خەبات: دەڤەری بارزان- سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
شۆڕشی گوڵان دیسان ئەوەی سەلماند كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەهەموو ئیرادەیەك خەبات دەكات بۆ سەرفەرازی كورد و كوردستان. لە رۆژی 26/5/1976 دەستپێكی شۆڕشی گوڵان بوو، شۆڕشێك كە پڕ ببوو لە بەرخودان و لە ئاوارەییدا ئەو شۆڕشە دەستی پێكرد، بۆ بەرزراگرتنی یادی 43 ساڵەی بەرپابوونی شۆڕشی گوڵان كە تێدا پێشمەرگەكانی رێبازی بارزانیی نەمر خەباتگێڕ و كۆڵنەدەر بوون. بۆیە بۆ یادكردنەوەی ئەم یادە پیرۆزە لە گوندی خۆشكانی سەربەدەڤەری بارزان خەباتكار و برینداری چەندەها داستانە. بۆ یادكردنەوەی خەباتی مام (ئەحمەد حەسەن خۆشكانی) لە شۆڕشی گولاندا، ئەم پێشمەرگە دێرینەمان بەسەر كردەوە و ئەویش بەم شێوەی خوارەوە یادەوەرییەكانی لە شۆڕشی پیرۆزی گوڵاندا بۆ گێڕاینە.
خەباتكار(ئەحمەد حەسەن خۆشكانی) لە ساڵی 1938 لە گوندی خۆشكانی سەربەدەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر لە دایكبووە، كوڕی شەهیدی (حەسەن شەهین خۆشكانی) قارەمانی ناوداری بارزانییەكان و بەشداربووی داستانەكانی شۆڕشی بارزان و لە شۆڕشی دووەمی بارزان لە گەڵ كوڕی لیهاتوو(حەمۆ حەسەن) لە داستانی مەزنی ساڵی 1945 برینداربووە لە كوردستانی رۆژهەڵات گیانیان فیدای كوردستان كرد و هەروەها لە بەرگری كۆماری كوردستان لە مەهاباد كەخەباتكار(ئەحمەد حەسەن) لە تەمەنی منداڵی بووە دووبرای (محەمەد حەسەن وعەلی حەسەن) كە هەردووكیان قارەمان بوون ئەوانیش شەهید بوون، خەباتكار.
شایانی باسە (ئەحمەد حەسەن خوشكانی) پێشمەرگەیەكی ئازا و وەفاداری رێبازی بارزانی بووە، خەباتێكی زۆر و دوورو درێژی هەبووە لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوو و گوڵاندا. لە16ئابی ساڵی 2018 لە لایەن جەنابی سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، كە شانازی پێوە دەكات و لەلای گەورەترین خەڵاتە.
لە سەرەتادا خەباتكار مام (ئەحمەد حەسەن خۆشكانی) لە بارەی بوونی بە پێشمەرگەلەگەڵ بارزانیی نەمردا گوتی: یادی بەخێر ئێستا ئەو رۆژانەم هەر لە یادە لە ساڵی 1958 كاتی گەڕانەوەی بارزانیی نەمر و چەندهەڤاڵی لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران بۆ كوردستان و دواتر بارزانیی نەمر بە سەربەزیەوە لای هەموو عێراق و كوردستانیەكان هاتە پێشوازی كردن، دواتر گەرایەوە بۆ دەڤەری بارزان و لە مێرگەسۆر لە گەڵ چەند كەسێك چوومە خزمەتی ئەو رابەرە. زۆر خۆشحاڵ بووم بە دیداری بارزانیی نەمر شاد بووم كە رۆژەكی مێژووی بۆمن. بارزانیی نەمر بە منی فەرموو “تۆ لەگەڵ من دەبی”. بۆیە لەو رۆژەدا بەڵێنم بە بارزانیی نەمر دا بە مان و نەمان و لە هەموو زەروفەك لە گەڵی دابم.
