حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسرو حزبی دعوە، لە نامەیەكیدا كە ئاراستەی حزبەكەی كردوە، رایگەیاندوه‌” داوا دەكەم خوێنی نوێ بكرێتە ناو سەرجەم جومگەكانی حزبی دەعوە و سەركردەكانی، بۆیه‌ لەو چوارچێوەیەدا دەستلەكاركێشانەوە و پاشەكشەكردنم لە سەرجەم پێگە سەركردایەتیەكانی حزبی دەعوە رادەگەیەنم و بۆ خزمەتكردنی كاراونەكە وەك سەربازێك دەمێنمەوە.

حزبی دەعوە بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، لە ساڵی 2006 سەرۆكایەتی حكومەتی عێراقی گرتەدەست و تا ساڵی 2018 بەوشێوەیە بەرداەومبوو، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە مانگی ئازاری رابردوودا، حزبەكەی عەبادی پاشەكشەی كرد و عادل عەبدولمەهدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرت.