رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات.
عومه‌رى سه‌يد عه‌لى، رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژادنی به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان سوپاسى عومه‌رى سه‌يد عه‌لى كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيانکردەوە له گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان و ته‌بايى و يه‌كڕيزى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دياتى قۆناخه‌كانى داهاتوو، بۆ خزمه‌تکردنی گەل و وڵات.
رۆژی سێشەممە 28-5-2019 پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە و بە دەنگی 68 پەرلەمانتار نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.