دواتر لە (ئەحمەد حەسەن خوشانی) مان پرسی: پرسی خوێندنەوت چیە بۆ شۆڕشی گوڵان ؟
مام (ئەحەمەد حەسەن) گوتی: هەر لە دوایی نسكۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لەگەڵ هەزاران هەزار خەڵكی كوردستان لە گەڵ رابەری كوردستان بارزانیی نەمربە ماڵ و خێزان و منداڵەوە ئاوارەی ئێران بووین، دواتر رژێمی ئێران ئاوارەكانی هەموو بە سەر چەندین ناوچە و شار و پارێزگاییەكان و شارە دوور و نزیكەكانی ئێران دابەش كردین. تەنها لەبەر ئەوەی كوردایەتی نەكەین، بەڵام توانیمان لە گەڵ رابەرمان شۆڕشێك دروست بكەین كە ئەویش شۆڕشی گوڵان هەمان درێژە پێدەری ئەیلوولی مەزن بوو، ئەم شۆڕشە هەر لە دەستپێكی كە بیرۆكەی باوكی كورد بارزانیی نەمر بوو كە بڕیاریدا شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی و بەڕێز جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی لازم و زەرورە شۆڕش دەست پێبكەونەوە، كە دواتر ئەو شۆڕشە ناونرا شۆڕشی گوڵان. ئەو شۆڕشە بۆ ئەوە دامەزرا كە بەرگری لە مافەكانی كوردایەتی بكات، سەرەتای ئەم شۆڕشە پەیوەندی بە كۆمەلێك لە كادیرە پێشكەوتووەكانی حزب كرا كە ئاوارە بوون لە ئێران یان كوردستان و یان سنورەكانی توركیا وعێراق ، ئێمە بە هەمان ئیرادەی خۆمان كە چۆن پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووین چووینە سەنگەری خەبات بەرگریمان لە شۆڕشی گوڵان كرد و هەریەك لە ئێمە بە ماڵ و جێگای خۆمان بەجێهێشت و هاتین بۆ سەر سنوورەكان، هەریەك لەو شوێنانەی كە زیاتر شارەزاییمان پێ هەبوو، بەمشێوەیە دەستمان كرد، بووینە پێشمەرگە و جارێكی تر لە ناو سەنگەرەكانی تێكۆشان خەباتمان كرد بۆ شەرەفی میللەتەكەمان و كوردستانێكی ئازاد .
لە بیرەوەرییەكانی دا مام (ئەحمەد حەسەن خۆشكانی) لە بارەی رۆڵی سەركردەی نەمر شەهید (ئیدریس بارزانی) لە بەرپا بوونی شۆڕشی گوڵاندا دا ئەوەی دەهاتە یادی گوتی:
باس كردن لەسەر خەباتی سەركردەی نەمر ئیدریس بارزانی بە دەیان لاپەڕە تەواو نابێت، ئیدریس بارزانی هەمیشە پیاوی رۆژانی تەنگانە بووە لە ئاوارەیی پاڵپشتێكی مەزن بۆ كوردەكانی ئاوارە بووە، بۆیە كاك ئیدریس بارزانی لەگەڵ برای جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی پشت و پەنای ئێمە ئاوارەكان بوون هەرچی لە دەستیان دەهات بۆ كوردایەتی ئامادە بوون خزمەت بكەن. لە دوایی نسكۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ئێران شەهید ئیدریس بارزانی لە گەڵ جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی شۆڕشی گوڵانیان بەرپا كرد و راستەوخۆش سەرپەرشتی بەشدارییان لە شۆڕشی گوڵان كرد.
لە بارەی رۆڵی سەركردەی نەمر (ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی) لە گەڵ پێشمەرگەكان لە شۆڕشی گوڵاندا مام ئەحمەد حەسەن گوتی: كاك ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی و هەرچەندە ئەوان دووبرایانە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پێكەوە خزمەتیان بە شۆڕش دەكرد و هاوكاری تەواوی باوكیان بارزانیی نەمر بوون و لە شۆڕشی گوڵانیشدا بە هەمان ئیرادەی خزمەتیان دەكرد و لە شۆڕشی گوڵان ئەوان چەند خۆشەویست و پشتی یەك بوون و هەمیشە دەیانگوت : “شۆڕشە بەردەوامە و ئێمە درێژە پێدەری رێبازی باروكمان بارزانیی نەمرین”. هەردوو برای (ئیدریس بارزان و مسعوود بارزانی) خۆشەویستی یەكتر بووت و پێكهەوە خەبات و خزمەتی شۆڕشی گوڵانیان دەكرد. لە كۆڕو كۆبوونەوە و بەرەكانی جەنگدا، هەردووكیان بە پێشمەرگەكان دەگوت: ” نابی ئێمە خۆمان بێ ئومید بكەین و نابی لە ئاوارەییدا وەرمان لە دەست بدەین ئەوان”. بەشداری هەردووكیان لە گەڵ ئێمەدا لە بەرەكانی جەنگ، ورەو پاڵپشتیێكی گەورە بوو بۆ پێشمەرگە و هەرچی ماندووبوبوون و برسیەتی و سەختی لە بیرمان دەچوو، لەپێشەوەی بەڕەكانی شەڕ هەردوو سەركردە فەرماندەیی سەخترین شەڕیان دەكرد و چونكە ئەوانیش وەك ئێمە بوون، بۆیە شۆڕشی گوڵان بەردی بناغەی دەسكەوتەكانی ئەمڕۆی كوردستانە.
