خەبات:تریفە ئازاد‮ ‬
ماوەی‮ ‬چەند‮ ‬ڕۆژێكە‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش و عەرەبی‮ ‬هاوردە لە گوندەكانی‮ ‬پەلكانە‮ ‬و‮ ‬كەركووك‮ ‬هەڵدەكوتنە سەر دەغل و دانی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و داوای‮ ‬سەرانەیان لێدەكەن و‮ ‬یان دەیانسوتێنن ئەمەش نیگەرانی‮ ‬زۆری‮ ‬دروست كردووە لە لای‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬ئەو ناوچانە و ئاماژەش بەوە دەكەن كە حوكمی‮ ‬عەسكەری‮ ‬كەركووك‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕووداوانەن و دەیانەوێت دوو بارە تەعریب كردن لەم ناوچانە سەر هەڵبدات، بە پێ‮ ‬یاسا ئەم جۆرە كارە نایاسایی‮ ‬و نادەستورییە كە بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كەركووك‮ ‬ئەنجام دەدرێت‮. ‬لەسەر ئەم دیاردەیە رۆژنامەی‮ ‬خەبات لە هەڤ پەیڤینێكدا لەگەڵ هەریەكە لە بەرێزان حەسەن‮ ‬‮ ‬شێخانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬كەركووكی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و هاورێ كەمال مامۆستای‮ ‬زانكۆ و دكتۆرە مەیادە نەجار‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق لە فراكسۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەم شێوەی‮ ‬خوارەوە بیروبۆچوونی‮ ‬خۆیان خستەروو‮. ‬
‮ ‬هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەكرێت و دەغل و دانیان دەسوتێدنرێت
حەسەن‮ ‬شێخانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬كەركووكی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە لێدونێكی‮ ‬تایبەت بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬كەوا ئێستا ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە دۆخێكێ زۆر خرابدا دەرۆن و بە رونی‮ ‬دیارە تعریب و تەشەیوع و تدعیش واتا بە داعش بونیش دەكرێ‮. ‬ئێستا سێ‮ ‬ڕێگە چارە هەن لە پێشماندا‮ . ‬یەكەم‮ ..‬لەڕێگەی‮ ‬هاوپەیمانەكانمان و ئەمریكا ئەم خروقاتانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق باس بكرێت كە دەوڵەتی‮ ‬عێراق پابەندی‮ ‬هیچ چۆرە رێكەتنێك نابێت و سیاسەتی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬دراوسێ بەرجەستە دەكات بۆ تێكدان و نانەوەی‮ ‬پشێوی‮ ‬لە ناوچەكەدا‮. ‬دووەم لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬نوێنەرەكانمان لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق و وەزیرو كەسانی‮ ‬دەست‮ ‬ڕۆشتیوی‮ ‬ناو دەڵەوتی‮ ‬عێراق كەكوردن هەڕەشەی‮ ‬كشانەوە لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گەڕانەوە بۆ خاڵی‮ ‬سفر و هاوپەیمانانمان ئاگادار بكرێنەوە لەم دۆخە خراپە‮ . ‬سێهەم‮ ..‬ناچارین چۆن ئەمریكا هۆزە عارەبەكانی‮ ‬پڕ‮ ‬چەك كرد سەركردایەتی‮ ‬كورد داوا بكات‮ ‬یان حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەو شێوەش هۆزە كوردەكان پڕ‮ ‬چەك بكات بۆ پاراستنی‮ ‬گیان سەرو ماڵ ومنداڵیان لە هەڕەشاكانی‮ ‬داعش و هاوشێوەكانی‮ …‬كە ئێستا ئەمریكا دەیان گروپی‮ ‬دیكەی‮ ‬خستۆتە لیستی‮ ‬تیرۆرەوە،‮ ‬دەبێ ئەوەش بزانین كە سەركردە ئەمریكایی‮ ‬و عێراقییەكان پێیان وایە داعش موسڵ كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە‮. ‬واتا كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬داوای‮ ‬لەم جۆرە بكات‮ ‬،وە بەهۆی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران،‮ ‬جموجوڵەكانی‮ ‬داعش سەریان هەڵداوەتەوە،‮ ‬ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا داوای‮ ‬لە عێراق كردووە خۆی‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكاتەوە لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬یاخود ئێران،‮ ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬بۆسەر ناوچەكە دروست كردووە‮. ‬وەك دەوترێت داعش وەكو كارتێكی‮ ‬فشار بۆ وڵاتەكانی‮ ‬دیكە بەكارهێنراوە،‮ ‬لەوانەیە وڵاتێكی‮ ‬زلهێز پشگیری‮ ‬كردبێت و وڵاتانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬عێراقیش سودیان لێوەرگرتبێت‮. ‬”چەكدارانی‮ ‬داعشیش سوودیان لەو ناكۆكیانە بینیوە كە لە نێو وڵاتانی‮ ‬جیهان بوونی‮ ‬هەیە”. بۆ نموونە نمونە دەتوانین بڵێن بۆ ئەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بمێننەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بڵێن بەرگری‮ ‬دەكەین بۆ ئەوی‮ ‬داعش نەگەڕێتەوە بۆ نێو شارەكانی‮ ‬عێراق بەتایبەت پارێزگا سوننەنشینەكان‮ . ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە لەبەرئەوەی‮ ‬ڕوسیا و ئەمریكا و زلهێزەكان جۆرە‮ ‬ڕێككەوتنێكیان كردووە كە داعش لە سوریا نەمێنێت،‮ ‬ئەوەشمان بە ئۆتۆمبێل بینی‮ ‬داعشەكانیان لە ئیدلب و حەما باردەكرد و بە پاسەوانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوریا و دەیانگواستنەوە بۆ شوێنێكی‮ ‬دیكە و لەسنورەكانی‮ ‬نێوان سوریاو عێراق ئازاد دەكران و پێشبینی‮ ‬دەكرێت زۆرێك لەو داعشانە هاتبنە نێو عێراقەوە‮. ‬وە‮ ‬ڕۆژانە داعشەكان گەشەیان كردوەو و ئەندامەكانیان‮ ‬ڕێكخستۆتەوە و هێزەكانیان چالاكی‮ ‬ئەنجام دەدەن دژی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬عێراق هەڕەشە لە هاوڵاتیان دەكەن بە پێ دانی‮ ‬زەكات‮ ‬یان دەخڵ ودانەكانیان دەسوتێنن‮ .‬
سووتاندنی‮ ‬زەوییە كوشتوكاڵییەكان كارێكی‮ ‬نادەستووری‮ ‬و نایاساییە
هاورێ كەمال مامۆستای‮ ‬زانكۆ پسپۆڕ‮ ‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬دەستوری‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬سەبارەت بەو سیاسەتەی‮ ‬ئێستا لە كەركووك ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان پەیڕەو دەكریت لە بابەتی‮ ‬زەوییە كوشتوكاڵییەكانی‮ ‬گوندە كوردییەكان بێ گومان هەمووی‮ ‬نادەستووری‮ ‬و نایاساییە،‮ ‬چونكە لە ئەسڵدا ئەو زەوییانە خاوەندارییەتیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كوردانەی‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬ناوچەكەن و هەمووی‮ ‬خاوەن بەڵگەنامەی‮ ‬فەرمین-تاپۆی‮ ‬رەش‮- ‬كە خاوەندارییەتیان بۆ ئەو زەوییانە دەسەلمێنیت،‮ ‬بەڵام لە سەردەمی‮ ‬حەرەس قەومی‮ ‬و رژێمی‮ ‬بەعس ئەو زەوییانە لە خاوەنە رەسەنەكانیان وەرگیراوەتەوە گرێبەست لەگەڵ عەرەبی‮ ‬كۆچەر كراوە لە لایەن ئەو رژێمانەوە و زەوییەكانیان پێدراوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬2003 ‮ ‬كە سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق گۆڕا و دووبارە كورد بەشدار بووەوە لە پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق،‮ ‬عێراقی‮ ‬ئەمجارە سیاسەت و سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر قبوڵنەكردنی‮ ‬كردەوەكانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پێشوو داڕشتووە و ئەمەش زۆر بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬لە دەستوری‮ ‬عێراقدا بەرجەستەكراوە و تەنانەت لە دیباجەكەشیدا باسی‮ ‬لە زوڵم و ناحەقی‮ ‬و قەدەغە كردنی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسی‮ ‬سەدامی‮ ‬كردووە،‮ ‬كەواتە دەبێت ئەم بڕیارە شۆڤێنیانەی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسیش كە بە بڕیارەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش‮ ‬یاسا پۆشكراوە بە حوكمی‮ ‬دەستور هەڵبووەشێتەوە‮. ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬كە مادەی‮ ‬23 لە بڕگەی‮ ‬سێیەم‮ (‬ب‮) ‬بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬باسی‮ ‬لەوە كردووە كە نابێت خاوەندارییەتی‮ ‬هیچ موڵكێك بە مەبەستی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬دیموگرافی‮ ‬بێت،‮ ‬پێدانی‮ ‬ئەم زەوییانە بەو عەرەبە كۆچەرانە دژ بەم ماددەیەیە،‮ ‬هەروەها لێسەندنەوەی‮ ‬ئەو زەوییانە لە خاوەنە‮ ‬ڕەسەنەكانیان دژ بە بڕگەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬مادەی‮ ‬23یە كە تێیدا هاتووە موڵكی‮ ‬تایبەت پارێزراوە و خاوەنەكەی‮ ‬دەتوانێت سودی‮ ‬لێوەرگرێت و لە بڕگەی‮ ‬دووەمی‮ ‬هەمان مادە دەڵێت كە نابێت خاوەندارییەتی‮ ‬لە كەس بسەندرێتەوە مەگەر بۆ سوودی‮ ‬گشتی‮ ‬بێت و بەرامبەر بە قەرەبووكردنەوەیەكی‮ ‬دادپەروەرانە بێت‮. ‬بۆیە پێم وایە باشترین كار لە ئێستادا كورد بیكات سكاڵا تۆماركردنە لە دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬دژ بە كارە نا دەستووریەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و حكومەتی‮ ‬خۆجییەتی‮ ‬ناشەرعی‮ ‬كەركووك،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەو دادگایە بەسیاسیكراوە بەڵام وەك هەبوونی‮ ‬كەیسێك دەربارەی‮ ‬ئەو بابەتە و سەلماندنی‮ ‬یاسایی‮ ‬حاڵەتەكە پێویستە ئەو سكاڵایە لە داگایەكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراقدا هەبێت بۆ بەهێزكردنی‮ ‬كەیسەكە لە حاڵەتی‮ ‬پەنابردنە بەر دادگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
تەعریبكردن زەنگێكی‮ ‬ترسناك و هەڵكشانێك بەرەو نامۆبوون
دكتۆرە مەیادە نەجار‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق لە فراكسۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لە بارەی‮ ‬سوتانی‮ ‬دەغل و دانی‮ ‬هاوڵاتیان لە ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم و گوتی‮: ‬كاتێك ئێمە وەك نوێنەرانی‮ ‬كورد لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران بەرگری‮ ‬لە دۆسیەی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬گوندی‮ ‬پەلكانەە دەكەین پێویستە سەرەتا باس لە رهەندەكان و هۆكارەكانی‮ ‬تەعریب بكەین كە ئێستا تەواوی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییە كێشەلەسەرەكانی‮ ‬گرتۆتەوە تەنانەت دەتوانم بڵێم تەعریبكردنی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم لەئێستادا بەشێوەیەكی‮ ‬زۆربەرنامە بۆ داڕێژراو پەیرەودەكرێت چەند ئامانجێكی‮ ‬هەیە و لەوانە داماڵینی‮ ‬سیستەماتیكی‮ ‬خاكی‮ ‬ئەو ناوچانە لە خاوەنە‮ ‬ڕەسەنەكانیان و دابراندنیان لەخاكی‮ ‬كوردستان‮.‬
‮ ‬لێرەدا ئەگەر كەمێك ووردبینەوە پرۆسە بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر گشتگیر لە ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬پرۆگرامێكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬هەر لەناوچەی‮ ‬خانەقین و خورماتوو و شاری‮ ‬كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان و‮ ‬تەواوی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬دەوروپشتی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك‮ ‬و دوبز و پردێ و موسڵ و شەنگار بەرێوە دەچێت،‮ ‬بەداخەوە لەدوای‮ ‬رووداوە نەگریسەكەی‮ ‬16 ئۆكتۆبەر هەزاران خێزانی‮ ‬كورد لەدەست زوڵم و زۆری‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەڵهاتوون و هێشتا نەگەراونەتەوە سەر زێدی‮ ‬خۆیان،‮ ‬لەئێستاشدا سووتاندنی‮ ‬ڕەزی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و دەغلودانی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬كورد بەتایبەتی‮ ‬لەناوچەی‮ ‬پەلكانەە وایكردووە كە تەعریب بچێتە قۆناغێكی‮ ‬زۆر مەترسیدار و هەڕەشە لەكۆمەلگەی‮ ‬كوردەواری‮ ‬بكات،‮ ‬بەبروای‮ ‬من ئەمەی‮ ‬ئێستا بەرێوەدەچێت هەڕەشەیەكی‮ ‬زۆر مەترسیدارە لە ئایندەی‮ ‬كۆمەلگە
