جیمس میلنێری یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرای كرد لەكاتی یاری چوونیان بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە، ئەو قسەكردنەی نێوانیان لەگەڵ مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی دێلی مێلی بەریتانی لە كاتی ئەنجامدانی دیمانەیەك لەگەڵ جیمس میلنێری یاریزانی یانەی بەرشلۆنە ئەوەی دركاند كاتێك لەگەڵ مێسی دەبێتە دەمەقاڵیان، ئەوا مێسی قسەیەكی ناشرینی ئاراستە دەكات، و بە (كەر) ناوی دەبات، ئەمە ئەوكاتە بوو كە رۆبرتسۆن مێسی بەردەداتەوە و میلنێریش لەدواوە لێیدەدات، مێسی روو لەو یاریزانەی لیڤەرپوول دەكات بە (كەر) ناوی دەبات.
میلنێر زیاتر دەڵێ: لەكاتی پشووی نێوان هەردوو گێمەكە و لە تونێلەكە مێسی دووبارە چەند قسەیەكی ناشرینی ئاراستە كردم، قسەكانی بە زمانی ئیسپانی بوو بەڵام تێگەیشتم جگە لە وشەی (كەر) چەند قسەیەكی تریشی كرد كه كە سوكایەتی بوو بەوانەی زۆر شاپ لێدەدەن.