شەڕی یەكلاكەوەی سەركەوتنی شۆڕشی گوڵان و شكاندنی دوژمن تاهەتایە بریتی بوو لە شەڕی خواكورد بە كە بەچاودێری و بەشداری راستەوخۆی سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئێمەش، پێشمەرگەی پارتی گەورەتین سەركەوتنی بەدەست هێنا كە ئیتر دوژمن (رژێمی بەعس) پاش ئەم شەڕە تووشی شكستی یەكجارەكی بوو. دواتر ئێمە خۆمان ئامادەكرد بۆ راپەرینی شكۆداری ساڵی 1991 و ئەمڕۆش لە سایەی ئەوان خەبات و خوێنی شەهیدان لە كوردستان ئازادە.
لە بارەی رۆڵی پەناهەندەكانی شۆڕی ئەیلوو لە ئێران و بەشدارییان لە شۆڕشی گوڵاندا مام (ئەحمەد حەسەن خۆشكانی) گوتی: بە حقیقەت ڕۆڵی پەناهەندەكان كورد رۆڵێكی زۆر گرنگ بوو لە شۆڕشی گوڵاندا. لەو وەزعە نەخۆشە لە ئاوارەییدا دیسان چەكی شەرفمان لە شان كردو ماڵ و منداڵی خۆمان بەجێهیشت و لە ئاوارەییدا بووینە پێشمەرگە لەناو سەنگەران بۆ بەرگری كوردستان و هەتا دەمەوێت ئەوەی بڵێم ئێمە پێشمەرگەكان بە چەندەها مانگ و ساڵ نەدەگەڕاێنەوە ناو خێزان و ماڵمان و لە نەبوونی ئێمەدا ئافرەتەكان دەورێكی ئەساسیان هەبوو، منداڵەكانیان بە خێو دەكرێت و ئەركی سەختی ژیانی منداڵكانیان لە ئەستۆ دەكرێت و هەتا منداڵەكانیان وا پەروەردە دەكرد كە گەورە دەبوون ئەوانیش دەهاتنە ناوشۆڕشی گوڵان و خەباتیان دەكرد و سەرەرای ئەو سەختیەی كە ئافرەتان هەیان بوو و پێداویستەكانیان بۆ ئێمە پێشمەرگەكان دەنارد ناو بەڕەكانی شەڕ. بۆیە دەبێت هەرگیز رۆڵی پەناهەندەكان و ئافرەتان لە یاد نەكەین كە ئەوانیش بەشێك بوونە شۆڕشی گوڵان.
لە كۆتاییدا مام(ئەحمەد حەسەن خۆشكانی) بۆ یادی بەرپا بوونی شۆڕشی گوڵان گوتی: سەربەرزم لە سەر رێبازی بارزانیی نەمر خاوەن شەهیدم و چەندجاربەسەختی بریندار بوومە، شانازی بە پێشمەرگایەتی خۆم دەكەم و هەر خۆم بە پێشمەرگەی بارزانیی نەمر دەزانم، ئەمڕۆ یادی بەرپابوونی شۆڕشی گوڵان دەكەینەوە ویادی رۆژانی سەختی دوێنی لە پێناو ئەمڕۆ دەكەینەوە و سەربەرزین ولە یادە دەتوانم بڵێم كە ئێمە نابی خەبات و تێكۆشان و زەحمەتی بارزانیی نەمر لە یاد بكەین، شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی وجەنابی سەرۆك مسعود بارزانی هەردووكیان وەك باوكیان هەمان رێبازیان هەڵبژارد، نابێ خەباتی پێشمەرگەكانی شۆڕشەكانی بارزان و بەرگری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و راپەڕین لە یاد بكەین. لە 43هەمین ساڵیادی گیرسانی شۆڕشی گوڵان، سەری رێز و نوازش بۆ شەهیدانی رێبازی بارزانی دادەنوێنم و هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و لە سەروویانەوە بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو.
سهرهتا چاوپێكهوتن یادی43 ساڵەی بەرپابوونی شۆڕشی گوڵان شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە









