شێخ جمیل شێخ عوسمان بەرزنجی
بەدرێژایی میژوو كورد چەوساوە و زوڵم لێكراو بووە بەدەست عەرەبی شۆڤێنی و دەوڵەتانی دراوسێ. من نازانم بەرژەوەندیی وڵاتانی زلهێز لەچی دایە كە هەمووكات پیلان ئەگێڕن و دژایەتی خەونی گەلی كورد دەكەن و ڕابەرەكانی بەدرێژای مێژووی كوردستان ئاوارەی كەژ و كێو وڵاتان دەكەن هەرلە موئامەرەی سایكیس بیكۆ هەتا ئێستا لەم جۆرە پیلانە ناڕەوایانە بەردەوامن نازانم خەتای خۆمانە یان پیلان گێرییە یان نەگبەتین، خوای گەورە ڕەحم و بەزیی بە كوردا هاتووە دوابەدوای ئەم هەموو كارەساتەی كە بەسەر گەلەكەمان هاتووە هەرلەئەنفال و كیماباران و دەربەدەری و ئاوارەبوون هەتا ئەوكاتی حكوومەتی فاشی سەدام لەناو چوو، بەڵام ئێستا دەرفەتێكی زێڕین هاتۆتە كایەوە كەچی خۆمان ناكۆكین و هەندێكمان خۆخۆرین لەهەموو سەیرتر هەندێ كەس بەژەوەندیی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندیی گەل و كوردستان، چەندین جار سەركردایەتی كورد چوونە بغداد بۆ جێبەجێكردنی دەستور كە زۆرینەی ئەو بڕگانەی تیدایە كە لە بەرژەوەندیی كوردن جێبەجێ ناكەن و پابەندی نابن وەك مادەی (140) و بو دجەی پێشمەرگەو ….هتد. هەموو ئەو بڕگانەی لەلایەن عەرەبە شۆڤێنیەكانەوە پێشێل كراون ڕۆژ لەداوی ڕۆژ و ساڵ لەدوای ساڵ ئامادەنەبوون مافی گەلی كورد جێبەجێ بكەن. هەربۆیە بەڕێز(مسعود بارزانی) بەبڕیارێكی كوردانە و مەردانە هەموو جیهان و بغدای ئاگادار كردەوە و وتی پرسیار لەگەلەكەم دەكەم بۆ (ڕیفراندۆم) چیتر خەڵك تەحەمولی نەماوە لەژێردەستی شۆڤێنی بمێنێت بۆیە هەموو بەیەك دەنگ بە بەڵی وەڵامیان دایەوە لە (25/9)دا ئەوەی جێگای داخە هێشتا ماندوبوونی خەڵك نەڕەویوەتەوە كەچی خەڵكێكی خۆفرۆش و خاك فرۆش ئەنجامەكانی ڕیفراندۆمەكەیان خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی میللەت و هەرێمەكەمان بخەنە مەترسییەوە، ئەمە كارێكی نەخوازرا و بوو و قێزەوەن بوو بەڵام ئەوەی مایەی دڵخۆشییە بۆ گەلی كورد پیلانەكە سەری نەگرت و خۆشبەختانە بارودۆخی كوردستان بەرەو بەهێزتر بوون دەڕوات.
شایەنی باسە (مسعود بارزانی) هەر لەسەرەتای خەباتیەوە زۆر بەهۆشیاری هەوڵی داوە كەمترین زیان بگاتە گەڵ و زۆرترین دەسكەوت بۆ خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت وەك وڵاتێكی بەهێز و دەستوورێكی تۆكمە.









