نادر‮ ‬ڕۆستی،‮ ‬وتەبێژی‮ ‬دەستەی‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە ماڵپەڕی‮ ‬فەرمیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬تا دووەم‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جەژن كە ئاماری‮ ‬فەرمیمان لایە‮ ‬145 هەزار گەشتیار هاتوونەتە كوردستان،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬ئایندە ئاماری‮ ‬كۆتایی‮ ‬بڵاو دەكەینەوە،‮ ‬كە پێشبینیمان ئەوەیە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬گەشتیاریی‮ ‬جەژنی‮ ‬ئەمساڵ لە ساڵی‮ ‬ڕابردوو زیاتر بێت‮.‬
نادر‮ ‬ڕۆستی‮ ‬گوتیشی‮: ‬ئەو گەشتیارانەی‮ ‬ئەمساڵ‮ ‬ڕوویان لە كوردستان كردووە لە وڵاتانی‮ ‬توركیا و ئێران و خواروو و ناوەڕاستی‮ ‬عێراقەوە هاتوون‮. ‬گەشتیاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و بیانی‮ ‬دێنە كوردستان و پلانمان هەیە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬هاتنی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬وڵاتان زیاد بكەین‮.
‬
وتەبێژی‮ ‬گەشتوگوزار گوتیشی‮: ‬چاوەڕوان دەكەین‮ ‬ڕێژەی‮ ‬هاتنی‮ ‬گەشتیار لە وڵاتانی‮ ‬توركیا و ئێرانەوە زیاتر ببێت،‮ ‬بەتایبەت ئێستا‮ ‬ڕسوومات لەسەر ئەو گەشتیارانەوە نەماوە كە لە وڵاتی‮ ‬ئێرانەوە دێن،‮ ‬پلانی‮ ‬تایبەتمان هەیە قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێمان كردووه،‮ ‬ساڵانەش‮ ‬ڕێژەی‮ ‬گەشتیار بۆ كوردستان زیاد دەكات‮.‬
ناوبراو دەشڵێ‮: ‬داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم كابینەی‮ ‬نوێ دەكەین،‮ ‬بودجەی‮ ‬زیاتر بۆ كەرتی‮ ‬گەشتوگوزار دابین بكات،‮ ‬تاوەكو باشتر بتوانین ئەو پلان و بەرنامانەی‮ ‬هەمانە جێبەجێیان بكەین،‮ ‬كە كوردستان ناوچەیەكی‮ ‬سروشتیی‮ ‬جوانی‮ ‬هەیە و دەتوانین پەرە بە گەشتوگوزار بدەین‮.‬

قایمقامی‮ ‬هەولێر‮: ‬لەماوەی‮ ‬شەش‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوو زیاتر لە‮ ‬46 ‮ ‬هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬لەماوەی‮ ‬شەش‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوو زیاتر لە‮ ‬46 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر،‮ ‬بەوەش‮ ‬ڕێژەی‮ ‬گەشتیاران بەراورد بە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو زیادیكردووە‮.‬
نەبەز عەبدولحەمید،‮ ‬قایمقامی‮ ‬هەولێر بە تۆڕی‮ ‬میدیایی‮ ‬ڕووداوی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬لەماوەی‮ ‬شەش‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬جگە لە فڕۆكەخانەكان‮ ‬46 هەزار و442 گەشتیار لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دەروازە سنووریەكانەوە هاتوونەتە شاری‮ ‬هەولێر‮.‬

گوتیشی‮: ‬ڕێژەی‮ ‬هاتنی‮ ‬گەشتیاران بەراورد بە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو زۆرترە و هەموو ئاسانكاریەكیش بۆ هاتنی‮ ‬گەشتیاران كراوە‮.‬
نەبەز عەبدولحەمید،‮ ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد لیژنەی‮ ‬تایبەت بە گەشتیاران پێكهێنراوە،‮ ‬شوێنی‮ ‬حەوانەوەیان بۆ دابینكراوە و چاودێری‮ ‬ئەو هۆتێلانەش دەكرێت گرێبەستیان لەگەڵ گەشتیارەكان كردووە بۆئەوەی‮ ‬بزانرێت تاوەكو چەند پابەندی‮ ‬گرێبەستەكانیانن‮.‬