قۆناغی‮ ‬دوای
شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر
هەروەها مەیادە نەجار دەڵێت‮: ‬لەدوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لەماوەی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش توانی‮ ‬تەواوی‮ ‬ناوچەكوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم رزگاربكات و تەواوی‮ ‬ناوچەكان بۆ باوەشی‮ ‬نیشتیمان بگەڕێنەوە بەمەش دەكرێت بڵین لەدوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 ‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬گرنگ لەم ناوچانە دەستی‮ ‬پێكرد و هەموو خێزانە كوردەكان بەزێدی‮ ‬باوپاپیرانیان شادبوونەوە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەدوای‮ ‬ڕووداوە شوومەكەی‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 ‮ ‬و هێرشی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و داگیركردنی‮ ‬ناوچەكوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم قۆناغێكی‮ ‬نوێ لە تەعریبكردن دەستی‮ ‬پێكرد كە ئێستا هەرەشەیەكی‮ ‬زۆر مەترسیدارە بۆ كۆمەڵگەكەمان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر ئاشكراو بەهاوكاری‮ ‬پاریزگاری‮ ‬بەزۆر سەپێنراوی‮ ‬كەركووك پیلانەكان جێبەجی‮ ‬دەكرێت و مەترسیەكەش لەوەدایە كە حكومەتی‮ ‬عێراق دەیەوێت خۆی‮ ‬لەم هەوڵە بەدووربخات و‮ ‬بیخاتە ئەستۆی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك،‮ ‬بەداخەوە وەك پێویست سەرۆك كۆماری‮ ‬عیراقیش كە كوردە هیچ هەڵوێستێكی‮ ‬نەبووە خۆی‮ ‬بەدوورگرتووە،‮ ‬ئەمەش تارادەیەك جێگەی‮ ‬نائومێدییە‮.‬
چارەسەركردن
بەبروای‮ ‬من پێویستە چەند هەنگاوێك لەخێراترین ماوەدا جێبەجی‮ ‬بكرێت لەوانە داڕشتنی‮ ‬گوتارێكی‮ ‬نیشتێمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەك‮ (‬پەیمانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮) ‬لەناو هەموو هێزە سیاسییەكان لەچوارچێوەی‮ ‬دارشتنی‮ ‬پەیماننامەیەكی‮ ‬نیشتیمانیدا،‮ ‬چونكە تائێستا تەنیا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەرگری‮ ‬تەواو لەم پرسە دەكات‮ .‬
لەلایەكی‮ ‬ترەوە هەموو هەوڵەكانی‮ ‬چربكرێتەوە بۆ چارەسەكردنی‮ ‬پرسی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و گەراندنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بۆ ئەو شارەو كۆتاییهێنانی‮ ‬بەداگیركردنی‮ ‬ئەو شارە لەلایەن هیزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبیەوە،‮ ‬هەروەها پێكهێنانی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەهێز لە سەر ئاستی‮ ‬كوردستان بەمەبەستی‮ ‬رێگەگرتن لە هەموو‮ ‬پێشێلكاریەكانی‮ ‬دەستوری‮ ‬و‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬شاڵاوی‮ ‬تەعریب و دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬ماڵ و زەوی‮ ‬و زاری‮ ‬كوردستانیان،‮ ‬كەدەكرێت پەرلەمانی‮ ‬كوردستان ئەم رۆلە بگێرێت،‮ ‬ببێتە مینبەرێك بۆ‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬هەموو هێزە سیاسیەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تەعریب‮ ‬،‮ ‬هەروەها مەرجیشە لەرێگەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانەوە هەموو هەولێك بدرێت رێگری‮ ‬كردن لە تەعریب و سزادانی‮ ‬تاوانباران‮.‬