنجانی ئیمەش بێ كار لە شەقامەكان دەسورینەوە و خەریكی ئەم یارییەن.