لە دوو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جەژن نزیكەی15 ‮ ‬هەزار گەشتیار سەردانی‮ ‬دهۆكیان كردووە
لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوو ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە گەشتیاران لە بەشەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ناوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق سەردانی‮ ‬ناوچە گەشتیارییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆكیان كردووە‮.‬
نایف‮ ‬ڕەمەزان،‮ ‬پەیامنێری‮ ‬ڕووداو لە دهۆك‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬لە دوو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬سەرەتای‮ ‬جەژنی‮ ‬ڕمەزاندا نزیكەی‮ ‬15 هەزار گەشتیار سەردانی‮ ‬ناوچە گەشتیارییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆكیان كردووە،‮ ‬كە‮ ‬80%یان لە ناوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق و‮ ‬20%یشیان گەشتیارانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و ئەوانە بوونە كە لە دەروازەكانەوە هاتوونەتە پارێزگای‮ ‬دهۆك‮.‬
پەیامنێری‮ ‬ڕووداو دەڵێ‮: ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێت ئەمساڵ‮ ‬ڕێژەی‮ ‬گەشتیار لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆك‮ ‬25-30% زیاد ببێت،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬گەشتوگوزاریش كار لەسەر زیادبوونی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬گەشتیاران دەكات،‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو‮ ‬400 هەزار گەشتیار چوبوونە پارێزگای‮ ‬دهۆك،‮ ‬ئەمساڵیش كاردەكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ژمارەكە بۆ‮ ‬500 هەزار بەرزبكەنەوە‮.‬

بەڕێوەبەری‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬سۆران‮:‬ لە سێ رۆژی‮ ‬رەمەزاندا هیچ رووداوێكی‮ ‬نەخوازراو لەناو گەشتیاراندا نەبووە
بەڕێوەبەری‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬سۆران،‮ ‬ئاشكرایی‮ ‬دەكات،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬جەژنی‮ ‬ڕەمەزاندا بە دەیان هەزار گەشتیار سەردانی‮ ‬شوێنە گەشتیارییەكانی‮ ‬دەڤەرەكەیان كردووەو‮ ‬ڕێژەكەش لە بەرزبوونەوەدایە‮.
‬
بارزان محەمەد،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬سۆران،‮ ‬بە باسنیوزی‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬پلانێكی‮ ‬ڕێك و پێكمان بە هەماهەنگی‮ ‬خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬سنورەكەمان دارشتووە،‮ ‬بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران،‮ ‬كە تەنها لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬جەژندا زیاتر لە‮ ‬20‮ ‬هەزار گەشتیار‮ ‬ڕوویان لەشوێنە گەشتیارییەكانی‮ ‬سنورەكەمان كردووەو پێشبینی‮ ‬دەكەین تا كۆتایی‮ ‬ڕۆژەكانی‮ ‬پشووی‮ ‬جەژن‮ ‬ڕێژەی‮ ‬هاتنی‮ ‬گەشتیاران بۆ زیاتر لە‮ ‬35‮ ‬هەزار گەشتیار بەرزببێتەوە‮.‬

گوتیشی‮: ‬ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬خۆشحاڵییە تا ئێستا هیچ‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬ناخۆش تۆمار نەكراوەو گەشتیاران گەشتێكی‮ ‬خۆش و ئارامیان بەسەر بردووە،‮ ‬دەستخۆشیش لە هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی‮ ‬هاتوچۆ و گشت خەمخۆران دەكەین كە بەردەوام لە خزمەت و ئەركدان بۆ‮ ‬ڕێكخستن و‮ ‬پێشوازیكردن لە گەشتیاران‮.‬